هەواڵەکانهەواڵەکان

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رێگە بە گەڕانەوەی تیرۆر و تەقینەوە و پشتێنی بۆمبڕێژکراو نادەن. 


وتیشی، عێراق لە سەروو ھەموو شتێکەوەیە و ھەموویان سەربازن لە دژی داگیرکەران و گەندەڵکاران و تیرۆریستان.


پەیامەکەی سەدر دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش ھات لە ناوچەی عوزێمی سەر بە دیالە کە تێیدا ئەفسەرێک و ١٠ سەربازی سوپای عێراق کوژران و کازمیش رایگەیاند لیژینەی لێکۆڵینەوەیان لەبارەی پەلامارەکەوە پێکھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ھاوتا روسییەکەی لە ژنێف، باسیان لە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بوژاندنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کردووە و سەرەڕای نیگەرانییەکان بۆ لە دەستچوونی دەرفەتی بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام ھێشتا دەرفەت ماوە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بە تایبەت دوای بەرەو پێشچوون لە رەوتی دانوستانەکانی ڤییەننا.


رۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە بەرەو پێشچوون لە دانوستانەکانی ڤییەننا لە نێوان وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی کردەوە و رایگەیاند، ئێستا کاتێکی گوونجاو نیە بۆ کۆتاییھێنان بە دانوستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ شۆفێران و ھاووڵاتیان دروستبووە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش تا درەنگانێکی ئەمشەو شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت.


شەپۆلێکی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، لە ھەندێک شوێن بارینی بەفر نزیکەی مەترێک باریووە، بەرێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا درەنگانی ئەمشەو شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت .


ھاوکات لیژنەی فریاگوزاری سلێمانیش جەختدەکاتەوە، بەھۆی زۆر بوونی بەفربارین ئەگەرەکانی رووداوی ھاتووچۆش زیاترە و ‎تیمەکانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە ئێستادا لە ئەرکدان بۆ پاککردنەوەی شەقامەکان، بەڵام بەھۆی زۆری بەفرەکەوە مەترسی زۆر بۆ مانۆڕی شۆفێریکردن دروستبووە لە سەنتەری شار و دەرەوەی شارەکان.


ھەروەھا بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێریش رایگەیاند، بەھۆی نالەباری کەش وھەواو دابارینی بەفرەوە، رێگەکانی ھەولێر - شەقڵاوە و ھەولێر - کۆیە و شەقڵاوە - ھیران و دەربەندی گۆمەسپان بۆسەرچیای سەفین و کەپکی گەرۆتە و کۆیە ھەیبەت سوڵتان و کۆیە کلکە سماق بۆ کاری پێویستیتش بەکار نەھێنرێت.


ھاوکات شارەوانی خاڵخاڵانیش داوادەکات رێگەی کۆمەڵگەی خاڵخاڵان - کەرکوک بەکار نەھێنرێت، لە ئێستاشدا تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشبینییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، ماوەی شەپۆلی دووەمی بەفربارین بە ئاستی جیاجیا تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا، زۆرترین بڕی بەفر لە دەروازەی کێلێ بووە کە ٩٠ سانتیمەترە، لە ھەڵشۆ ٦٠ سانتیمەتر و لە سیدەکان ٥٠ و لە ناحیەی ھێرۆ ٤٠ و لە پیرمام ٤٢ و لە حاجی ئۆمەران و یاخسەمەر و دینارتە ٤٠ سانتیمەتر بەفرباریووە، ھەروەھا لە ناوچەکانی تری ھەرێم بەرێژەی جیاجیا بەفر باریووە و شەپۆلەکەش تا درەنگانی ئەمشە و بەردەوام دەبێت. 


ھاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاندوە، رۆژی ھەینی ئاسمان ساماڵ و زۆر سارد دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا، لەگەڵ دروستبوونی شەختە و دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ھاوڵاتیەک لە دەربەندیخان بەھۆی سەرماوە رەقبوەتەوە و گیانی لەدەستداوە،"د.سازان ئیبراھیم"بەرێوەبەری تەندروستی دەربەندیخانیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتییە بەھۆی سەرماوە گیانی لەدەستنەداوە، بەڵکو لە پشتی تونێلی دەربەندیخان کەوتووە و قاچی شکاوە، دواتر خۆی گەیاندوەتە مزگەوتێک لەو ناوچەیە و بە جەڵدە گیانی لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی نوێی بەفر و سەرما 
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەت بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخی کارەبا لەم وەرزە سەرمایەدا کرد، کە بەھۆی شەپۆلی نوێی سەرما و سۆلەوە، خواست لەسەر کارەبا بۆ ٧٠٠٠ مێگاوات بەرز بووەتەوە و توانای بەرھەمھێنانیش ٣٥٠٠ مێگاواتە.
لە پێناو زیادکردنی ماوەکانی پێدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران. 
- ڕاگرتن و کەمکردنەوەی کارەبای کارگە گەورەکانی کوردستان و پێدانی بە ھاووڵاتییان. 
- سنووردارکردنی پێوەری زیرەکی سنگل فەیز بۆ ٣٠ ئەمپێر و سرێ فەیز بۆ ٦٠ ئەمپێر تا کۆتایی مانگی شوبات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیسا گەوھەری بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای سنە رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، ھاتوچۆ لە سەرجەم رێگا سەرەکی و لاوەکییەکانی پارێزگاکە راگیراوە، داواشی لە شۆفێران کرد تا ھێوربوونەوەی دۆخەکە لە شارەکان نەچنەدەر.


ھاوکات عەباس نەزەری زادە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سنە رایگەیاند، بەھۆی نالەباری کەشوھەوا و بەردەوامی بەفربارین، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان تاوەکو رۆژی شەممە ھەڵوەشاندووەتەوە.


بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان، پلەکانی گەرما لە شاری سنە بۆ ٢٥ پلە ژێر سفر دابەزیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوەکەش دەرچووە یەکەمەکان ژمارەیان ھەزار و ٦٨٥ کەسە و لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتەکانی تر دابەش دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواشی لە ھاوڵاتیان و شۆفێران کرد، تا ھێوربونەوەی دۆخەکە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ و تیمە فریاگوزارییەکان بن، بۆ ئەوەی دوور بن لە ھەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو و نەبنە ھۆی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ تیمەکان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، تیمەکانی فڕۆکەخانە سەرقاڵی پاککردنەوەن وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، ھەروەھا بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین ژمارەیەک گەشت ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەکەن بە زووترین کات گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.


وتیشی، گەشتەکانی سلێمانی بۆ فرانکفۆرت و سلێمانی بۆ بەیروت و دوو گەشتی عەمرە بۆ شاری مەدینە و گەشتێک بۆ بەغداد و دوبەی و عەممان ڕاگیراون، چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی کەشوھەوای ھەرێم دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

توانا بەھادین لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە شارەوانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکانیان بە بەردەوامی سەرقاڵی پاککردنەوەی شەقام و ڕێگەوبانەکانن و لە ماوەی چەند سەعاتێکدا شەقامەکانی بازنەیی مەلیک مەحمود و سالم و بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانیان پاککردووەتەوە و خوێ ڕێژیان کردووە بۆ ئەوەی ھاتووچۆ تێیاندا ئاسایی ببێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کەسە ناوی "عەلی مورادی"یە و خەڵکی خۆرھەڵاتی کوردستانە، بە مەبەستی کارکردن ھاتووەتە سلێمانی و پاسەوانی خانوویەکی تەواو نەکراو بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات لە چۆمانیش ١٠ سانتیمەتر بەفرباریووە، ھاووڵاتیانیش دەڵێن، بە بەرمیلێک نەوت ناتوانن ئەو زستانە سەختە بەڕێبکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سکاڵاکان لەلایەن پەرلەمانتاران "باسم خەشان" و "مەحمود مەشھەدانی" تۆمارکراون و دەڵێن یەکەمین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە ٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو دەستوریی نەبووە، چونکە بە تەمەنترین پەرلەمانتار ئامادە نەبووە. 
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکانیش دەڵێت بەشی یەکەمی دانیشتنەکە کە پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خواردووە دەستوری بووە، بەڵام رەنگە دادگای فیدراڵی بڕیاری دووبارە کردنەوەی بەشی دووەمی دانیشتنەکە بدات، کە  تێیدا سەرۆک و جێگرەکانی ئەنجومەنەکە دیاری کران، بەشێکی تری لایەنە سیاسییەکان پێیان وایە، تەنانەت ئەگەر بڕیاری دووبارە کردنەوەی تەواوی دانیشتنەکە بدرێت، ھیچ گۆڕانکارییەک دروست نابێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.سەباح نامیق، سەرۆکی ھۆبەی تەندروستیی کەرکوک، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ھەزار و ٦٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمارکراون و ئێستا کەرکوک لە دوای بەغداد دووەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق لە رووی زۆری تووشبوون بە کۆرۆنا، وتیشی، دوور نیە بەشێکی تووشبووەکان تووشی ئۆمیکرۆن بووبن، چونکە نیشانەکانیان ھەمان نیشانەکانی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنایە، نموونەی پشکنینی ئەو کەسانەشیان بۆ تاقیگەی ناوەندیی عێراق ناردوە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...618619620621622...999