شکار مەردان ڕەحیم پارێزەر لە ناوەندی یاسایی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەیەکی یاساییدا موڵکداریەتی چوار ھەزار دۆنم زەوی زەوتکراوی کورد بۆ جوتیارانی کورد لە داقوق دەگەڕێندرێنەوە و زەویەکان لە ھاوردەکان وەردەگیرێنەوە.
وتیشی، وەک یەکێتیی ئەو کەیسانە لە بەغداد دەجوڵێنن بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ماف بۆ جوتیارانی کورد لە پارێزگای کەرکوک کە بەھۆی بڕیارەکانی تەعریبەوە ئەو زەوییانە داگیرکراون. ئاشکراشیکرد، دوای جوڵاندنی کێشەی ١٧ ھەزار دۆنم زەوی جوتیارانی ناوچەکانی تاڵەبانی و کاکەیی لە سنوری قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک، وەک قۆناغی دەستپێک موڵکداریەتی چوار ھەزار دۆنم زەوی بۆ جوتیارانی کورد دەگەڕێننەوە.
ئەو پارێزەری ناوەندی یاسایی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاشیگەیاند، ئەو جوتیارانەی زەوییەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە کەوتوونەتە سنوری ھەردوو گوندی عەتشانە و عوزێرییە لە قەزای داقوق کە زەوییەکان ئێستا لە ژێر دەستی عەرەبە ھاوردەکاندایە و بە پێی بڕیاری دادگای تێھەڵچوونەوەی عێراق موڵکداریەتی زەوییەکانی ئەو گوندانە بۆ جوتیارانی کورد دەگەڕێتەوە.
"کازمی" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جارێکی تر جەختی کردەوە لەوەی بوونی ھێزی شەڕکەری ئەمریکی لە عێراق کۆتایی ھاتووە و تەواوی سەربازگەکانی ھاوپەیمانانیش کە لە وڵاتەکەدا بوون، لەلای ھێزە عێراقییەکانە، ئەو ھێزە بیانییانەشی ماونەتەوە تەنھا ڕاوێژکارن.
"کازمی" وتیشی، بە ئامانجگرتنی سەربازگەکانی عێراق بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵاتە، لە کاتێکدا عێراق ھەوڵی چاکبوونەوە دەدات لە برینەکانی. جەختیشی کردەوە لە گرنگی پێداچوونەوە بە ھەڵسەنگاندنی بەشێک لە ھێزە ئەمنییەکان.
ھەروەھا لە ناوچەی شرناخ قەدەغەی ھاتووچۆ لە ١٤ ناوچە بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگەیەنرا، لە ١١ ناوچەی جۆلەمێرگیش قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ ڕاگەیەنرا.
وتیشی، ئێستا ئاماری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمی کردووە، بەڵام ئەوە بە مانای نەمانی مەترسی نایەت، بۆیە گرنگە خەڵک ڤاکسین وەربگرن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
ڕەخنەشیان لە وەزارەتی نەوتی عێراق گرت کە ڕێکاری پێویستی نەگرتووەتەبەر بۆ دامەزراندنیان لە دامەزراوە نەوتییەکانی کەرکوک کە بەڵێنیان پێداون.
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لە پارێزگای نەینەوا لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی شارەکە کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار پاڵپشتی گەلی عێراقی کردووە بۆ یارمەتی مرۆیی بۆ ئاوارەکان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانیان.
جەختیشیکردەوە، لەمەودوا لە ڕووی زانستی و پزیشکی و کەرتی پیشەسازییەوە، بۆ بنیادنانەنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان، ھاوکاری ئیدارەی پارێزگای نەینەوا دەکەن.
لە بارەی فەرمانبەرانیش بڕیاردرا، تا ٢٠ی ئەم مانگە ھەموو فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بە نەھاتوو ئەژمار دەکرێن و لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.
کازمی لە پرسەی خێزانە ٢٠ کەسیەکەی ناوچەی جەبلە سەر بە پارێزگای بابل دووپاتیکردەوە، بەرپرسیارانی ئەو تاوانە توندترین سزا دەدرێن. ئاشکراشیکرد، فەماندەی پۆلیس و بەڕێوەبەری ھەواڵگری بابلی لە کارەکانیان دەرکردووە.
ڕاشیگەیاند، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ڕاسپاردووە پلانی چاکسازی لە دەزگا ئەمنییەکاندا دابڕێژێت و ڕێگە نەدرێت بە قۆستنەوەی ماددەی ٤ی تیرۆر بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی کۆمەڵایەتی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا ھۆشداریی داوە بەرامبەر بەوەی ھەر ھێرشکردنێک بۆ سەر سوپای عێراق دروستکردنی شڵەژانە بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
لیوا حەیدەر یوسف فەرماندەی فیرقەی ٥ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایگەیاندووە، سنووری نێوان ھەردوو پارێزگای کەرکوک و سەڵاحەدین لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە و لە ڕووی ئەمنییەوە گرەنتی کراون.
وتیشی، ناوچەی ڕەشاد لە باشووری کەرکوک کە زۆرترین جموجوڵی تێدا بووە، لەمساڵدا لە ڕووی ئەمنییەوە دەبێتە گرەنتیترین ناوچە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، میلیشیاکانی سەر بە ئێران سێ موشەکیان ئاڕاستەی بنکەیەکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دێرەزوور کردووە کە گەورەترین بنکەی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانییە لە سەر خاکی سوریا.
بە پێی زانیارییەکانی ڕوانگەکە یەکێک لە موشەکەکان لە نزیک ھەلیکۆپتەرەکانی ھاوپەیمانی کەوتووەتە خوارەوە و دوو موشەکەکی تریش لە شوێنێکی بەتاڵ کەتوونەتە خوارەوە و موشەکبارانەکەش ھیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووەتەوە. ئاژانسی فرانس پرێسیش بڵاویکردەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەڵامی ھێرشەکانی داوەتەوە.
چەند سەعاتێک بەر لە موشەکبارانەکەش، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بنکەی "گرین ڤیڵج" کە ھێزەکانی ئەمریکای تێدایە، لە ناوچەی دێرەزوور لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا، بە مووشەک کراوەتە ئامانج، بەم جۆرەش لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات دوو جار ھێزەکانی ھاوپەیمانی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کراونەتە ئامانج.
چەند چالاکوان و پەرلەمانتارێکی پێشووی ھەدەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەوروپا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیان کردووە، داوا دەکەن فشار بخرێتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی ئایسەل توغڵوک جێگری پێشووی ھاوسەرۆکی ھەدەپە ئازاد بکات کە ئێستا لە زینداندایە و بەھۆی نەخۆشییەوە ژیانی لە مەترسیدایە.
ئایسەل توغڵوک ھاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە و دوو خولیش پەرلەمانتاری شارەکانی ئامەد و وان بووە، بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەلایەن دادگای تورکیاوە ١٠ ساڵ زیندانی کرا و تا ئێستا ٥ ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە.
بە پێی زانیارییەکانیش ماوەی دوو ساڵە ئایسەل تووشی لەبیرچوونەوە بووە، بەڵام دادگا ئامادە نییە ئازادی بکات.
دەقی پرسەنامەکە ...
بەرێز ھەڤاڵ دکتۆر فواد مەعسوم، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق
بەڕێز ھەڤاڵ خدر مەعسوم
بنەماڵەی کۆچکردوو
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتی دیار (محەمەد مەعسوم )ی براتان، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بە جەنابتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان ڕادەگەیەنین، کە نموونەی ھەرە بەرزی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمانن، لە شۆڕشی نوێدا جێدەستتان دیار و بەرچاوە و جێگای ستایش و پێزانینی ھەموولایەکمانە.
ڕۆحی ھەڤاڵی کۆچکردوومان بۆ ھەمیشە شادبێت و خوای گەورە سەبووری و دڵئارامی بە بەڕێزتان و ھەموو خزمان ببەخشێت و بە دوور بن لە ھەموو ناخۆشییەک.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٥ی ١ی ٢٠٢٢
بەڕێز دکتۆر فوئاد معێوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو محەمەد مەعسوم خدر
بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (محەمەد مەعسوم خدر)، دڵگران و نیگەران بووین.
ھەواڵی ئەم کۆچە لە غەریبییەوە ھەموومانی غەمبار کرد و بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و ھەموو ئەندامانی خانەوادە و خێزانە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
وتیشی، دانیشتوانی گوندەکە ژمارەیان ٣٩ ماڵە و پێشتریش کێشەی ڕێگەیان بۆ چارەسەر کراوە و لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی تا وەرزی بارانبارین کێشەی کەمی ئاویشیان بۆ چارەسەر کراوە.
قایمقامی قەزای دوکان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا توانیوویانە کارەبای نیشتیمانی بۆ سێ گوند لە دۆڵی جافایەتی ڕابکێشن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، بەشی نەھێشتنی تاوان بە ھەماھەنگی بەشی نەھێشتنی تاوانی ڕانیە، توانیوویانە دوو تاوانبار دەستگیر بکەن، کە ھاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە و تەرمەکەیان لە ناوچەیەکی دوور فڕێداوە و ئۆتۆمبێلەکەشیان ڕفاندووە.
بەشی نەھێشتنی تاوانی ڕانیەش رایگەیاندووە، ئەو ھاووڵاتییە خەڵکی خورماتوو بووە و نیشتەجێی شاری کەرکوک بووە و تەمەنی ٤٦ ساڵە، تەرمەکەی لە نزیک ناحیەی "لەیلان" دۆزراوەتەوە و بکوژەکەش ئۆتۆمبێلی ئەو ھاووڵاتییەی بردووەتە پێشانگەی ئۆتۆمبێلی قەزای ڕانیە، ڕاشیگەیاند بکوژەکان عەرەبن.