تیمەکانی شارەوانی سلێمانی بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقامەکان
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"زەردەشت ڕەفیق" لێپرسراوی ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیمەکانی شارەوانی سلێمانی بە ھاوکاری لیژنەکانی قایمقامیەت بەردەوامن لە پاککردنەوەی شەقامەکان، لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامەکان کراونەتەوە و ھاتووچۆ ئاساییە، بەڵام پێویستە شۆفێران و ھاووڵاتیان لە دوای سەعات پێنجی ئێوارە ھاتووچۆ ڕابگرن، چونکە ئەو کاتە بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرما جارێکی تر ئاستەنگ دروست دەبێت.



