تۆڵەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، پشتگیری و ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بەردەوام دەبێت لە روبەڕبونەوەی قەیرانی کۆرۆنا و تا ئێستاش بە بڕی ٦٠ ملیۆن دۆلار پشتگیری عێراقییان کردوە، جگە لەوەش لە مانگی ئابدا ٥٠٠ ھەزار دۆزی ڤاکسینی فایزەریان بێ بەرامبەر بۆ عێراق دابینکردوە.
باڵیۆزەکەی ئەمریکا دوپاتیشیکردوەتەوە، ئەمریکا پابەندە بە ھاوبەشیی ھەمیشەیی لەگەڵ عێراق و لە داھاتووشدا ھاوکارییانیان لە بوارەکانی چاودێری تەندروستی و روبەڕوبونەوەی پەتاکان فراوانتر دەکەن.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش دواکەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠ی ١٢ی ٢٠٢١، سەعات ١٢:٣٠ خولەک، بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بەپێی رێکەوتنی ھەرێم و بەغداد گەیشتە ھەرێمی کوردستان.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای ئەوەی دوو تۆمەتبار ھەڵیانکوتابووە سەر دوکانێک لەگەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی و تەقەیان لەخاوەنی دوکانەکە کردبوو، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئەنجامبدەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری توانیان لەماوەیەکی کەمدا ھەردوو تۆمەتبار (د، ر، م) لەدایکبووی ١٩٦٥ و (ڕ، د، ر) لەدایکبووی ١٩٩٩ دەستگیربکەن، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێل و دوو چەک لەجۆری دەمانچە کە تۆمەتباران لەکاتی تاوانەکەیاندا بەکاریانھێنابوو.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە، لەئێستادا ھەردوو تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ٤٠٥ و ٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بە میوانداری بافڵ جەلال تاڵەبانی لێکتێگەشتنی ھاوبەش ھاتە ئاراوە و بڕیاردرا لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی وەرەقەی ھاوبەش بۆ بەغداد دروست بکرێت و لیژنەیەکیش بۆ پۆستەکان لە بەغداد و لیژنەیەکی تریش بۆ رەوشی کۆمسیۆن و دەستوور و یاسای ھەڵبژاردن لە ھەرێم دروست بکرێن.
وتیشی، بڕیاردراوە بە دروستکردنی لیژنەیەکی تر بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ھەرێم بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو رەوشە ئەمنییەی لە دوای سەرھەڵدانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستبووە.
وەزارەتی دادی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەر فەرمانبەرێک لەھەر پلە و پۆستێکدا بێت ئەگەر تا رۆژی ١ی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی رەسمییەوە.
راشیگەیاندوە، لە دوای ئەو وادەیەش ھیچ ھاوڵاتییەک بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی ڕایکردنی مامەڵەکانیان.
وەزارەتی داد راشیدەگەیەنێت، لەکاتی جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارانە سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە ڕوبەڕوی لێپێچینەوە دەبنەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ماسیۆ تولەر، باڵێوزی ئەمریکا لە عێراق و وەفدێکی دیبلۆماسی و سەربازی باڵای ئەو ووڵاتە کرد.
لەکۆبونەوەیەکدا، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: بەردەوامیدان بەھەماھەنگی و ھاوکاریەکانی سوپای ئەمریکا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە، دووپاتکردنەوەی بەڵێن و پەیمانی بەردەوامیدانە بەدۆستایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمریکا.
وتیشی: لەدەستپێکی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، سوپای ئەمریکا ھاوشانی ھێزی پێشمەرگەو وڵاتانی ھاوپەیمانان رۆڵی گەورە و کاریگەری ھەبوە لە تێکشکان و راوەدوونانی تیرۆریستان لەتەواوی ناوچەکەدا، ئەوان بەبایەخەوە لەھاوکاری و ھەماھەنگییەکانی ئەمریکا دەڕوانن و دۆستایەتییان پەرەدانی زیاترە بەپاراستنی بەرژەوەندییەکان و ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ناوچەکە.
وەزیری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد، داعش دەستی بەچالاکی و جوڵەو کردەوەی تیرۆریستی کردۆتەوە، ئەمەش وا پێویست دەکات قەبارەی ھاوکاریی و یارمەتیەکان بۆ ھێزی پیشمەرگەزیاتر بکرێت، تا بنبڕکردنی لەناوبردنی تەواوەتی ئەو تیرۆریستانە، کە تائێستاش مەترسی جدییان ماوە.
لەسەر پرسی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە روونیکردەوە، ، چاکسازی پڕۆسەیەکی حەتمیەو بەردەوامی ھەیە، ئەگەرچی لەمپەڕو ئاستەنگەکان زۆریش بن، بەڵام ئیرادەی سەرکەوتن و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆسەیە بەھێزترەو، لەجێبەجێکردنیشیی ناوەستین.
ھەر لەو کۆبونەوەیەدا، ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق، رایگەیاند: شەرەفمەندن، کە بەردەوامن لەپاڵپشتی و ھاوکاری ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ رووبەڕووبونەوەی ئایدۆلۆژیای خراپ و تیرۆریستان و پاراستنی سەقامگیری ھەرێم و ناوچەکە.
باڵیۆزی ئەمریکا ، راشیگەیاند: یارمەتیەکانیان لەرووی جێبەجێکردن و سەرکەوتنی چاکسازی بەردەوامی دەبێت، بەو پێیەی " تاوەکو وەزارەتی پێشمەرگە بەھێز بێت، ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە پاڕیزراو دەبێت ".
سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران، وەک ئامادەباشی بۆ قۆناغی دووەمی کاریگەریی ئەو شەپۆلەی ڕووی لە ناوچەکە کردوە و وا پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بارانبارین دەست پێدەکاتەوە و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین زیاتر بێت و ھەندێک جار لێزمە باران ببارێت تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە، ھەرچی زووە و پەلەبکەن لە گرتنەبەری ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگرتن و ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسیەکانی لافاو.
لەدوای کۆبوونەوەش لە ھەموو ئەو شوینانەی کە مەترسی دروستبوونی لافاویان لەسەرە تیمەکان و ئامێری پێویست دابینکراو تەواوی ھێزەکانی (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، ھاتوچۆ و بەرگری شارسانی) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستی و شارەوانیەکان و ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگا) و تەواوی فەرمانگاکان بکەونە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو بۆ ھەر ئەگەر و ڕووداوێکی نەخوازاروو و پاراستنی سەرو ماڵ و گیانی ھاوڵاتییان و دەوامی شەوانە بڕیاری لێبدرێت.
بەرێوەبەری ناحیەی دارەتوو رایگەیاند، ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان خستۆتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە بۆ رێگرتن لە دووبارە بونەوەی لافاو، ھاوکات پاسیان بۆ ئەو خێزانانە دابینکردوە کە مەترسی لافاویان لەسەرە و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی تر.
ھاوکات داوا لە دانیشتووانی دارەتوو دەکات ئەمشەو ئاگاداربن ، چونکە تا سەعات ٢ی بەرەبەیان مەترسیی روودانی لافاو ھەیە، ھەروەھا دەشڵێت ئەوانەی خانووەکانیان دوو نھۆمە، لە نھۆمی دووەمی خانووەکانیان بمێننەوە، بۆ ئەوەی لە مەترسی لافاو بە دووربن.
لەلایەکی تریشەوە ، بەھۆی مەترسی لافاوەوە سبەینێ لە خوێندنگەکانی سنووری قوشتەپە و دارەتوو دەوام رادەگیرێت .
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، رۆژی ھەینی تەرمی ئەو ١٦ کۆچبەرەی رۆژی ٢٤ی مانگی رابردوو لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بەھۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە خنکان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە، دەگەڕێندرێنەوە ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەھۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان ماوەی مانگێک دوا کەوت.
رۆژی ٢٤ی مانگی رابردوو دەیان کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوت و بەھەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و دەزگای لوتکە سامپڵی کەسوکاری کۆچبەرەکان نێردرا بۆ پزیشکی دادی فەرەنساو توانرا تەرمی ١٦ کەسیان بناسرێتەوە کە خەڵکی باشوری کوردستانن.
"سامان لەتیف" لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە ماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تەنھا لەناو سەنتەری سلێمانی تائیستا نزیکەی ٥٠٠٠ کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆ ھاوڵاتیان دروست کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو ھاوڵاتییەی دەیەوێت ببێت بە خاوەنی کارتی پلاستیکی ڤاکسین دەبێت ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و ناوی لە تۆماری سیستمی ئونلاین داغڵ کرابێت، ھەروەھا دەبێت سەردانی ئەو سەنتەرانە بکات کە پێشتر ڤاکسینی وەرگرتووە و داواکاری پێشکەش بکات .
سەرۆكی بەشی نەخۆشییە گوازراوەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تۆماركردنی حاڵەتێكی كۆرۆنای لە جۆری "ئۆمیكرۆن" پشت راست كردەوە و وتی ئەو هاووڵاتییەی توشبووە لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێەوە گەڕاوەتەوە.
هاوكات "د.ئەسعەد عەبدۆلی" كە یەكێكە لە پزیشكانی پلە باڵای پڕۆژەی ڤاكسینی بەرەكەتی ئێران رایگەیاندووە، لە تاقیگەیەكی شاری "تاران"، یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی "ئۆمیكرۆن" تۆماركراوە و لە تاقیگە سەلمێندراوە.
تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی "ئۆمیكرۆن" هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران، بەپێی دوایین راگەیەندراوی رێكخراوی تەندروستی جیهانیش، تا ئێستا "ئۆمیكرۆن" گەیشتۆتە 89 وڵاتی جیهان.
دوابەدوای کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێک بڵاو کرایەوە و تیایدا ئاماژە کرا بەوەی لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگی تایبەت بە دۆخی سیاسی عێراقی دوای ھەڵبژاردن و مافەکانی کورد و یەکخستنی ھەڵوێستی کوردستانی لە ھەموو دۆسیە گرنگە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان کرا.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتوە، ھەوڵدان بۆ گەڵاڵەکردنی کۆتایی کارنامەی ھاوبەشی کوردستانی لە سەر بنچینەی ھاوبەشیی راستەقینە و تەوافوق و ھاوسەنگی دەستووری وەک لە عێراقی نوێدا رێککەوتنی لەسەر کراوە تاووتوێ کرا. ھەردوولا کۆکبوون لەسەر پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رووی گوزەران و موچە و شایستە داراییەکانی ھەموو چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان بە خوێندکارانیشەوە.