مەرال ئاكشەنەر: پێکەوە لەگەڵ حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان دەسەڵات لە تورکیا دەگیرینە دەست
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئاكشەنەر لە ویلایەتی "مێرسین"ەوە رایگەیاند، بە ھاوکاری ھەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەگەنە دەسەڵات و سەرۆکی ١٣یەمینی تورکیا لە ھاوپەیمانی "گەل"ی ئۆپۆزسیۆن دەبێت، "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیای تۆمەتبار کرد بە دزینی نان و ژیانی چین و توێژەکانی وڵاتەکە و وتی گەورەترین کێشە مانەوەی خودی "ئەردۆغان"ە.
"ئاکشەنەر" باسی لەوەش کرد، حکومەتی ئێستا چینی دەوڵەمەند و ھەژاری دروست کردووە، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار دەوڵەمەندە و پارتەکانی تر ھەژارن، بۆیە پێکەوە رژێمەکەی "ئەردۆغان" لەناو دەبەن و پێویستە بەزووترین کات ھەڵبژاردن رێکبخرێت.
ھاوکات، "کەمال کلچدار ئۆغلۆ" سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، خزمەت بە ھەموو گەلی تورکیا دەکەن و وڵاتەکە دەگەڕێننەوە بۆ کاتی دامەزراندنی.



