بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی تیمەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی تەواو
کوردسات نیوز
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
لیوا خۆشەویست جەمال بەڕێوەبەری گشتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەگەری بارینی بەفرێکی زۆر و بەستنی شەقام و ڕێگەوبانەکان لەبەر سەلامەتی ھاوڵاتیان ناچار دەبن چەند ڕێگە و شەقامێک ھاتووچۆ تێیدا ڕابگرن.
وتیشی، ڕێگەی دەباشان_تونێلی پێشڕەویان کردووەتەوە، بەڵام لە پێناو سەلامەتی خەڵک ڕێگەی چیای ئەزمڕ و گۆیژەیان داخستووە.



