ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئەو چەکدارانەی ھێرشیان کردە سەر خوێندکارێک و باوکی دەستگیر کرد
کوردسات نیوز
٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران بە ناوەکانی ( ت ح ح - ئ ف ع - ر ا م - ب ا ج - ئ ش ع ) و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادان ڕاگیران و بە پێی تایبەتمەندی ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی ٣ کران.
ھێزەکانمان ھەموو ھەوڵێک دەدەن لە پێناو بنبڕکردنی ئەو دیاردانە و لە کەسیش قبوڵ ناکرێت ئارامی شار بە جۆرێک لە جۆرەکان تێکبدات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢١/١٢/٢٤



