قوباد تاڵەبانی: کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری ئەولەویەتی حکومەتە
کوردسات نیوز
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە کۆبوونەوەکەدا بس لە چۆنییەتی دەستەبەرکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەو کەسانەشکرا کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و بڕیاریش درا ئامادەکاری بکرێت تاکو ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن مافی خانەنشین بوونیان ھەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی بکەن و بۆ ئەو مەبەستە ستراتیجێکی نوێ بۆ خوێندنی پیشەیی دابڕێژرێت کە لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت.



