حاکمی دوبەی دەبێت ٧٣٣ ملیۆن دۆلاری بدات بە ھاوسەری پێشووی
کوردسات نیوز
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
پارێزەران لە لەندە رایدەگەیەنن، یەکلایی بوونەوەی ئەو دۆسییە، بە گەورەترین بڕی پارە دادەنرێت کە لە جیابوونەوەی ھاوسەران لە دادگای لەندەن تۆمار کراوە.
ھەیا حسین زڕ خوشکی شا عەبدوڵا دووەمی پادشای ئوردونە و لە ساڵی ٢٠١٩وە لەگەڵ دوو منداڵەکەی ھەڵاتن بۆ لەندەن، لەو کاتەشەوە چەندین دانیشتنی دادگا ئەنجام دراوە، سەبارەت بە دایەنی دوو منداڵەکە و ئەمڕۆ دۆسیەکە یەکلایی بووەوە.



