لە زاخۆ پێویستە فەرمانبەران تا ٢٠ی ئەم مانگە ڤاکسین وەربگرن
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لە بارەی فەرمانبەرانیش بڕیاردرا، تا ٢٠ی ئەم مانگە ھەموو فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بە نەھاتوو ئەژمار دەکرێن و لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لە بارەی فەرمانبەرانیش بڕیاردرا، تا ٢٠ی ئەم مانگە ھەموو فەرمانبەران ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بە نەھاتوو ئەژمار دەکرێن و لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند، کە هەردوو لایەنی ململانێێکار، ئەمریکا و ئێران ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ دەستپێکردنی دانوستان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان لە رێگەی گفتوگۆوە.
بە گوێرەی قسەکانی شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان بڕیارە وەفدی هەردوو وڵات بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە بگەنە ئیسلام ئاباد.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە سبەینێ شەممە، وەفدەکانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەبن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی دانوستانەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە، کە ئاگربەست راگەیەندراوە و لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ قۆناغێکی پێشکەوتوترن، ئەویش کۆتاییهێنانە بە جەنگ بە یەکجاری لە رێگەی مێزی گفتوگۆوە، کە وەک هەنگاوێک بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە هەژمار دەکرێت.
ئەم قسانەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە کاتێكدایە، جێگری دۆناڵد ترەمی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەمان مەبەست بەرەو پاکستان کەوتوەتەڕێ، بەڵام تا ئێستا ئێران بە رەسمی ناردنی وەفدی رانەگەیاندوە.
ئەوروپا رێوشوێنەكانی دژی هاتنی كۆچبەران توندتر دەكاتەوە و لە ئەمڕۆوە شێوازێكی نوێ بۆ هاتنی كەسانی بیانی لە ئەوروپا جێبەجێ دەكرێت.
كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند كە لە چوارچێوەی سیستمی نوێی گەشت بۆ ناو وڵاتانی ئەوروپا لانیكەم رێگریی لە هاتنەناوەوەی 27 هەزار كەسی بیانی بۆ ئەو وڵاتانە كراوە و ئەوەش وەك هەنگاوێكی نوێ بۆ رێگریی لە كۆچبەرانی نایاسایی.
كۆمیسیۆنەكە ئاماژەی بەوەكردووە سیستمە نوێیەكە لە رۆژی هەینییەوە دەستی بەكار كردوە و زیاتر لە 52 ملیۆن هاتن بۆ ناو وڵاتانی ئەوروپا تۆمار كرا كە هاتنی 27 هەزار كەستیان رەت كراوەتەوە.
هاوكات لەو ژمارەیەش 700 كەسیان بە مەترسیدار تۆمار كراون كە ئەوەش بەهۆی سیستمە نوێیەكی هاتوچۆ بۆ ئەوروپا بووە.
یەكێتی ئەوروپا روونیكردوەتەوە ئەو سیستمە نوێیە جێگەی مۆركردنی دەستی پاسپۆرتی گرتوەتەوە و هاوكات زانیاری ناسنامە و زانیاری بایۆمەتری گەشتیاران تۆمار دەكرێت و ئەو گەشتیارانەش ماوەی مانەوەكەیان لە هاتنیان تا رۆیشتنیان لە ژێر چاودێریدا دەبێت بەوەش پێشێلكارییە یاساییەكانی ماوەی ڤیزا و كۆچبەران رادەگیرێت.
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێراندا، مامەڵە لەگەڵ کەسانێکدا دەکەن نازانن راست دەکەن یان نا.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، کەشتییەکانیان پڕچەکن و لە ئەگەری رێککنەکەوتنیان و شکستهێنانی دانوستانەکان گورزی سەربازیی توند لە ئێران دەوەشێنن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە 24 سەعاتی داهاتودا دەزانن و بۆیان یەکلای دەبێتەوە لەگەڵ ئێران دەگەنە رێککەوتن یاخود نا.
دۆناڵد ترەمپ بە زمانێکی هەڕەشەئامێز ئاماژەی بەوە کردوە، کە ئەم چەکە نوێیانە لەو چەکانەش بەهێزترن کە پێشتر بەکاریان هێناوە و دەڵێت؛ خەریکی بارکردنی باشترین چەکن کە تا ئێستا دروست کرابێت بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا وێرانکارییەکی تەواو ئەنجام بدەن.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە بڕیارە جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، بە هاوڕێیەتی کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی کۆببنەوە.
ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیشتنە بە رێککەوتنێکی کۆتایی دوای ئەو ئاگربەستە دوو هەفتەییەی، کە رۆژی سێشەممە راگەیەندرا.