هەواڵەکانهەواڵەکان

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای عێراق بڵاویکردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ شارەکانی عێراق کەمبووەتەوە، بە بەغدادی پایتەختیشەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ئەو کەمبوونەوەیە بڕی ٧ ھەزار و ٦٠٠ مێگاوات وزەی بەرھەمھێنراو کەمبووەتەوە.

لە بارەی کاریگەریی ھاوردەکردنی گازی سروشتیش لەسەر کەمبوونەوەی وزەی کارەبا، وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، پێشتر ڕۆژانە بڕی ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی ھاوردە کراوە، بەڵام ئێستا بڕەکە کەمبووەتەوە بۆ ٨ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار مەتر سێجا، ئەوەش وایکردووە بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە وێستگەی پارێزگاکان کەم ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕی وزەی کارەبای لەدەستدراو لە ئێرانەوە ھەزار و ١٠٠ مێگاوات بووە، ئەوەش کاریگەریی ھەبووە لەسەر کەمبوونەوەی سەعاتەکانی کارەبای نیشتیمانی لە ناوچەکانی پارێزگای دیالە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی ئەوەی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە، بە مەبەستی ڕێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە ئێستادا ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە سەرووی شەش ساڵە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ١٢ ساڵە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامانجی دامەزراندنی ئەو ئینستتیوتە ھاوبەشەش لە ھەولێر ئەنجامدانی کاری ھاوبەشی کلتوری و ئەدەبی و زمانەوانییە لە نیوان ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لیوا قارەمان کەمال" جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پڕۆسەی یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و ساڵی ڕابردوو ٤ لیوای ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و دوو لیوای پشتیوانی یەکخراونەتەوە، بە درێژایی پڕۆسەکەش ١٨ لیوای ھێزی پێشمەرگە خراونەتە سەر وەزارەت و کراون بە لیوای ھاوبەش و چەک و پێداویستییە سەربازییەکانیشیان بۆ دابین کراوە.

ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە کار دەکرێت بۆ یەکخستنی دوو لیوای تر و ئێستا ھێزەکانی ٨٠ ناوی لیوایەکی ئامادە کردووە و دراوە بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی لەگەڵ لیوایەکی ھێزەکانی ٧٠ یەکبخرێن.

لیوا قارەمان کەمال جەختیشیکردەوە، پڕۆسەی یەکخستنەوەی ھێزەکانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەمیان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە و دەبنە لیوای سەر بە وەزارەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، دزەکردنی تیرۆریستان لە ڕۆژئاڤای کوردستانەوە بۆ ناو عێراق مەترسی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانیش دروست دەکەن.

لیوا قارەمان ئاماژەی بەوەشدا، لە ناوخۆی عێراق شانە نووستووەکانی داعش بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن پەلاماری پێشمەرگە و سوپای عێراق بدەن، بۆ ھەردوو مەبەستەکە ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای عێراق لە ئامادەباشیدان بۆ ھەر پەلامارێکی داعش کە لە ناوخۆ و دەرەوە بکرێتە سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مالیکی لە تویتەر نوسیوویەتی چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزێکی یەکگرتوو یەکھەڵوێستە و بیرۆکەکانی کردەین بۆ پێکھێنانی حکومەت و بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر بنەمای ھاوبەشی و تەواوکاری پێکھاتەکان و کۆکردنەوەی ھەمووان لە ژێر سایەی دەستوردا.

ئاماژەی بەوەشداوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی یەک ھەلوێستە لە بارەی بەشداریکردن یاخود بەشداری نەکردن، پێداگرە لەسەر کۆکردنەوەی ھەموو لایەنەکان لە پێکھاتەی ئیتیلافی تەوافوقی بۆ ڕێگری لە ھەر حاڵەتێکی پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٨٨٤ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون کە ٥٨٠ تووشبوویان لە ھەرێمی کوردستانن و ٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە ٤یان لە ھەرێم بوون.

 وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندووە، بەھۆی بڵابوونەوەی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق  و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە سەروی شەش ساڵە دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئالان حەمە سعید" وەزیری پەروەردەی ھەرێم ڕایگەیاند، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی  مامۆستایان و خوێندکاران بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرمی بڕیاریاندا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی تاکو ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ پشوو دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە ڕۆژی دووشەممە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستپێدەکرێتەوە، بە مەرجێک بەیانیان لە سەعات ٩ و ٣٠ خولەکی بەیانی دەستپێبکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، خوێندنگەکانی سابیس و نێودەوڵەتی و بیانی کە پڕۆگرامی تایبەت بە خۆیان ھەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژە پێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.

ڕوونیشیکردووەتەوە، دوای ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات و ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەش بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو، ساڵنامەی خوێندن ھەموار دەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا شانە نووستووەکانی داعش لە نزیک گروتوخانەی گوێران لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێکیان تەقاندووەتەوە، دەستگیرکراوەکانی داعش لە گرتوخانەکەدا یاخیبوون و ھەوڵی ھەڵھاتنیان داوە، بەڵام ھێزەکانیان توانیان کۆنترۆڵی رەوشەکە بکەن و ھەوڵی ھەڵھاتنەکە ھەڵبوەشێننەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە گەڕەکەکانی نزیک گرتوخانەکە پێکدادان لەنێوان شانە نوستووەکانی داعش و ھێزەکانی ئاسایشدا روویداوە و لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی نێوان ھەسەدە و ئاسایش و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گەڕەکی زوھور، دوو لە چەکدارەکان کوژراون. بەپێی دواین زانیاریش حەوت کەس بریندارن کە سیانیان لە ئەندامانی ئاسایشی رۆژئاڤان. 


گرتوخانەی گوێران پێنج ھەزار دەستگیرکراوی داعشی لێیە و لەژێر چاودێری توندی ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤادایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە نێوان گوندی تاڵیعە و ئوم کەڕامی لە شارۆچکەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە، بە چەکی قەناس و مامناوەند پەلاماری فەوجی یەکی لیوای دووی سوپای عێراقیاندا. 


وتیشی، بەھۆی پەلامارەکەی داعش ملازمێک و ١٠ سەربازی عێراق کوژران و ژمارەیەکیشان بریندار بوون. ئەمڕۆش "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە بەپەلە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو رووداوە پێکبھێنرێت. 


ھاوکات وەفدێکی باڵای ئەمنی لە بەغدادەوە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەکەن.


نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان (یۆنامی) لەعێراق رایگەیاند، ئەو ھێرشەی داعش ئەو راستییە تاڵەی سەلماند کە داعش ھێشتا ھەڕەشەیە بۆ سەر عێراق. 


محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وتی، ھێرشەکەی داعش سەلماندی پێویستە پەرە بە کاری ھەواڵگری بدرێت تاکو ئەم ھێرشانە جارێکی دیکە دووبارە نەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەمید حوسێن تەھا ناسراو بە حەمید ڕەشاش لە ساڵی ١٩٣١ لە دایکبووە و لە سەرەتای لاویدا لەگەڵ ھەڵگیرسانی شۆڕش دەبێت بە پێشمەرگە و یەکەم ڕەشاش بەدەستی ناو شۆڕش دەبێت، لە چالاکییەکی پێشمەرگەشدا پێنج پێشمەرگە ناویان حەمید بووە بۆ ئەوەی لەیەک جیابکرێنەوە سەرۆک مام جەلال نازناوی حەمید ڕەشاش بە "حەمید حوسێن تەھا" دەبەخشێت. 


حەمید ڕەشاش ھەر ئەو کاتە تێدەگات شۆڕش پێویستی بە خەباتی سیاسیش ھەیە، سەرەڕای ئەوەی نەخوێندەوار بووە، بەڵام کۆڵی نەدا و دەستی بە خوێندەواری و زانست و نوسین کردووە و لە پاڵ پێشمەرگایەتیدا درێژەی بە ئەو بوارانەشدا و خاوەنی چەند کتێبێکە. 
حەمید ڕەشاش دوای چەندین ساڵ لە خەبات و تێکۆشان ئەمڕۆ لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاگاداری ھاووڵاتیان و شۆفێران دەکات کە ھێشتا شەقامەکانی ناو شار و دەرەوەی شار بەستەڵەکە و مەترسی ڕووداوی ھاتوچۆی ھەیە، بۆ ئەوەی تووشی ڕووداو و کارەساتی ھاتووچۆ نەبن، بە ھیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن چونکە تا چەند سەعاتی داھاتوو ھیچ ڕێگایەک سەلامەت نییە.


وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێریش رایگەیاند، رێگای ھەولێر - کەسنەزان لە نزیک مۆنۆمێنتەکە بەھۆی شەختە و بەستەڵەک بەستوویەتی و لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ئاگادار بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێشتا ھیچ گەشتێک لە فڕۆکەخانەکەوە ئەنجام نادرێت و گەشتەکان دەستیان پێنەکردووەتەوە.


رۆژی پێنجشەممە، تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەپۆلی بەفربارین کاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان ھەبووە و فڕۆکەکان ناتوانن بنیشنەوە و مەودای بینین کەمبووتەوە، بۆیە ژمارەیەک گەشت راگیراون و چاوەڕوان دەکەن بە زووترین کات گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم نزمترین پلە تۆمارکراوەکانی گەرمی لە شار و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە بۆ ئەمڕۆ شاری پێنجوێن پلەی یەکەمی ساردترین شارەکانی ھەرێمی گرتووە و نزمترین پلەی گەرمی ١٦- پلەی سیلیزییە، لە دوای پێنجوێن حاجی ئۆمەرانە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا شانە نووستووەکانی داعش لە نزیک گروتوخانەی گوێران لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێکیان تەقاندووەتەوە، دەستگیرکراوەکانی داعش لە گرتوخانەکەدا یاخیبوون و ھەوڵی ھەڵھاتنیان داوە، بەڵام ھێزەکانیان توانیان کۆنترۆڵی رەوشەکە بکەن و ھەوڵی ھەڵھاتنەکە ھەڵبوەشێننەوە.


لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، لە گەڕەکەکانی نزیک گرتوخانەکە پێکدادان لەنێوان شانە نوستووەکانی داعش و ھێزەکانی ئاسایشدا روویداوە و لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی نێوان ھەسەدە و ئاسایش و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە گەڕەکی زوھور، دوو لە چەکدارەکان کوژراون. بەپێی دواین زانیاریش حەوت کەس بریندارن کە سیانیان لە ئەندامانی ئاسایشی رۆژئاڤان.  ھەسەدە لە دووەم راگەیە ندراویدا لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاندووە، ھێزەکانی ئاسایش توانیویانە دوو لەو دەستگیرکراوانەی داعش دەستگیربکەنەوە کە لەزیندانەکە ھەڵھاتبوون و پڕۆسەی گەڕان و پشکنین لە دەورووبەری زیندانەکە بەردەوامی ھەیە.


گرتوخانەی گوێران پێنج ھەزار دەستگیرکراوی داعشی لێیە و لەژێر چاودێری توندی ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤادایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شۆفێرەکە لە کاتی چوونی بۆ پاککردنەوەی رێگای سەرەکی ناحیەی بەمۆ لە بەفر، لە ناوچەی گردەجاڵی سەر بە ناحیەی بەمۆ بلدۆزەرەکەی وەرگەڕا و کەوتووەتە ژێرییەوە، بەو ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.  


وتیشی، شۆفێرەکە بۆ پاککردنەوەی رێگاکە بە خۆبەخشی رۆشتووەتە ئەو ناوچەیە. 


بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر رێگاکانی سنوری ناحیەی بەمۆ بەستوویەتی و سەخت بووە و تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...616617618619620...998