ھاتوچۆی ڕاپەڕین بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلان بۆ ڕێکخستنی ھاتوچۆ دادەنێت
کوردسات نیوز
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
"عەلی عەبدوڵا" وتەبێژی ھاتوچۆی ڕاپەڕین لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی پلانیان بۆ ڕێکخستنی ھاتووچۆی شەقامەکان داناوە، ڕێنماییشیان داوە بە شۆفێران کە بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن. وتیشی، لە سنوری ڕاپەڕین لە ڕۆژانی بەفر و سەرما کەمترین ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە.



