"حەسەن نەسروڵا" لە ساڵیادی کوشتنی "قاسم سولەیمانی" و "ئەبی مەھدی موھەندیس" ڕایگەیاند، ئەمریکا خۆی داعشی دروست کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە عێراق و بەرپرسیارە لە تەواوی ئەو تاوانانەی لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە ئەنجامدراون.
وتیشی، چارەنووسی ھێزەکانی ئەو وڵاتە تەنھا کشانەوەیە لەو ناوچەیە، سعودیەشی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی و پشتگیری کردنی تیرۆر.
بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکەش ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکەن لە چەند ڕۆژی داھاتوودا نەوتی سپی بگاتە خوێندنگەکانی سنوورەکە.
بە وتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری، دواکەوتنی دابەشکردنی نەوت بەسەر خوێندنگەکاندا، بەھۆی ڕێوشوێنەکانی گرێبەستەکانەوە بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کفری، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەکات و بڕیار وایە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو تاقیکردنەوەکان دەستپێبکەن.
رۆژی 21ی مانگی رابردوو یەختێكی كۆچبەران، كە 63 كۆچبەری لە ناودا بووە، لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە لە نزیك یۆنان ژێرئاكەوت، تەنها 13 كۆچبەر رزگاریان بوو، كە 7 كەسیان كوردن و 50 كۆچبەر تریش چارەنووسیان نادیارە، كە 30 كەسیان كوردن، كەسوكاری یەكێك لە كۆچبەرەكان رایگەیاند، دەیانەوێت بزانن كەسوكارەكانیان لە ژیاندا ماون یان بێ سەروشوێنن یاخود خنكاون.
لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەموو پشتیووانیەكی بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو كۆچبەرانە دەخاتەگەڕ.
ئاكشەنەر لە ویلایەتی "مێرسین"ەوە رایگەیاند، بە ھاوکاری ھەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەگەنە دەسەڵات و سەرۆکی ١٣یەمینی تورکیا لە ھاوپەیمانی "گەل"ی ئۆپۆزسیۆن دەبێت، "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیای تۆمەتبار کرد بە دزینی نان و ژیانی چین و توێژەکانی وڵاتەکە و وتی گەورەترین کێشە مانەوەی خودی "ئەردۆغان"ە.
"ئاکشەنەر" باسی لەوەش کرد، حکومەتی ئێستا چینی دەوڵەمەند و ھەژاری دروست کردووە، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار دەوڵەمەندە و پارتەکانی تر ھەژارن، بۆیە پێکەوە رژێمەکەی "ئەردۆغان" لەناو دەبەن و پێویستە بەزووترین کات ھەڵبژاردن رێکبخرێت.
ھاوکات، "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، خزمەت بە ھەموو گەلی تورکیا دەکەن و وڵاتەکە دەگەڕێننەوە بۆ کاتی دامەزراندنی.
ڕێكخروای باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكروان لە لیوای "سێ"ی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن مەراسیمی یادی شەهیدبوونی (٣٧) پێشمەرگەی لیواكەی ڕێكخست كە لە شەڕی دژبە تێرۆریستانی داعشدا بۆ بەرگری لە خاكی كوردستان ئەو پۆلە پێشمەرگە گیانی خۆیان بەخشی بە خاك وڵات هەرلە مەراسیمەكەدا بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی ئەوشەهیدانە (٣٧) نەمامیش نێژران .
ماتیو بیرل جێگری نێردەی ئەمریکای تایبەت بۆ سوریا لە شاری قامیشلو لەگەڵ بەرپرسانی خۆبەرێوەبەری باکور و خۆرھەلاتی سوریا کۆبووەوە و راگەیاند، ئەمریکا کار دەکات بۆ ئەوەی جارێکی تر دەروازەی سێمالکا لەنێوان باشور و رۆژئاڤای کوردستان بکرێتەوە.
ھەر لەو کوبوونەوەدا جێگری نێردەی ئەمریکا وتی، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە باکور و خۆرھەلاتی سوریا دەمێننەوە بۆ بەردەوامی شەری تیرۆر و پشتیوانی سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابوری لە ناوچەکە.
لە كۆبوونەوەكەدا ئاسۆ مامەند گرنگی و بایەخی یەكێتی بە خورماتوو پشیتوانی یەكێتی و خودی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە ناوچەكەیان ڕاگەیاند.
هاوكات پیرۆزبایی سەركەوتنی كوردشی كرد لەسەرخستنی كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان لە بەرژەوەندی پارێزگای سەلاحەین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی جەختیشیكردەوە، گرنگپێدانی یەكێتی بە خورماتوو ئەوە دەگەیەنێت كە ئەم شارە بەشێكی گرنگە لە خاكی هەرێمی كوردستان
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا، بۆجێبەجێکردنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی خوارەوە:-
یەکەم/ ماوەی پێدانی ڤاکسین تاوەکو ٢٠٢٢.١.٢٠ درێژکرایەوە و پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە و دام و دەزگاکانی حکومی لەسنووری پارێزگای ھەولێر بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەوە، تاوەکو ئەم ڕێککەوتە ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
دووەم/ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ھاوڵاتیان و گەشتیاران، ئەوانەی لە دەرەوەی کوردستان دەگەڕێنەوە، پشکنینی خێرای کۆرۆنا لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و مەرزی حاجی ئۆمەران بۆیان ئەنجامدەدرێت.
سێیەم/ بەستنی (ماسک) بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان دەبێتە ئیلزامی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان چاودێری دەکەن.
چوارەم/ دەبێت ھەموو ئەو گەشتیارانەی لەشارەکانی تری خوار و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانی ھەولێر پایتەخت دەکەن پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت کە ماوەکەی ٧٢ کاتژمێری تێپەڕنەکردبێت، بەپێچەوانەوە کۆمپانیاکانی گەشتیاری بەرپرسیارن و دەخرێنە لیستی ڕەشەوە.
پێنجەم/ سەرجەم کارمەندانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر، کارمەندانی کەرتی تایبەت (بازرگانی، ڕیستۆرانت، مارکێت، مۆڵ، چێشتخانە، یانەی شەوانە، ھۆڵ) دەبێت ڤاکسین وەرگرن و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن بەتایبەتی بەستنی (ماسک)، بەپێچەوانەوە دووچاری ڕێکاری یاسایی دەبنەوە و لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە چادودێری دەکرێن.
شەشەم/ بۆ بابەتی پرسەدانان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەوقافی ھەولێر ڕاسپێردرا ڕا و سەرنج و پیشنیارەکانیان پێشکەش بە وەزراەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بکەن تاوەکو بڕیار و ڕێنامایی نوێی لەبارەوە دەربچێت.
حەوتەم/ ئەگەرچی لە ئێستادا خۆشبەختانە ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان کەمبووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا مەترسییەکان ھەرماوە و جدین، بەتایبەتی مەترسییەکانی ھاتنی (ئۆمی کۆرۆن) کەخێرا بڵاودەبێتەوە، بۆیە لە پێناو سەلامەتی گشتیی و پاراستنی خۆتان و ئازیزانتان پابەندنی تەواوی ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستییەکان بن بەتایبەتی بەستنی (ماسک).
ھەشتەم/ سەرجەم قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر، دەبێت تەواوی ئەو رێکارانەی ژووری ئۆپەراسیۆن وەکو خۆی جێبەجێ بکەن، دەسەڵاتی تەواویشیان پێدەدرێت لە ھەر شوێنێک پێویستی کرد رێکارەکان توندتربکەن.
نۆیەم/ ئەم رێکارانە لەکاتژمێر ١٢ی ئەمشەو ٤ لەسەر ٥ی ١ی ٢٠٢٢ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کەسوکاری ئەو دوو ھاوڵاتییەی ناوچەی برادۆست ھەفتەی رابردوو لەلایەن سوپای تورکیاوە رفێندرابوون بە کوردسات نیوزیان راگەیاند، ٣١ی مانگ دوو کەسیان لەلایەن سوپای تورکیاوە رفێندراوە و دوای ھێشتنەوەیان لە سەربازگەیەکی تورکیا بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ھەرێم، دواتر گواستراونەتەوە بۆ شاری جولەمێرگ لە باکوری کوردستان.
کەسوکارەکەی باسیان لەوەش کرد، رفێندراوەکان پەیوەندییان پێوە کردوون و داوایان کردووە ناسنامەکانیان بۆ رەوانە بکەن.
ئاسۆ مامەند بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاند، وەکو یەکێتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەشایستەی کورد و لەناو کوردیش بەئیستیحقاقی یەکێتی دەزانن و بەپێی ئەنجامی ھەموو ھەڵبژاردنەکانیش لە کەرکوک ئەو پۆستە پشکی یەکێتیە وتیشی، لە کاتی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا رێککەوتنیان لەگەڵ پارتی ھەبوە کە ئەو پۆستە بۆ یەکێتی بێت.
ئەندامەکەی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێتی یەکلاییکردنەوەی پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکاتە ئەولەویەتی دانوستاندنەکانی بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دژی ھەر ھەوڵێکیشن بۆ تەعریبکردنی کەرکوک و قبوڵی ناکەن.