ئەوە لە کاتێکدایە شەپۆلێکی سەرما ھەرێمی کوردستانی گرتووتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کفرییش، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەکات و بڕیاروایە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو تاقیکردنەوەکان دەستپێ بکەن، بەڵام دابەشنەکردنی نەوت بەسەر خوێندنگەکاندا کێشەی سەرەکی ناوەندەکانی خوێندن و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەیە.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، لە شاری ھەولێر کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ڕەوشی ئێستای کۆرۆنا و ئاستی وەرگرتنی ڤاکسین و ڕێکارەکان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەکە دەکرێت.
بە پێی زانیارییەکان لیژنەکە پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەکات و لەو بارەیەوە چەند پێشنیازێک لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەشی لیژنەکە دەکرێن.
مەشھەدانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی ٩ی کانونی دووەم کۆدەبێتەوە و پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن و بە پێی دەستور دەبێت سەرۆکی ئەنجومەنەکە و دوو جێگرەکەی دیاری بکرێت، لەبەر ئەوەی بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دانیشتنەکە کراوە نابێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەگەر کوتلەکان لەسەر ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن ڕێکنەکەون پێویستە پەنا ببرێتە بەر ڕێگەیەکی تری یاسایی کە بریتییە لە ھێشتنەوەی دانیشتنەکە وەک دانیشتنێکی ڕاوێژکاری تا ئەو کاتەی کوتلەکان دەگەنە ڕێککەوتن.
مەشھەدانی دوپاتیشیکردووەتەوە ھاوپەیمانیەتیەکەی کە ھاوپەیمانی عەزمە بڕیاریداوە پابەند بێت بە دەستور و ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە یەکەم کۆبوونەوەدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبژێرێت.
ڕووسیا و چین و ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا، ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ڕوودانی جەنگی ئەتۆمی و نەھێشتنی کێبڕکێی چەک لە جیھاندا، "گۆتێرێس"یش پێشوازی لەو ڕاگەیەندراوە کردووە و داوای کردووە وڵاتان پابەند بن بە ڕێککەوتنە دوو لایەن و ھەمەلایەنەکان سەبارەت بە سنوردارکردنی چەکی ئەتۆمی و بڵاونەکردنەوەی.
"گۆتێرێس" جەختیشی کردەوە لەوەی، تاکە ڕێگە بۆ نەھێشتنی سەرجەم مەترسییەکانی ئەتۆمی، لەناوبردنی چەکی ئەتۆمییە، ئامادەییشی دەربڕی بۆ کارکردن لەگەڵ وڵاتان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە بە زووترین کات.
ئاژانسی ھەواڵی بەریتانی لە زاری لێپرسراوانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاوە بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٢٨ ھەزار و ٣٩٥ کۆچبەری نایاسایی لە فەڕەنساوە بەرەو بەریتانیا بە کەناڵی ئینگلیزدا کۆچیان کردووە و تەنھا لە مانگی تشرینی دوەمدا ٦ ھەزار و ٩٠٠ کۆچبەر بەو کەناڵەدا گەیشتوونەتە بەریتانیا و لەو ژمارەیە ھەزار و ١٨٥یان لە یەک ڕۆژدا گەیشتوون، ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیی گەیشتنی کۆچبەرانە بۆ بەریتانیا.
گەیشتنی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، گرژی خستووەتە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و بەریتانیا فەڕەنسا تۆمەتبار دەکات بەوەی ھەوڵی پێویست نادات بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران سەرباری ئەو بودجەیەش کە بۆ ئەو مەبەستە دیاریکراوە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ھەوڵدراوە لە ڕێی دوو فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ھێرش بکرێتە سەر سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بەڵام ھەردوو فرۆکەکە کە بۆمبرێژکراو بوون، بەڵام فڕۆکەکان لە دەوروبەری سەربازگەکە لە ڕێی سستمی بەرگری ئاسمانی بەردراونەتە خوارەوە و ھێرشەکە شکستپێھێنراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژی دووشەممەش دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەردرانە خوارەوە کە ھەوڵیان دابوو ڕاوێژکارە سەربازییە بیانییەکان بکەنە ئامانج.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد ھێزەکانی بنکەی ئاسایشی تەوێلەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور توانیوویانە لە ھەڵمەتێکدا دەستبگرن بەسەر بڕی (٣٤) دەمانچەی جۆری تۆمار نەکراوی دوو نەجمەی ئەمریکی لەگەڵ (١٠) تاپڕی جۆری فیدراڵ کە خاوەنکانیان بە نیاز بوون بە شێوەی قاچاخ بینێرنە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، تا ئیستاش تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە نادیارن و لێکۆلینەوەی زیاتر بەردەوامە.
د. ڕەھێڵ فەریدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، چەند پێشنیازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا دەخرێنەڕوو، کە چاوەڕوان دەکرێت بەھۆی ئۆمیکرۆنەوە عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناش دەکەن.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی لە بارەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنیشەوە ڕایگەیاند، کەیسێکی گوومانلێکراویان ھەیە، بەڵام تا ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە و پێویستە پشکنینەکە لە شاری بەغداد یەکلایی بکرێتەوە.
ئەو دەرچووانە ماوەی ٦ مانگە لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە شێوەی ڕاھێنان کاریان کردووە، بەڵام مووچەی سێ مانگیان وەرنەگرتووە و لە لایەن کۆمپانیاکەوە گرێبەستی دامەزراندنیان بۆ نەکراوە.
یەکێک لە دەرچووەکان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تەنھا دەرچووان لە کەرکوک دانەمەزراون و ھەموو ئەو دەرچووانەی پارێزگاکانی تر دامەزراون و وەزیری نەوتی عێراق ئامادە نییە ئیمزای دامەزراندنیان بۆ بکات.
ئەمڕۆ بەشێکی تر لە ھاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، کە بریتی بوو لە ژمارەیەک فەرش و کومبار بۆ بەشە ناوخۆییەکان دەبینێتەوە، گەیەندرایە بەشە ناوخۆییەکانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان.
لە بارەی ھاوکارییەکانەوە، د. کاوە ڕەزا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دوکان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکەن لە داھاتوویەکی نزیکدا ھاوکاری تریان پێ بگات و بە ھەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانییش کەمپی نوێی پەیمانگای تەکنیکی دوکان تەواو بکرێت.
نوێنەرێکی خوێندکارانی پەیمانگەکەش ڕایگەیاند، بەشێکی زۆر لە پێداویستییەکانی خوێندکاران لە لایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی پڕ کراونەتەوە.

ڕائید عامر شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەشی نەھێشتنی تاوان بە ھەماھەنگی بەشی نەھێشتنی تاوانی ڕانیە، توانیوویانە دوو تاوانبار دەستگیر بکەن، کە ھاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە و تەرمەکەیان لە ناوچەیەکی دوور فڕێداوە و ئۆتۆمبێلەکەشیان ڕفاندووە.
کوژراوەکە خەڵکی خورماتوو بووە و نیشتەجێی شاری کەرکوک بووە و تەمەنی ٤٦ ساڵە، تەرمەکەی لە نزیک ناحیەی "لەیلان" دۆزراوەتەوە و بکوژەکانیش ئۆتۆمبێلی ئەو ھاووڵاتییەیان بردووەتە پێشانگای ئۆتۆمبێلی قەزای ڕانیە تاکو بیفرۆشن، بکوژرەکان عەرەبن.
سەرچاوەکانی ھەواڵی ئەو وڵاتەش ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، لە کاتی ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیراندا، بەھۆی تەقەکردنی چەکدارەکانەوە کەسێک کوژراوە و دوو کەسی تریش برینداربوون.
لە مانگی تەموزی ئەمساڵیشدا، جۆفینیل مۆیز سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تیرۆر کرا و ھاوسەرەکەشی بریندارکرا.
جوتیارەکان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، ئەوان بە پێی یاسای چاکسازیی کشتوکاڵی ئەو زەوییانەیان وەرگرتووە و بەڵگەشیان ھەیە، بەڵام چەند ساڵێکە نەوەی شێخەکانی باخەکۆن ھەوڵدەدەن، ئەو زەویانەیان لێ وەربگرنەوە و ھەڕەشەی کوشتیان لە جوتیارەکانیش کردووە.
ئەو جوتیارانە داوایان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد، دەستوەردان بکەن و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن.
"حەسەن نەسروڵا" لە ساڵیادی کوشتنی "قاسم سولەیمانی" و "ئەبی مەھدی موھەندیس" ڕایگەیاند، ئەمریکا خۆی داعشی دروست کردووە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە عێراق و بەرپرسیارە لە تەواوی ئەو تاوانانەی لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە ئەنجامدراون.
وتیشی، چارەنووسی ھێزەکانی ئەو وڵاتە تەنھا کشانەوەیە لەو ناوچەیە، سعودیەشی تۆمەتبار کرد بە بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی و پشتگیری کردنی تیرۆر.
بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکەش ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکەن لە چەند ڕۆژی داھاتوودا نەوتی سپی بگاتە خوێندنگەکانی سنوورەکە.
بە وتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری، دواکەوتنی دابەشکردنی نەوت بەسەر خوێندنگەکاندا، بەھۆی ڕێوشوێنەکانی گرێبەستەکانەوە بووە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کفری، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم دەکات و بڕیار وایە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو تاقیکردنەوەکان دەستپێبکەن.
رۆژی 21ی مانگی رابردوو یەختێكی كۆچبەران، كە 63 كۆچبەری لە ناودا بووە، لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە لە نزیك یۆنان ژێرئاكەوت، تەنها 13 كۆچبەر رزگاریان بوو، كە 7 كەسیان كوردن و 50 كۆچبەر تریش چارەنووسیان نادیارە، كە 30 كەسیان كوردن، كەسوكاری یەكێك لە كۆچبەرەكان رایگەیاند، دەیانەوێت بزانن كەسوكارەكانیان لە ژیاندا ماون یان بێ سەروشوێنن یاخود خنكاون.
لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار، لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەموو پشتیووانیەكی بۆ ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو كۆچبەرانە دەخاتەگەڕ.