ھەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، کۆی گشتی چاپی پاسپۆرت لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە ١١٣ ھەزار و ١٦٧ پاسپۆرت.
پەیمانگەی "سیماگۆ" بۆ ڕیزبەندی دامەزراوەکان، ڕیزبەندی بۆ باشترین زانکۆکان کردووە بۆ ساڵی ٢٠٢١ و لەسەر ئاستی ١٠ باشترین زانکۆکانی عێراق، زانکۆی سلێمانی لە پلەی سێیەمدایە و ئەوەش بە تۆمارێکی نوێ دادەنرێت و بەرزبوونەوەی بەرچاوی لەسەر ئاستی عێراق بەخۆوە بینیوە، لەسەر ئاستی ھەرێمیش باشترین زانکۆیە.
دوای وەرگرتنی فەرمانی دادگاش فەرمانی گرتن بۆ کەسێکی گومانلێکراو دەرکرا و توانرا لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات لایەن ھێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین تۆمەتباری سەرەکی تەقەکردنەکە دەستگیر بکرێت و لە ئێستادا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە ڕووداوەکە.
ڕوونیشیکردەوە، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڕی ١٤٧ ھەزار لیتر نەوت بۆ سنوری کەلار دابینکراوە و دابەش دەکرێت بەسەر ٢٦٥ خوێندنگەدا.
یەکێک لە دەستگیرکراوەکانیش کارمەندی پەیمانگەکەیە و ماوەی سێ مانگە پلانی شکاندنی قاسەی پەیمانگەکەیان داڕشتووە.
پۆلیسی قەزای زاخۆ ڕایگەیاند، تەنھا بڕی ١٠ ملیۆن دینار لە پارە دزراوە گەڕێندراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵ تۆمەتبارەکان بەردەوامن.
"د. فەرھاد محەمەد" بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی وەزارەتی نیشتەجێکردنی عێراق پڕۆژەی بینای نەخۆشخانەی شۆرش بە بڕی ملیارێک و دوو سەد ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
"بێوار عەبدولعەزیز" بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١ لە پارێزگای دھۆک، ٢ ھەزار و ٧٩٨ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و خنکان تۆمارکراوە، بەو ھۆیەشەوە ١٦ ھاووڵاتی بە ڕووداوی سوتان گیانیان لە دەستداوە، ١٧ ھاووڵاتی تریش لە ئاودا خنکاون.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بۆ جارێکی تر زنجیرە چیاکانی مەتین لە قەزای ئامێدی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراوە.
وتیشی، سوپای تورکیا لە ڕێگەی ھێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی دەوروبەری قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکات و ترس و دڵەڕاوێکی بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دروستکردووە.
وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە حکومی و ناحکومی ئاگادار دەکاتەوە، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران، پێویستە ستافی کارگێریی و مامۆستایان و خوێندکاران لە کاتی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن ماسک ببەستن و لەگەڵ تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن دەبێت ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ئاستێکی زۆر باشدا جێبەجێ بکرێن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە چەند ھەفتەی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٥٠ ھەزار ماسک و شەش ھەزار و ٧٠٠ پاککەرەوەیان بەسەر پەروەردەی گشتیی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، ئاماری لەشکرکێشی و ھێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی، بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٤٧ ھێرشی زەمینی و ھەوڵی لەشکرکێشی و ٨٩ ھێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ھەبوون، ٥٨ گوند و سێ شارۆچکە ڕووبەڕووی بۆردومانی ڕاستەوخۆی تورکیا بوونەتەوە و لە ئەنجامدا ٨٩ مەدەنی گیانیان لە دەستداوە و ١٣٤ کەسی تریش بریندار بوون، زیاتر لە ٧٠٠ مەدەنییش لە عەفرین و گرێ سپی و سەرێ کانێ ڕفێندراون.
ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو لە میانی ڕووبەڕووبوونەوەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا و پاشماوەکانی داعش، ١٤٨ ئەندام و سەرکردەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لە دەستداوە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی شاری نەجەفی کرد و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی شارەکە، سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری لە ناوچەی حەنانە کرد و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ڕەوتی سەدر، بۆ ماوەی چەند سەعاتێک کۆبوونەوە.
ھەرچەندە ھێشتا زانیاریی ڕەسمی لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نییە، بەڵام بە پێی زانیارییەکان سەدر و کازمی گفتوگۆیان لە بارەی ڕەوشی عێراق و قۆناغی ئێستای دانوستانی لایەنەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ کردووە.
دوای ئەوەی عومەر گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" بڕیاری دادگای تورکیای بۆ ئازادنەکردنی ئایسەل توغلوک بە ستەم ناوبرد و داوای کرد ئازاد بکرێت، بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی تورکیا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئایسەل توغڵوک ھاوسەرۆکی پێشووی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە و دوو خولیش پەرلەمانتاری شارەکانی ئامەد و وان بووە، بەھۆی ھەڵوێستەکانی لەلایەن دادگای تورکیاوە ١٠ ساڵ زیندانی کرا و تا ئێستا ٥ ساڵی لە زینداندا بەسەر بردووە.
بە پێی زانیارییەکانیش ماوەی دوو ساڵە ئایسەل تووشی لەبیرچوونەوە بووە، بەڵام دادگا ئامادە نییە ئازادی بکات.
کەسوکاری ئەو ژنە دووگیانەی لە ڕۆژی ٣ کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لەسەر سنوری بێلاروس و پۆڵەندا گیانی لەدەستدا بە کوردسات نیوزیان ڕاگەیاند، تەرمی ئەڤین عیرفانی تەمەن ٣٧ساڵ گەیشتووەتە تورکیا و بڕیارە سەعات پێنجی بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی بگاتە شاری بەغداد.
لە بارەی گەڕانەوەی تەرمەکەی بۆ ھەرێمیش کەسوکارەکەی دەڵێن تاکو ئێستا دڵنیانین کەی تەرمەکەی دەگاتەوە شاری ھەولێر.
کۆتایی ساڵی ڕابردوو ژمارەیەک لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان کە دەیانەویست بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، لەسەر سنوری بێلاروس و پۆڵەندا گیریان خوارد و بەھۆی سەرما و سۆڵەشەوە ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیاری سەرچاوە ئەمنییەکان، چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گەڕەکی ئیعلامی شاری بەغداد ھەڵیناکوتاوەتە سەر ماڵی ئەحمەد عەبدولموتەلیب عەبدولڕەزاق کە لە لیوای ٤٥ی حەشدی شەعبییە.
لە ئەنجامی تەقەی چەکدارەکاندا ئەندامەکەی حەشدی شەعبی بریندار بووە و پێنج ئەندامی خێزانەکە کوژراون کە پێکھاتوون لە ھاوسەرەکەی و منداڵەکانی.
چەکدارەکان دوای ڕووداوەکە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون و ھێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.