لە مانگێکدا ٦٨ حاڵەتی گیان لە دەستدان لە پزیشکی دادیی سلێمانی تۆمارکراوە
١١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەو حاڵەتانەی گیان لە دەستدان کە مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشکی دادیی سلێمانی تۆمارکراون، ٣٠ حاڵەتیان بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ و ١٦ حاڵەتیان بە ھۆکاری جیاجیا و ١٢ حاڵەتیش بەھۆی تەقەکردن و تەقەمەنی تۆمارکراون، ھەروەھا ٩ حاڵەتیش بەھۆی سوتاوی و کەوتنەخوارەوە و کارەبا تۆمارکراون و حاڵەتێکی خۆخنکاندنیش ھەبووە.


