هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی زانیارییەکان ، کرێکارەکان لە کاتی کاردا ویستوویانە ئاسن بخەنە نێو کوورەی ئاگر بۆ ئەوەی بیتوێننەوە، بەڵام لە نێو ئاسنەکان نارنجۆکێک ھەبووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی سەنتەرەکانی راھێنانی پیشەیی کرا بە جۆرێک سودی ھەبێت بۆ پێشخستنی دەستی کار و توانای خاوەن کارەکان، لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پلانی ستراتیجی دابڕێژن بۆ چالاککردنی ئەو سەنتەرانە و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان ئەو سەنتەرانە و بازاڕی کار.
لە کۆبوونەوەکەدا بس لە چۆنییەتی دەستەبەرکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەو کەسانەشکرا کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و بڕیاریش درا ئامادەکاری بکرێت تاکو ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن مافی خانەنشین بوونیان ھەبێت. 
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی بکەن و بۆ ئەو مەبەستە ستراتیجێکی نوێ بۆ خوێندنی پیشەیی دابڕێژرێت کە لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە کۆبوونەوەکەدا سەرباری تاوتوێکردنی واقیعی سیاسی ئێستای  بەتایبەت دوای بەرێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو پرۆسە گرنگە لەسەر ئایندەی وڵات، ھاوکات خستنەگەڕی گفتوگۆی جدی لەنێوانی لایەنە سیاسیەکاندا بەگرنگ  زانرا لەپێناو بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی و بنیاتنانی ھاوسەنگی سیاسی و سەقامگیری سستمی سیاسی، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئێرانجەختیاکردەوە لەوەی دەبێت حکومەتی نوێی عێراق حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت و توانای بەرێوەبردنی وڵاتی ھەبێت لەدۆخە سەختە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردستان نیوز رایگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا و گروپە ھاوپەیمانەکانیان چەند گوندێکیان لە باکوری شارۆچکەی زرگانی سەر بە شاری حەسەکە بۆردومان کردووە. ئەو گوند و ناوچانەی بۆردومان کراون بریتین لە مەحەرمەلە و تەل ئەمیر و مەزرە و تەلوەرد و بەشێکی گەڕەکەکانی شارۆچکەی زرگان، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بۆردومانەکەی تورکیا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتۆتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دەقی ڕوونکردنەوەکە : 
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢١، ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی (ڕومانە) لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە، کە بەداخەوە لە ئاکامدا کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن (٤٥) ساڵ، گیان لەدەست دەدات و کرێکارێکی تریش بەناوی (سامر اسماعیل گە)  بریندار دەبێت، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و زامدارەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
لە کاتی ئێستاشدا ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی ڕووداوەکە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئەو دوو ملیار دینارەی رەتکردەوە کە حکومەتی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر تەرخانی کردووە و دەڵێت، بڕە پارەکەی بەغداد لە ئاستی چاوەڕوانی ئەوان و زیانەکانی لافاوەکەدا نەبووە و رەتیدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژ بەوەش کراوە، وەک پارێزگاری ھەولێر بێھیوابوونی خۆیان لە ھاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی فیدراڵ نیشان دەدەن و ئەو بڕە پارەیەش قبووڵ ناکەن، داواش دەکەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چاو بە بڕیارەکەیان بخشێننەوە، چونکە ئەوەی داوا  کراوە مافێکی یاسایی ھەرێمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ھیشام رکابی" بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی وتیشی، پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق تاوتوێ دەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیارە یاسای پاراستنی ئەرشیف لە ھەرێمی کوردستان کرد کە ئامانج لێی پارێزگاری کردن و رێکخستنەوەی تەواوی ئەرشیف و بەڵگەنامە مێژووییە تایبەت و گشتییەکانی ھەرێمی کوردستانە و ناوەندێکی تایبەت بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی رۆشنبیری و لاونیش چاودێری خاوەنداریەتی ئەرشیفەکان دەکات .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فلیب مۆر دادوەریی دادگاکە ڕایگەیاند، شازادە ھەیا داوای ھیچ پاداشتێکی نەکردووە بۆ خۆی، بەڵکو وەک ئەو قەرەبووکردنەوەیە  بۆ ئەو زیانانەیە کە بەھۆی لەدەستدانی سەروەت و سامانەکەی لێی کەوتووە، لە ئەنجامی جیابوونەوەکەی لە ھاوسەری پێشووی.
پارێزەران لە لەندە رایدەگەیەنن، یەکلایی بوونەوەی ئەو دۆسییە، بە گەورەترین بڕی پارە دادەنرێت کە لە جیابوونەوەی ھاوسەران لە دادگای لەندەن تۆمار کراوە.
ھەیا حسین  زڕ خوشکی شا عەبدوڵا دووەمی پادشای ئوردونە و لە ساڵی ٢٠١٩وە لەگەڵ دوو منداڵەکەی ھەڵاتن بۆ لەندەن، لەو کاتەشەوە چەندین دانیشتنی دادگا ئەنجام دراوە، سەبارەت بە دایەنی دوو منداڵەکە و ئەمڕۆ دۆسیەکە یەکلایی بووەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە بەڵام یەکخستنی ھێزەکان کاتی زیاتری پێویستەو ئەوەش بەھۆی  ئەو ئەزموونەی ھەرێمی کوردستان لە رابردوو ھەی بووە لە رووی حزبییەوە و ھێزەکانیش لە ژێر فەرمانی حزبەکان بوون.


باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە ١٩ لیوای ھاوبەشی ھەیە، بەڵام رێکخستنەوەکە بەم جۆرەی ئێستا ھەیە سەرکەوتوو نەبووە و ناکرێت کاتێک لیوایەک یەکدەخرێت و دەکرێتە لیوای ھاوبەش لەکاتی دیاریکردنی فەرماندەی لیواکە و جێگرەکەی ھەردوو کیان خۆیان بە فەرماندە ھێزەکە بناسێنن کە لە ئێستادا بەدی دەکرێت، بۆ ئەوەش باشترە لە کاتی پێکھێنانی ئەو لیوایانە ھاوشێوەی لیواکانی پشتیوانی دوو کە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پشتیوانی یەک کە سەرجەمیان لە پارتی پێکھاتوون ھێزەکان ھاوشێوە بکرێن و تاوەکو فەرماندە و جێگرەکەی و پۆستەکانی دیکەش بە جێگیری دیاری بکرێن و ھەنگاوەکانی یەکخستنەوەش خێراتر بکرێت.


لەبارەی بۆچوونی وڵاتانی ھاوپەیمان لە سەر یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە، ئەندامەکەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان وتی، "وڵاتانی ھاوپەیمان لە ئێستاو لە رابردووش بەردەوام جەختیان لە رێکخستنەوە و یەکگرتنی ھێزەکانی پێشمەرگە کردوە تاوەکو ھەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن ھێزێکی نیشتمانی رێکخراو".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راپۆرتی رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لەگەڵ ھەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ دواخستنی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران، وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانی کردووە بە دانانی بژاردەی سەربازیی.


نیویۆرک تایمز لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئیسرائیلەوە نوسیویەتی، خۆ ئامادەکردن بۆ ھێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ماوەی دوو ساڵی پێویستە، ئەگەر بیانەوێت زیانی گەورە بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیەنن.


پسپۆڕانی  ئیسرائیلیش دەڵێن، ھێرشی بچوک زیان دەگەێنێت بە بەشێکی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران، نەک کۆتایی پێھێنانی، بەڵام ئەگەر بیانەوێت ھێرشی فراوان بکەنە سەر دەیان پێگەی ئەتۆمی ئێران، کە دەکەونە چەند ناوچەیەکی جیاجیای ئەو وڵاتەوە، ئەو ھێرشە لە دەرەوەی توانای ھێزە چەکدارەکانی ئیسرائیلدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فاوچی دەڵێت، ئۆمیکرۆن زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و لەگەڵ چوونە ناو وەرزی زستان روبەڕووی چەندین مانگی سەخت دەبنەوە و فشارێکی زۆر لەسەر کەرتی تەندروستی دروست دەبێت. 


وتیشی، لە ئێستادا ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بە ھەموو جیھاندا بڵاودەبێتەوە و نزیکەی ٥٠ ملیۆن ئەمریکیش ھێشتا ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، کە ئەوەش جێی نیگەرانییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقەدەم ڕەئوف مەلیک خانەقا لێپرسراوی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ حەوت کەس کە پێکھاتوون لە دوو خێزان و کەسێکی تر ھەوڵیاندا لەرێگەی ڤیزای شنگنی ساختە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بۆ بەیروت بکەن و دواتر خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا، بەڵام ئاشکرابوون و دەستگیرکران. 


وتیشی، ژنێک و منداڵێکیان ئێرانین و ئەوانی تر ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن. 


موقەدەم ڕەئوف ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنیان سەرجەمیان روبەڕوی دادگا کرانەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە باران بارین لەھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و لە شەودا لە تەواوی ناوچەکان باران دەبارێت.


راشیگەیاندوە، لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولئەمیر حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ راسپاردە و بڕیارێک نییە لەبارەی راگرتن و قەدەغەکردنی ئاھەنگەکانی تایبەت  بە سەری ساڵ، چونکە تا ئێستا ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا جێگیرە و کۆرۆنای گۆڕاوی "ئۆمیکرۆن" نەگەیشتوەتە عێراق. 


بە وتەی ئەو لێپرسراوەی وەزارەتی تەندروستی، پلانیان وایە رۆژانە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بۆئەوەی تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتبێت و مەترسی ئەو ڤایرۆسە لەسەر عێراق کەمببێتەوە. 


وتیشی، تا ئێستا لە کۆی ٣٦ ملیۆن دۆزی ڤاکسین، حکومەتی عێراق نزیکەی ١٧ ملیۆن دۆزی وەرگرتووە، داواشی لەو کەسانە کرد کە تەمەنیان سەروو ١٢ ساڵە خۆیان بکوتن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڵەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، پشتگیری و ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بەردەوام دەبێت لە روبەڕبونەوەی قەیرانی کۆرۆنا و تا ئێستاش بە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار پشتگیری عێراقییان کردوە، جگە لەوەش لە مانگی ئابدا ٥٠٠ ھەزار دۆزی ڤاکسینی فایزەریان بێ بەرامبەر بۆ عێراق دابینکردوە.


باڵیۆزەکەی ئەمریکا دوپاتیشیکردوەتەوە، ئەمریکا پابەندە بە ھاوبەشیی ھەمیشەیی لەگەڵ عێراق و لە داھاتووشدا ھاوکارییانیان لە بوارەکانی چاودێری تەندروستی و روبەڕوبونەوەی پەتاکان فراوانتر دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...662663664665666...1000