میدیا عێراقییەکان لە زاری ئەو سەرچاوە سیاسییەوە بڵاویانکردەوە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدرە لەسەر چۆنیەتی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.
ھادی عامری وەک نوێنەری چوارچێوەی ھەماھەنگی دیاریکراوە، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوتی سەدر، تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامداوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی کۆتایی لە بارەی شێوازی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق.
بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی پێنج شەممەی ڕابردوو تەواوی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئێستا بەھۆی نزمبونەوەی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبوونی شەختە و بەستنی ڕێگەکان، ئاستەنگی ھاتووچۆ لە زۆربەی ڕێگە سەرەکییەکان و شەقام و کۆڵانەکانی ناوشارەکانیش دروستبووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت، نزمترین پلەی گەرمای پێشبییکراویش ٧ پلە ژێر سفر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگاکانیش ھۆشداری دەدەن بە شۆفێران و ھاووڵاتیان کە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن بە مەبەستی گەشتیاری، چونکە بەھۆی دروستبوونی شەختەوە مەترسی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵ ھەیە.
ستێفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ھێرشەکەی ڕۆژی ھەینی ھاوپەیمانی عەرەبی بۆ سەر خۆرئاوای یەمەن ژمارەیەک خەڵکی بێتاوان و لەناویشیاندا منداڵ کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لەو ھێرشانە دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پەرەسەندنی شەڕ و پێکدادانەکان لە یەمەن قەیرانی مرۆیی و نەھامەتی خەڵکی ئەو وڵاتە زیاتر دەکات و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێبێت.
ڕۆژی ھەینی ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە زنجیرەیەک ھێرشی بۆ سەر بەندەری حەدیدە و زیندانێکی حوسییەکان لە پارێزگای سەعدە ئەنجامدا و بەھۆیەوە زیاتر لە ٧٠ کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.
"تارق ڕوبەیعی" بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی سەرشەقامەکان، پێشنیازیان کردووە بڕیاری ٢١٥ ھەموار بکرێتەوە کە ڕێگە دەدات بە ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەرامبەر مراندنی ئۆتۆمبێلێکی تر.
پێشنیازیشیانکردووە، بڕیاری ٦٨ ھەموار بکرێتەوە کە تایبەتە بە پێدانی ڕسومات بە گوێرەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داوایانکردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ ھاوردەکردنی ماتۆڕسکیل ڕابگیرێت، چونکە ئەو ژمارەیەی ئێستا لە عێراق ھەیە بەشی ١٠ ساڵی داھاتوو دەکات.
شەپۆلێکی سەرما ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر، بەشێکی شەقام و کۆڵانەکانی شار و شارۆچکەکانی ھەرێم شەختە دروستبووە، ئەوەش ئاستەنگی ھاتووچۆی بۆ ھاووڵاتیان دروستکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخۆشخانەی ئاشتی لە قەزای سۆران، ڕایگەیاندووە لە ڕۆژانی پێنج شەممە و ھەینی ٤٥ کەس بەھۆی ھەڵخلیسکانەوە دەست یان قاچیان شکاوە.
ھەر بەھۆی ھەڵخلیسکانەوە لە سنووری قەزای ئاکرێش لە ماوەی دوو ڕۆژدا ١٤٣ ھاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێیان کردووە، لەوانەش ٣٢ کەسیان بەھۆی کەوتن لەسەر بەفر دەست یان قاچیان شکاوە.

ڕۆژنامەکە نوسیوویەتی، لە کاتی تەقینەوەی بۆمبەکان ئاگری خستووەتەوە و زۆربەی ئامێرەکانی گۆڕینی وزەی کارەبای وێرانکردووە و بەھۆی داڕووخانی کۆنکرێتەوە چەند دەروازەیەکی بەردەم بەنداوەکەش داخراون.
بەھۆی داخرانی دەروازەکانیشەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبووەتەوە، بەو ھۆیەشەوە دەسەڵاتدارانی حکومەتی سوریا دانیشتوانی بەردەم بەنداوەکەیان ئاگادار کردووەتەوە بە پەلە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن، چونکە مەترسی دروستبوونی لافاوی وێنرانکەر ھەیە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ھەرچەندە بەنداوەکە لە لیستی ئەو شوێنانەدا نەبووە کە دەبێت بۆردومان بکرێن، بەڵام ژەنەڕاڵ (ستیڤن تاوسەند) فەرماندەی سوپای ئەمریکا لەو کاتەدا ڕایگەیاندووە، بۆردوومانەکە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی ھەڵە و شێتانە ئەنجامدراوە و یەکێک لە بۆمبەکانیش نەتەقیووەتەوە، ئەگەر بتەقیایەتەوە بەنداوەکە ھەرەستی دەھێنا و کارەساتێکی مرۆیی لە سوریا دەخستەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە، بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنی لەناوبردنی چەکدارە ھەڵاتووەکانی داعش، مەترسی دروستکردووە بۆ وێرانکردنی ژێرخانی ئابوری و خستنەوەی قوربانی لە ڕیزی ھاوڵاتیانی مەدەنیدا لە ناوچەکە.
جەختیشیکردووەتەوە، ڕەوشی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا جێگەی دوودڵییەکی گەورەیە و داوای لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش کرد دەستبەرداری ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتی دیمەشق ببێت و بە ھاوکاری ھەردوولا ڕەوشی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت بۆ بەگریکردن لە ئۆکراین لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی ڕووسیا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتیوانی ئۆکراین دەکەن و ئەگەر ڕووسیا ھێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە.
وتیشی، وەک یەکەم سایتی کوردی پەیامنێریان ڕەوانەی ھەموو شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کرد، لە ئێستاشدا بە ٧ زمان ھەوڵەکان دەگوازرێتەوە.
ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی ڕابردووی خستەڕوو کە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کراون لە تەواوی عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە جۆرێک لە ساڵی ڕابردوودا ٤١٢ پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کراوە کە زۆرترینیان لە پارێزگاکانی بەغداد و ھەولێر بووە.
زۆرترین پێشێلکاریش ڕێگریکردن بووە لە ڕۆژنامەنووسان کە ٢٠٦ حاڵەت بووە، ٤٦ ڕۆژنامەنووسیش ڕووبەڕووی پەلاماردان و سوکایەتی پێکردن و ھەڕەشە بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین پێشێلکاری لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کراوە کە بریتی بووە لە دەستبەسەرکردنی پەیامنێر و وێنەگر و ستافی میدیایی، لەگەڵ ڕێگریکردن لە ڕووماڵ و شکاندنی کەلوپەلی ڕۆژنامەنووسان.
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بڵاویکردەوە، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە زیادیکردووە، ڕوونیشیکردەوە، ئەو زیادبوونە بەھۆی ئەوەیە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە کەرکوک دەستیپێکردووە و کەرکوکیش لە دوای بەغداد بە دووەم پارێزگا دادەنرێت لە ڕووی ژمارەی تووشبوونەوە بە کۆرۆنا.
"ھەڤاڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، دەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەیان، بەڵام لەبەر نزمبوونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبوونی ئاستەنگی ھاتوچۆ لە ھەندێک ناوچە و گەڕەکەکان، دەوامی سبەینێ یەک شەممە ٢٣ی مانگ لە سنوری پارێزگای سلێمانی، لە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ سەعات ٢ی دوای نیوەڕۆ.
ئیدارەی ڕاپەڕینیش ڕایگەیاند، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەستنی زۆرێک لە ڕێگەکانی ھاتووچۆ، ڕۆژی یەک شەممە دەوامی فەرمانگەکان لە سەعات ٩ و ٣٠ دەقەی بەیانی دەستپێدەکات.
"عەلی عەبدوڵا" وتەبێژی ھاتوچۆی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلانیان بۆ ڕێکخستنی ھاتووچۆی شەقامەکان داناوە، ڕێنماییشیان داوە بە شۆفێران کە بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن. وتیشی، لە سنوری ڕاپەڕین لە ڕۆژانی بەفر و سەرما کەمترین ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە.
"زەردەشت ڕەفیق" لێپرسراوی ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیمەکانی شارەوانی سلێمانی بە ھاوکاری لیژنەکانی قایمقامیەت بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقامەکان، لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامەکان کراونەتەوە و ھاتووچۆ ئاساییە، بەڵام پێویستە شۆفێران و ھاووڵاتیان لە دوای سەعات پێنجی ئێوارە ھاتووچۆ ڕابگرن، چونکە ئەو کاتە بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما جارێکی تر ئاستەنگ دروست دەبێت.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بەردەوامی ئەو کردەوانە، ئەرکیان لە پێکەوەیی و بەردەوامی ھەمەھانگی و ھاوکارییەکان لە ڕاوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات، لەبەرئەوەی ڕەوشی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی تیرۆریستان و زیندووبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسییەکی ھەستپێکراوە، ھەماھەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگەش بە دیاریکراوی لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان ھەیە، پێویستییەکی ھەنووکەیە.