هەواڵەکانهەواڵەکان

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک فاتیحی حەمەڕەش، لەناخی دڵمانەوە پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین بۆ کۆچی دوایی ھەڤاڵ و فەرماندەی تێکۆشەر کاک فاتیح کە تاکو دوا ساتی تەمەنی لەپێناوی کوردایەتیدا خەباتی  کرد. 


 کۆچی  دوایی ئەم ھەڤاڵەمان کە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا دوا ساتی تەمەنی بە پێشمەرگایەتی  شاخ و ئەفسەریی لەنێو سوپای  یەکگرتوو و فەرماندەیی دوکان و دواتر ھێزەکانی ئاسایش و لێپرسراوی ناوەندی کەرکوکی مەکتەبی کۆمەڵایەتی بەردەوام بوو لە خزمەتکردن ئەم کۆچەی خەسارەتێک بو لە ھەموان و ڕۆحی کاک فاتیحی حەمەڕەش چوە لای شەھیدان   عەریف مەجید و نازمی حەمەی سڵێمان و لیوا شێرکۆ و کاک فاتیح شوانی و شەھید لەتیفی برایی و شەھید ئاسۆی کوڕی و گشت شەھیدەکانی تری گوندی بنەی ڕەمزی گیانفیدای  شوان.


جارێکی تر وێڕای  سەبوری بەخشین بۆ ئێوەی بەڕێز، لە یەزدانی مەزن داواکارین  ڕۆحی  پاکی کاک فاتیح بە بەھەشتی بەرین شاد بکات. 
 
انا للە  وانا  الیە  راجعون                      
مەکتەبی سیاسی             
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، چەند میدیایەک ھەواڵی تۆمارکردنی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنیان لەعێراق بڵاوکردووەتەوە، بەڵام سەرجەم ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.


وتیشی، تائێستا لە عێراق کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە و ھەر کاتێک کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆماربکرێت بە رەسمی بڵاویدەکەنەوە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناشی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئەو شەپۆلی سارد و سەرمایەی ماوەی سێ ڕۆژە دەستیپێکردووە، ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو کۆتایی دێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی سەرماکە بەھۆی تێکەڵاوبوونی ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور و دەریای ناوەڕاستەوە دروستبووە، کە بەشێوەیەکی بەھێز کاریگەریی ھەبوو لەسەر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما.


جابری ڕوونیشیکردووەتەوە، لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ناوەڕاست  لە کاتی شەودا کەشوھەوا ھاتووەتە خوار سفری سیلیزییەوە و لە ھەندێک شوێنیش چوار پلە لەژێر سفر بووە.


باسی لەوەشکردووە، لەمانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی داھاتوودا چاوەڕوان دەکرێت بارانی زیاتر ببارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش لە ڕۆژانی بارانباریندا بەفربارین بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرتەکە لە لایەن ئاژانسی سەرژمێری سەر بە یەکێتی ئەوروپا ناسراو بە "یۆرۆ ستات" بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت، لە ماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا لە ئەڵمانیا، ١٠٠ ھەزار و ٢٤٠ کەس داوای وەرگرتنی مافی پەنابەرییان کردووە.


ڕاپۆرتەکە ئاشکراشیکردووە، ڕێژەی داواکردنی مافی پەنابەریی لە ئەڵمانیا لە ھەموو وڵاتانی ئەوروپا زیاتر بووە و گەیشتووەتە ٢٨.٢٪ لە کاتێکدا ڕێژەکە ساڵی ڕابردوودا لە ھەمان کاتدا ٢٤.٣٪ بووە.


لە دوای ئەڵمانیا فەڕەنسا دێت کە ٧٣ ھەزار و ٢٥٥ کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە، دوای ئەویش ئیسپانیا دێت، کە ٣٩ ھەزار و ٧٥٥ کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە، کەمترین داواکاریش لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە و ژمارەکە گەیشتووەتە ٢٨ ھەزار و ٦٤٥ داواکاری بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەریی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنورەکانی بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریان خواردوە، ١١٠ کۆچبەری تر ناویان تۆمارکردوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە دەگەڕێنرێنەوە.


راشیگەیاندوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا و وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوونیان بۆ ئەو دۆسیەیە کردووە و لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و بەغدادیشەوە دەگەڕێندرێنەوە.


ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر لە رێگەی نۆ گەشتی ئاسمانییەوە سی ھەزار و ٥٥٦ کۆچبەر بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە گەڕێنراونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، موشەکی زیرکۆنیان بە سەرکەوتوویی تاقی کردووەتەوە، کە خێرایییەکەی لە سەروو خێرایی دەنگەوەیە و دژە کەشتییە. وتیشی، سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکە ھەنگاوێکە بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری و موشەکیی ڕووسیا.


دیمیتری بیسکۆف وتەبێژی کۆشکی کرملینیش ڕایگەیاند، ڕێگە بە ھیچ ھێزێک نادەن، ھەڕەشە بۆ سەر مافەکانی ڕووسیا دروست بکات.


مانۆڕەکە ھاوکاتە لەگەڵ مەترسییەکانی وڵاتانی خۆرئاوا بەرامبەر کۆکردنەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە سنوری ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، تیمەکانیان لە کەناراوەکانی شارۆچکەی ئەجەئابات بەلەمێکی ماسیگرییان خستووەتە ژێر چاودێرییەوە کە بە شێوەیەکی گوماناوی بە دەریادا دەڕۆیشتووە، دواتر ئاشکرابووە ئەو بەلەمە کۆچبەری ناسایایی تێدابووە.


ڕاشیگەیاندووە، لە ناو بەلەمەکەدا ١٤٣ کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە، کە خەڵکی چەند وڵاتێکی جیاوازبوون لە نێویاندا ژن و منداڵیشیان تێدایە.


لە ئێستاشدا کۆچبەرەکان دوای ئەنجامدانی ڕێکارەکانیان، ڕەوانەی ناوەندی دووبارە ناردنەوەی کۆچبەرانی شارۆچکەی ئایڤاجک کراون، شەش تۆمەتباریش بە تۆمەتی قاچاخچیەتی و بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە، دەستبەسەرکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە بەغداد ڕایگەیاند، بۆ بنیادنانی داھاتووی عێراقییەکان، لایەنەکان ھیچ بژاردەیەکیان لەبەردەستدا نییە تەنھا دانوستان نەبێت، ھۆشداریشیدا لەو ھەوڵانەی دەدرێن بۆ ئەوەی دانوستان بکرێتە شەڕ فرۆشتن و ھەڕەشەکردن بە چەک.


کازمی داواشی لە عێراقییەکان کرد لە دژی ئەوانە بوەستن کە لە ڕێی ھەڕەشە و چەکەوە ڕەوشی وڵات تێکدەدەن.


وتیشی، لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا حکومەتەکەی ھەوڵی داوە پێگەی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەھێز بکات و سەردانەکەی پاپای ڤاتیکانیش بۆ عێراق، بەڵگەیە بۆ گرنگیی عێراق، داواشی لە ھەموو ئەو عێراقیانە کرد کە وڵاتیان بەجێھێشتوە بگەڕێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەک کاردانەوەیەک بۆ ڕاگەیندراوەکەی وەزارەتی دەرەوی بەریتانیا کە ڕایگەیاندبوو، تاقیکردنەوەی موشەکە بالیستییەکانی ئێران پێشێلکردنی پڕۆژە بڕیاری ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە پێی پێوێستییەکان بۆ بەرگریکردن لە خۆی کار دەکات و ئەو جۆرە تاقیکردنەوانە ھیچ پەیوەندییەکی بە پڕۆژە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە نییە.


ئاماژەی بەوەشکرد، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە و سیستمی بەرگری مۆڵەت لە ھیچ کەس و لایەنێک وەرناگرێت و ھیچ کاتێکیش لەسەر ئەو بابەتە گفتوگۆ و دانوستان ناکات.


سوپای پاسدارانی ئێران لە مانۆڕێکی سەربازیدا کە بە مەبەستی ئامادەکاریی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکانی ئیسڕائیل ئەنجامیدابوو، ١٦ موشەکی بالیستی تاقیکردەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای چەند سەعاتێک لە دەستلەکارکێشانەوەی لوئەی یاسری، موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، بڕیارەکەی یاسری ھەنگاوێکە بەرەو ڕێگەی ڕاست بۆ پاراستنی پارێزگای نەجەف، داواشی لە حکومەت کرد یاسری و خیزانەکەی پارێزراو بن لە ھەر ھەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی ببنەوە، سەدر بە پێویستیشی دەزانێت بە زووترین کات پارێزگارێکی دەست پاک و بە توانا بۆ نەجەف دەست نیشان بکرێت.


لە چەند سەعاتی ڕابردوودا لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف دەستی لەکارکێشایەوە و ھۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەو ھەڕەشە و گوشارانەی لەسەر خۆی و خێزانەکەی ھەیە.


وتیشی، خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی نەجەف ڕوویەکی سیاسی ھەبووە و دەزانن کێ پشتیوانی کردووە، ھەر کەسێکیش دۆسیەی گەندەڵی لە دژی ھەیە پێشکەش بە دادگای بکات و ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرباری ئەوەی خولی ١٧ھەمی دانوستانەکانی ئەستانە کە بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە قەیرانی سوریا لە کازاخستان بەڕێوەچوو، ھیچ بەرەوپێشچوونێکی لە بارەی قەیرانی سیاسی سوریا و خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان وەفدی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تێدا بەدی نەکرا، بەڵام تێیدا دۆسیەی گروپە تیرۆریستییەکان لە سوریا تاوتوێ کرا.


ئەلکساندەر لاڤرەنتیڤ نێردەی تایبەتی ڕووسیا بۆ سوریا ڕایگەیاند، لە چەند مانگی ڕابردوودا مەترسی بەھێزبوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکان بە تایبەتی داعش لە سوریا ھەبووە نەک بە تەنھا لە ناوچەکانی باکوری سوریا، بەڵکو لە تەواوی وڵات، بۆیە لایەنە بەشداربووەکانی ئەستانە کە لە ڕووسیا و تورکیا و ئێران پێکدێن ھەڕەشەکانی داعشیان لە سوریا تاوتوێکردووە و پێشنیازیان کردووە پێکەوە ھاوکار بن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەی گروپە تیرۆریستەکان لەو وڵاتە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان بە کوردسات نیوز ڕایگەیاند، یەختێکی تری کۆچبەران کە چارۆکەداربووە، لە دورگەی پارۆس لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوتووە، بە پێی زانیارییەکان ٨٠ کۆچبەری تێدابووە.


وتیشی، پۆلیسی فریاکەوتنی دەریاوانی، بەھانای کۆچبەرەکانەوە ڕۆیشتووە و توانراوە ٦٣ کەسیان ڕزگار بکەن، تەرمی ١٦ کەسیشیان دۆزراوەتەوە، لە ئێستاشدا تیمەکانی دەریاوانی یۆنان و فڕۆکەیەکی تایبەت لە شوێنی ڕووداوەکەن و بەدوای چارەنووسی کۆچبەرەکاندا دەگەڕێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) و ساڵی نوێی زاینییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک ‌و برا مەسیحییەکانی سلێمانی ‌و ھەرێمی کوردستان ‌و عیراق و جیھان دەکەم، ھیوادارم ٢٠٢٢ ساڵی ئاشتی و خۆشی و کۆتاییھاتنی کێشە و نەھامەتییەکان بێت بۆ گەلەکەمان.


مەسیحییەکان لە کوردستان پێکھاتەیەکی گرنگن ‌و بەشداری سەرەکین لە بزووتنەوەی سیاسی ‌و کۆمەڵایەتی ‌و ئایینیی کۆمەڵگەی کوردیدا، بەشێکن لە ڕابردوو و ئێستا و ئایندەمان، ھەمیشە شانازیی پێوە دەکەین.


پرەنسیپەکانی لێبوردەیی ‌و خۆشەویستی و برایەتی، پەیام و مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە و ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە چەسپاندنی زیاتری برایەتی ‌و پێکەوەژیان لە نێوان پەیڕەوانی سەرجەم ئایین ‌و ئاینزاکان لە کوردستاندا.

ھەر لە خۆشیی و بەختەوەریی و ئاشتیدا بن.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ئەرکی مەکتەبی ناوەندی دەرەوە سەرپەرشتیکردنی کاری ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و مەڵبەند و ھەموو ئەو کارانەیە کە پەیوەندییان بە یەکێتی و ڕەوەندی دەرەوە ھەبێت.


سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی پێشووی مەکتەبی ناوەندی دەرەوەش وتی، گرنگە خوێنی تازە بێتە پێشەوە بۆ وەرگرتنی لێپرسراویەتی لە ناو یەکێتی.


پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی نوێی مەکتەبی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیش ڕایگەیاند، ھیوادارە لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییەدا بێت کە یەکێتی پێی دەسپێرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاندووە، ئەو بڕە پەتاتەیە لە دەرەوەی شاری سلێمانیەوە ھاوردەکراوە، بەھۆی خراپ عەمبارکردن و نەشیاوی شوێنەکەیەوە کەڕویکردووە و بۆ خواردن ناشێت.


لە ئێستاشدا بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە تەواوی پەتاتە خراپبووەکە لەناو دەبرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمار حەکیم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، پێویستە لایەنەکان لە بەرژوەندی وڵات کار بکەن و ناکۆکییەکان وەلابنێن و بە ڕێگەی ئاشتییانە کێشەکان چارەسەر بکەن.


ڕاشیگەیاندووە، دەبێت حکومەت بە زووترین کات پێکبھێنرێت بۆ ئەوەی تیمێکی حکومی ھەبێت کە بەرپرس بێت لە بەڕێوەبردنی وڵات و جێبەجێکردنی پلان و پرۆژەکان، دواخستنی پێکھێنانی حکومەتیش زیان بە بەرژوەندی ھاوڵاتیان دەگەیەنێت.


عەمار حەکیم ڕاشیگەیاندووە، دەبێت لایەنە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردن سەرباری ناوکۆکییەکانیش لەسەر بەرنامەیەکی حکومیی ڕێکبکەون و پێکەوە بەشداربن لە پێکھێنانی حکومەتدا، ئەو لایەنانەش کە نیگەرانن دەتوانن ببنە ئۆپۆزسیۆن، بەو شێوەیەش دەکرێت لە ماوەی دوو ھەفتەدا حکومەت پێکبھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...655656657658659...1000