"ئومێد خۆشناو" لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی قەبارەی زیانەکانی لافاوەکەی ھەولێر راگەیاند ، لافاو ١٥ شوێنی گرتەوە و تەرمی ١٠ کەس رادەستی خانەوادەکانیان کراونەتەوە و ٢ کەسیش بێسەروشوێنن، وتیشی ٤٠٢ خانوو و ٢ ھەزار و ٥٠٩ خێزان بە تەواوی کەلوپەلی ناو ماڵیان لەناوچووە و ٨٦٧ ئۆتۆمبێل و ١٥٣ شوێنی بازرگانی و شوێنە گشتییەکان و تۆڕی کارەبا زیانیان پێگەیشتووە، وتیشی زیانی دارایی لافاوەکە بە نزیکەی ٢١ ملیار دینار دەخەمڵێندرێت.
"ئومێد خۆشناو" داواشی لە حکومەتی عێراق کرد لە بودجەی فریاکەوتن پشتیوانی ھەرێم و ھەولێر بکەن چونکە زیانەکان زۆرن و وتیشی داوای ھاوکارییان لە کونسوڵخانە و نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، راشیگەیاند، بۆ رێزگرتن لە کەسوکاری قوربانیان و شەھیدان ھیچ بۆنەیەکی رەسمی بۆ سەری ساڵ ناکەن .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە لە دوای نیوەڕۆ بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە و لە کاتەکانی شەودا بارانبارین زیاتر دەبێت و ھەندێجار لێزمە باران دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت و لەگەڵ ھاتنی کاریگەری ئەو شەپۆلە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ھەرێم دەکات و بەفریش دەبارێت، ھاوکات ئاستی بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەراورد بە ناوچەکانی تر زیاتر دەبێت. راشیگەیاند، رۆژی چوارشەممەش بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت و ھەندێ کات تەم دروست دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە، بۆ رۆژی پێنجشەمە کاریگەری ئەو شەپۆلە کۆتای دێت. کەشناسی ھەرێم باس لەوەش دەکات رۆژی پێنج شەممە و ھەینی پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە و لە سەنتەری پارێزگاکانیش لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا کە ئازاد بەرزنجی و ھیوا قادر بەنوێنەرایەتی دەزگاکە ئامادەیبوون، باسی ئەو کێشە و گرفتانەیان کرد کە ڕووبەرووی دەزگاکەیان بۆتەوە .
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ڕاگەیاند ، وەک سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، خۆی بەخۆشحاڵ دەزانێ کە یەکەمیین کۆبونەوەی لەم ئەرکە نوێیەدا لەگەڵ ناوەند و دەزگایەکی ڕۆشنبیرییە کەھەمیشە بۆ مام جەلال مایەی بایەخ پێدان بووە.ھەروەھا ڕوونی کردەوە ، کە میراتی مام جەلال، تەنھا میراتی یەکێتیەکان نییە، بەڵکو میراتی ھەمووانە.
لەم ڕوانگەیەوە جەختی کردەوە ، لەسەر سیاسەتی درێژەدان بەڕێبازی مام جەلال، کەتەنھا بریتی نیە لە پشتیوانی ماددی و ھاوکاری چالاکیی و بەرھەمە رۆشنبیرییەکانی دەزگای سەردەم، بەڵکو پێش ئەوە پاراستنی سەربەخۆیی دەزگاکە و ڕێگەنەدان بۆ ئەوەی ئاڕاستەی رۆشنبیری ئەم دامەزراوەیە بەھەر پاساوێک بێت بشێوێنرێ. بەپێچەوانەوە تەئکیدی کردەوە کەچاوەڕوانی ئەوان لەدەزگای سەردەم تەنھا خزمەتکردنی زیاتری بواری رۆشنبیری و بزوتنەوەی نوسین و وەرگێڕانە.
ھەروەھا ڕاشيگەیاندن ، کە ئەو خۆشحاڵ دەبێ وەکو ئەندامێکی فەخری ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەزگاکە بێت، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی بزاڤی کەلتوری لەسلێمانی و کوردستان.
لەکۆتایی کۆبونەوەکەشدا قوباد تاڵەبانی بەڵێنی ھاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلالی بۆ دوبارەکردنەوە و خۆشحاڵی خۆشی بەدیدارەکە دەربڕی.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش ئاگادار کردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس لەڕووداوێکی تەقەکردن و برینداربونی سێ کەس لەیانەیەکی شەوانەدا، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا ھە رسێ تەقەکەرەکە دەستگیربکەن.
راشیگەیاندووە، لە ئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار (چ، ج، م) و (ر، ج، م) و (ھ، ع، م) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەکانی ٤٠٥ و ٣١ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ئاسایشی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیکەی سەعات ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ ھێزەکانی ئاسایش لەسەر فەرمانی دادوەر لەھەوڵدابوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی ھۆشبەر.
وتیشی، سەرەتا تۆمەتبارەکە خۆی رادەست نەکردووە و روبەڕوی ھێزەکانی ئاسایش بووەتەوە، دواتر ھێزەکانی ئاسایش رەوشەکەیان کۆنترۆڵ کرد و تۆمەتبارەکەشیان دەستگیر کرد.
راشیگەیاند، ئێستا تۆمەتبارەکە لەسەر فەرمانی داوەر راگیراوە، لەکاتی روبەڕوبوونەوەکەشدا کارمەندێکی ئاسایش برینداربووە.
ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکە لەسەر بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە
لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەردانی شوێنی دروستبوونی لافاوەکەیان کردوە، ھۆکاری لافاوەکە دەگەڕێتەوە بۆ چارەسەرنەکردنی کێشەی ئاوەڕۆ لە شاری ھەولێر و نەبوونی ئاوەڕۆی سندوقی.
وتیشی، بەھۆی دروستکردنی چەند پڕۆژەیەک رێڕەوی کەندە سروشتییەکان پڕکراونەتەوە، ئەوەش ھۆکاری دروستبوونی لافاوە، پڕکردنەوەی ئەو کەندانەش ھەڵەیەکی گەورەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کەندی سروشتی دارەتوو پڕکراوەتەوە و بینای لەسەر دروستکراوە، لە کاتێکدا پێویستبوو ئەو کەندە وەک خۆی بمێنێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی بارانبارین لە چەند رۆژی رابردوو لافاوێکی گەورە لە ھەولێر دروستبوو، بەو ھۆیەشەوە چەند کەسێک گیانیان لە داستدا و تائێستاش تەرمی دوو کەس نەدۆزراونەتەوە.
ئەو ھۆزانە ھەر بەوەشەوە نەوەستاون، بەڵکو بڕیاریانداوە خۆیان دەسەڵاتدارانی ئەمنی ئاگادار بکەنەوە، لە ھەر کەسێک لەوانە، چونکە تاوانبارن و دەیانەوێت کۆمەڵگە وێران بکەن.
ھۆزەکانی شاری دیوانیە ئەو بڕیارەیان لە کۆنگرەیەکدا دەرکرد، وەک ھەوڵێک بۆ بەرگرتن بە دیاردەی بڵاوبوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان و ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی بازرگانی بەو مادانەوە دەکەن.
محەمەد مەندور سەرۆکی ھۆزی عەفەک لە عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ھۆزەکان ئەمرۆ لە پاڵ ھێزە ئەمنییەکاندا دەوەستنەوە بۆ چەسپاندنی یاسا و دژایەتیکردنی دیاردەی بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان .
ھۆزەکان داوای وشککردنی سەرچاوەکانی ھاتنی مادە ھۆشبەرەکان و کاراکردنی زیاتری خاڵەکانی پشکنینیان کرد.
ماڵپەڕی The New Indian Express بڵاویکردەوە، مەیموونەکان لە کاتی ھێرشەکانیان بێچوە سەگەکان دەبنە سەر درەختەکانی ناوچەکە یان سەربانی ماڵەکانەوە دەیانخەنە خوارەوە و دەیانکوژن.
یەکێک لە گوندنشینەکان دەڵێت، مەیمونەکان بە کۆمەڵ دێنە گوندەکە و بەدوای بێچووی سەگەکاندا دەگەڕێن، کاتێک دەیاندۆزنەوە راستەوخۆ دەیبەنە سەر دارە بەرزەکان و باڵەخانەکان و بەریان دەدەنەوە.
دانیشتوانی گوندەکە داوایان لە ئیدارەی دارستانی ناوچەکە کردووە، چارەسەرێکی رەوشەکە بکەن، چونکە مەیموونەکان ھێندە شەڕانی بوون، تا ئێستا لە ڕێگاکان پەلاماری ھاوڵاتیان چەند منداڵکیان داوە لەسەر ڕێگە خوێندنگە و برینداریان کردوون.
بەھۆی ئەو ڕوداوانەوە ئیدارەی دارستانەکان بە ھاوکاری پۆلیس ژمارەیەک لە مەیمونەکانیان دەستگیر کردووە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان تەم درووست بووە، ئەوەش بووە بەھۆی کەمبوونی مەودای بینین بۆ خوار یەک کیلۆمەتر. ھاوکات پێشبینییش دەکات تاکو نیوەڕۆ کاریگەری تەم و کەمبوونەوەی مەودای بینین بەردەوام بێت.
دوو پەرلەمانتاری سۆسیال دیمەکراتەکان لە نەمسا پێششنیازە بڕیارێکیان لە بارەی پرسی داخستنی ھەدەپە لە تورکیا، پێشکەش بە پەرلەمانی وڵاتەکەیان کرد، پەرلەمانیش بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازەکەی پەسەندکرد، لە ڕاپۆرتێکیشدا داوا لە حکومەت دەکات گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ دیموکراتیزەکردنی وڵات، بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە وڵاتێکی یاسایی.
لە پێشنیازە بڕیارەکەدا ھاتووە، ھەدەپە سێیەم پارتی گەورەی تورکیایە و ئەگەر دابخرێت واتە حکومەتی تورکیا یاسا و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی بە پێی لێکۆڵینەوە لە گومانەکان دەرکەوتووە حەمەد سەعید شامسی باڵیۆزی ئیماڕات لە قاھیرە دەستی لە بەقاچاخبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی میسڕدا ھەبووە، حکومەتی میسڕ بڕیاریداوە لە وڵاتەکە دەریبکات.
محەمەد مورسی باڵیۆزی میسڕ لە قەتەر ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، بڕیارەکە ئاماژەیەکە بە ھۆشیاری و وریایی دەزگا ئەمنییەکانی میسڕ. وتیشی، دەبێت لێپرسراوانی ئیماڕات لێپێچینەوە لە باڵیۆزەکەیان بکەن و سزای بدەن.
ئەو رۆژەی مام چیتر بەرگەی ماندوێتی و سەختیەکانی خەباتی سیاسی و کێشمەکێشەکانی نەگرت و لێدانی دڵە گەورەکەی ئەو پێشمەرگە و کوردپەروەر و شۆڕشگێڕٍ و رابەر و سیاسەتمەدارە ژیر و بلیمەتەی گەلەکەمان کەوتە دەست قەدەرەوە…!!
مامە گیان..
وا ئەمڕۆ کە رۆژی ئاڵای کوردستانە، ئەو ئاڵایەی کە تەمەنی خۆت لەپێناوی شەکانەوە و شکۆمەندیبونیدا بەخشی، ھاوکاتە لەگەڵ نۆ ساڵ بەسەر بیرەوەری نەخۆشکەوتنتدا و ئەتوانم بڵێم لەو رۆژەوە زەمانەتی بەرز راگرتنی شکۆی ئاڵای کوردستان نەماوە، گەلەکەشمان لەدوای تۆی خەمخۆر و پارێزەری مافەکانمان، وەک پووشێکی لێھاتووە بەدەم باوە ..!! ژیانێکی سەخت و رۆژگارێکی پڕ لە نەھامەتی و ئایندەیەکی نادیار باڵی ھەڵکێشاوە بەسەر ھەرێم و عیراقدا، مامە گیان لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا نەک ھەر بەرەو پێش نەرۆیشتووین، بەڵکو پاشەکشێشمان کردووە و تەنانەت بەو ھەموو موزایەدە و دروشمە بریقەدار و تەپڵ لێدان و ھاتوھاوارەشەوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیش دابین نەکراون..!! مامە، نەک ھەر کیژۆڵە شنگالییەکان کە لە بازاڕی رەقەدا فرۆشران ھێشتا کەنیزەکن، بەڵکو ھەر دوێنی تەرمی کیژۆڵەیەکمان لە خاکی پیرۆزی خۆماندا بەبێ ناونیشان ناشت ..!! مامە، لەسایەی سەری کۆمەڵێک بازرگان و بەرژەوەندیخوازەوە نە بستێک زەوی ماوە، نە گۆیژە، گۆیژەیە و نە کەسیش ئەتوانێت پۆزێک لە جادەی پۆزەکە لێبدات ..!! سەرچنار بۆتە مێژوو، عێنکاوە بۆتە سەرگزشت، قەڵادزە ساڵی جارێک یادی ئەکەینەوە، ئەنفال و ھەڵەبجە ھەر بوونەتە مەراسیمێکی یەک چرکە وەستان بۆ گیانی پاکیان، کۆیە ناوی نەماوە، گەرمیان مەگەر بە گۆرانی ناوی بێتە ناو ناوان ..!!.
مامە گیان، گوتیان ھەولێر دەکەنە دوبەی، بەس داخەکەم کردیانە دەریای ئیجە..!! وا ھەمووان سەرقاڵی دۆزینەوەی لاشەی (دانەر)ی تەمەن ١٠ مانگانن کە لافاوەکەی ھەولێری بە دوبەی کراومان لەگەڵ خۆی بردی، نازانم ئێستا لافاوەکە گەیاندویەتیە پەنا کام تاشەبەرد و لەکام دۆڵ و شیو و کەناری کام گوند و بناری کام کێو و چیا نیشتوتەوە ..؟.
مامە، وتمان سلێمانی ئەکەینە پایتەختی رۆشنبیری، لەسایەی سەری کوڕی مەسئول و ئەو ھەموو ھێز و میلیشیا رەنگاوڕەنگەوە کردوومانەتە تەکساس، وتمان کەرکوک ئەکەینە شاری پێکەوەژیان، کردومانەتە شاری رق و کێنە و سەد بەرەکی، وتمان سەری بادینان بەرز ئەکەینەوە، بەس ھەموو ئەو بادینانەی کە داوای مافی رەوای خۆیان و خەڵکیان کرد، بە شەش ساڵ و ١٠ ساڵ سزا دران و خرانە کونجی زیندانەوە. وتمان بەغدا ئەکەینەوە بە (باغی داد)، بەڵام بۆتە مەیدانی زۆرانبازی و فرکان فرکانی وڵاتانی بێگانە و کوتلە و حزب و لایەنە سیاسییەکان..!!.
مامە گیان، سەردەم گۆڕاوە، نە مەبدء بوونی ماوە و نە کەس بەکەسە و نە ھەرێم ھەرێمە و نە عیراق، عیراق .. گەورەم لەگەڵ ھەر ھەموو ئەوانەشدا پێویستە راستیەکیت پێ بڵێم کە ھێشتا تروسکاییەک ھەر ماوە....
یادو یادەوەریت بەخێر رابەرم
بەڵێن بێت لە رێبازی پیرۆزت لانەدەم
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
١٧-١٢-٢٠٢١