بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئامارێک لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ھەزار و ٦٣٤ کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، لەو ژمارەیە ٦١٩ کەسیان داخڵ کراون و چارەسەریان پێدراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەماوەی پێنج رۆژدا لە سلێمانی ٤٧ کەس بەھۆی رووداوی کەوتن و و ١٨ کەسی تر بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دەروازەی سنووریی سێمێلکا رۆژی شەممە بە مەبەستی ھاتووچۆی کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ رۆژئاڤا کرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر لە بەشی ھەرێمی کوردستانەوە داخرایەوە و ڕێگە بە ھیچ جموجوڵێکی بازرگانی و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان نادرێت.
لە ڕۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە، دەروازەی سنووریی سێمێلکا داخراوە و زیاتر لە مانگێکە ڕێگە بە ھیچ جموجوڵێکی بازرگانی و ھاتووچۆی ھاووڵاتیان لەو دەروازەوە نادرێت و بەھۆیەوە لە ڕۆژئاڤا قەیران دروست بووە و نرخی خواردن و پێداویستییەکان لەسەر ھاووڵاتیان زیادی کردووە.
خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی رایگەیاند، ھەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر یەپەگە و رێکخراوی گولەن،رای گشتیی تورکیای بەرامبەر ئەمریکا شێواند و بڕیارەکانی لە بارەی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی رووسی و پشتییوانیەکانی بۆ یەپەگە، کاریگەری خراپیان لەسەر پەیوەندییەکانیان ھەبووە.
راشیگەیاند، بۆ تورکیا پەیوەندیە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە سوریا و کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ ھێڵی سوورن و خواستیان ئەوەیە، ئەمریکا ھاوکارییەکانی بۆ یەپەگە و پەکەکە لە سوریا بپچڕێنێت.
خوێندکارانی عێراق لە لوبنان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایان کردوە، ١٧ خوێندکاری عێراقی لەو وڵاتە دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو ناسراو بە ئۆمیکرۆن بوون و شەش توشبوویان ژیانیان لە مەترسیدایە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکانی بەیروتی پایتەخت لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ھاتوە، گیانی ١٦ ھەزار و ٦٠٠ خوێندکاری عێراقی بەھۆی بڕیارێکی دیراسە نەکراوی وەزارەتی خوێندی باڵای عێراقی رووبەرووی مەترسی بوەتەوە، خوێندکاران داوا لە ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکەن، گوشار بخەنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا تا لەو مەترسییە رزگاریان بکات.
37 ڕۆژە تەرمی دانەری 10 مانگ نەدۆزراوەتەوە و لە ئێستادا تیمەكانی بەرگری شارستانی هەولێر لە ناحیەی قوشتەپە دەستیان بەگەڕان كردووە و لە چەند سەعاتی داهاتوودا ئەنجامێكیان دەست دەكەوێت.