پاسپۆرتی سلێمانی ئاماری دەرکردنی پاسپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ھەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، کۆی گشتی چاپی پاسپۆرت لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە ١١٣ ھەزار و ١٦٧ پاسپۆرت.
کوردسات نیوز
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ھەر بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، کۆی گشتی چاپی پاسپۆرت لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە ١١٣ ھەزار و ١٦٧ پاسپۆرت.
محەمەد باقەر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا کە لە ئێکس بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت هێشتا دوو خاڵی سەرەکی لەو رێککەوتنانەی لە نێوان لایەنەکاندا کراون جێبەجێ نەکراونو تا ئەوانە جێبەجێ نەکرێن دانوستان دەستپێناکاتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێک لە مەرجەکان کە بریتییە لەوەی کە ئاگرنەست لوبنانیش بگرێتەوە، کە لە ئێستادا بە چرەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان دەکرێت.
مەرجی دوەمیش بریتییە لە ئازادکردنی پارە بلۆکراوەکانی ئێران و قالیباف جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ئەم دوو هەنگاوە وەک پێشمەرجێک پێش دەستپێکردنی هەر جۆرە دانوستانێک جێبەجێ بکرێن، بەبێ بەدیهاتنی ئەم مەرجانە تاران ئامادەی چوونە ناو دانوستانەکان نابێت
ئەم قسانەی قاڵیباف لە کاتێكدایە، بڕیارە سبەینێ شەممە، لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئەمریکا و ئێران دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە، گەرچی تا ئێستا ئێران بە رەسمی چونی وەفدی خۆی بۆ پاکستان رانەگەیاندوە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردوەتەوە هاووڵاتیانی ئێران ژیانیان لەگەڵ بێ ئینتەرنێتیدا هەزار سەعاتی تێپەراندوە و هۆشدارییەکی توند دەدات و کە ئەمە پێشێلکارییەکی رونی مافەکانی مرۆڤە.
رێکخراوەکە جەخت دەکاتەوە، کە نەبونی ئینتەرنێت بۆ ماوەی زیاتر لە هەزار سەعات، درێژترین تۆماری جیهانییە و ژیان و بژێوی 90 ملیۆن کەسی خستووەتە مەترسییەوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران دەستبەجێ دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هاووڵاتیان بگەڕێننەوە.
لە روی ئابوورییەوە، ئەم پچڕانە زیانی گەورەی بە ژێرخانی دارایی ئێران گەیاندووە؛ بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ئابووری دیجیتاڵ نزیکەی 20 هەزار ملیار تمەن و ئابووری گشتیی وڵاتەکەش نزیکەی 200 هەزار ملیار تمەن زیانیان بەرکەوتووە.
رێکخراوەکە جەختدەکاتەوە، هەزار سەحات بەبێ پەیوەندی لەگەڵ خێزان و بێ ئاگایی لە جیهانی دەرەوە، تەنها بێبەشکردن نییە، بەڵکو لێسەندنەوەی مافێکی بنەڕەتی ژیانە لە مرۆڤەکان.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا،پێس رێککەوتنی بەرەو پاکستان، بە میدیاکانی رایگەیاند، کە واشنتۆن بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپێکردنی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکات و هیوای خواست ئەم گەڕەی گفتوگۆکان ئەرێنی بن.
ڤانس ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەوان ئامادەن دەستی هاوکاری درێژ بکەن لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، بەڵام جەختیشی کردەوە کە هەموو شتێک بەستراوەتەوە بەوەی ئایا ئێرانییەکان ئامادەن بە نیازپاکی و بێ فێڵ و تەڵەکەبازی بێنە سەر مێزی گفتوگۆ یان نا.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و رایگەیاند؛ ئەگەر لایەنی ئێرانی هەوڵی مانۆڕدان و کات کوشتن بدات، ئەوا دەبینن کە تیمی دانوستانکاری ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک وەڵامدەرەوەی داواکارییەکانیان نابێت.
جێگرەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دووپاتی کردەوە، کە ئامانجی ئەوان سەرکەوتنی دانوستانەکانی ناو پاکستانە، بەڵام ئەمە پێویستی بە جددییەتی لایەنی بەرامبەر هەیە.