هەواڵەکانهەواڵەکان

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە راشکاوانە سەرنج و بۆچونەکان خرانە روو، کە خاڵی ھاوبەش  و خاڵی ناکۆکیشیان ھەبووە، لە ئێستادا بۆچونەکان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراون، خاڵی ھاوبەشیان زۆرە و ھەموو رێککەوتون لەسەر ئەوەی پرسی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەستوری ھەرێمی کوردستان رەھەندی نیشتمانیان ھەیە و دەبێت بە رێککەوتن تێپەڕێنرێت.


وتیشی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە و ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.


راشیگەیاند، لە دەستپێکردنەوەی وەرزی یاسادانان ئەو پڕۆژانەی ئامادەن دەخرێنە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان، لە ئێستاشدا فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئامادەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە ...

لە مێژووی ٢٣٧ ساڵەی سلێمانیدا بۆ یەکەمجار ژنێک بووە سەرۆکی شارەوانی

ئەگەرچی ڕەنگە بۆ ھەندێک ئەمە ڕووداوێکی ئاسایی بێت، بەڵام بۆ من جێگەی شانازییە کە لە سەردەمی کاری ئێمەدا خاتوونێک ئەم پۆستەی وەرگرتووە. متمانەم بە لەیلا خان ھەیە کاری جوان بکات و لە زۆرێک لەوانەی پێش خۆی سەرکەوتووتر بێت.
ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە ھەیە، بەڵێن دەدەین پێکەوە کاری جددی بکەین بۆ خزمەتکردنی زیاتر و نەھێشتنی زیادەڕۆیی و سەرپێچی یاسایی لە سنووری شارەوانی سلێمانیدا، ھەتا بەندەش لە ئەرکدابم ھەموو توانا و ھەوڵێک دەخەمەگەڕ لە پێناو پێشخستنی ژنان و کچانمان و بە شایستەیان دەزانین بگەن بە پۆستە باڵاکان چ لە کەرتی حکومی بێت یاخود کەرتی تایبەت، تا پێمان بکرێت پشتیوانیان دەبین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بارەی پێشەنگەکەوە "شەوبۆ مستەفا" سەرپەرشتیاری پێشەنگەکە ڕایگەیاند پێشەنگەکەیان لە وڵاتی ئێرانەوە ھێناوەتە شاری کەرکوک.

وتیشی زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیا و کارگە و کارخانەی ئیرانی بەشدارییان تێدا کردووە. ڕوونیشی کردەوە ھەموو بەرھەمە بەشداری پێکراوەکان بەرھەمی کاری دەستی ئێرانن.

وتیشی، کۆمپانیاکان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی ئێران و شارەکانی تری ئێرانەوە بەشدارن، ئاشکراشیکرد لە ساڵانی ڕابردوو ١٠ پێشەنگەی لەو جۆرەیان لە شاری سلێمانی کردووەتەوە و ئەوەی لە کەرکوک کراوەتەوە یەکەم پێشەنگایانە و ھیوای خواست خەڵکی کەرکوک سوود لە بەرھەمە ئێرانیەکان وەربگرن کە ماوەی ١٠ ڕۆژ لە کەرکوک دەمێنینەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لەیلا عومەر" سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی، دوای دەستبەکاربوونی لە یەکەم لێدوانیدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەوڵ دەدات باشترین خزمەت پێشکەش بە ھاووڵاتیانی شار بکات.

وتیشی، سندوقی سکاڵا و تۆماری ڕەخنە دادەنێت بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بتوانن داخوازی و پێشنیارەکانیان بگەیەننە شارەوانی، تاکو بتوانن پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکان داخوازییەکانیان جێبەجێ بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شەوبۆ مستەفا" سەرپەرشتیاری پیشانگەکە ڕایگەیاند، لە پیشانگەکەدا زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیا و کارگە و کارخانەی ئێران بەشدارن و ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، بۆ دروستکردنی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی، کە ھەر دوو ژەمی ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە و ناویان لە سیستمی وەزارەتی تەندروستی تۆمار کراوە، بەڵام پاسپۆرتیان نییە، دەتوانن بە (ژمارەی کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی)، کارتی ڤاکسین دروست بکەن، بەڵام ئەو کارتە تەنھا بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت و بۆ گەشتکردن بەکارناھێنرێت.

ئەو کەسانەشی ناسنامەی کوتانی کۆرۆنایان بۆ گەشتکرد دەوێت، دەتوانن لەسەر پاسپۆرتەکانیان دەربھێنن، بەڵام نابێت پاسپۆرتەکەیان بەسەرچوو بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


(حاکم زاملی) جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ھەندێک کەس و لایەن دەیانەوێت لە ناوچەکانی باشوری عێراق ئاژاوە و شەڕی مەزھەبی دروست بکەن، بە تایبەت لە پارێزگای (میسان).
زاملی داوای لە ھێزە ئەمنییەکان کردووە ڕێگە بە ھێزە نایاساییەکان نەدەن ئاسایشی پارێزگاکە تێکبدەن، داوای لە سەرۆک ھۆزەکانیش کردووە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و ڕێگە نەدەن خوێنی ھاوڵاتیان بڕژێت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە لە پارێزگای (میسان) گرژی و ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان بەشێک لە گروپە چەکدارەکانەوە و حکومەتی عێراقیش ھەوڵ دەدات ڕەوشەکە ئارام بکاتەوە و ئاسایش بۆ ناوچەکانی پارێزگاکە بگەڕێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی پەیوەندییە تەلەفونیەکەی مستەفا کازمی و ئۆلاڤ شۆڵز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کازمی ستایشی ڕۆڵی ئەڵمانیای لە شەڕی دژی داعش کرد و جەختی لە گرنگی ھەماھەنگییە ئەمنی و ھەواڵگیرییەکانی بەغداد و بەرلین لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە.

لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە بارەی پرسی کۆچبەرانی عێراقییەوە قسەیان کرد و جەختیان لە ڕێکارەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیان کردەوە.

ھاوکات مسەفا کازمی ڕایگەیاند، بازاڕی عێراق بە ڕووی وەبەرھێنانەران و کۆمپانیا ئەڵمانیەکاندا کراوەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن سەبارەت بە ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا زانیاری زیاتر بڵاودەکەنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەھدی عەبدولکەریم شەمەری) بەڕێوەبەری ناحیەی (کەنعان) لە دیالە ڕایگەیاند، زیادبوونی کردەوە تیرۆستییەکان لە ناوچەکانی نێوان پارێزگای دیالە و بەغداد ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ھەردوو پارێزگاکە، بە تایبەت دوای زیادبوونی جموجوڵەکانی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە.

(شەمەری) وتیشی، نزیکەی ٣٠ گوندی ناوچەکە بوونەتە لانکەی تیرۆریستانی داعش و بۆشاییەکی زۆری ئەمنیش دروستبووە، بۆیە پێویستە ھێزە ئەمنییەکان بۆشاییەکان پڕ بکەنەوە و لە ڕێی کامێرای حەرارییەوە چاودێری جموجوڵی تیرۆریستان بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە ...

بەڕێز سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد 

بەڕێزان نوسەران و ئەدیبان و رۆشنبیرانی کوردستان

بە بۆنەی یادی پەنجا و دوو ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کوردەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە پێشڕەویکردنی ڕەوتی ئەدەبی و ڕۆشنبیری لە کوردستاندا.
لەم ساڵیادەدا ڕۆڵ و پێگەی ڕێکخراوە درەوشاوە و تێکۆشەرەکەتان بەرز دەنرخێنین لە خزمەتکردنی کاروانی ئەدەبی و پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا.
یەکێتی نوسەران بە درێژایی تەمەنی کۆکەرەوەی ئەو قەڵەمە بە ھەڵوێستانە بووە کە داڕێژەری بیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و کوردایەتی بوون، بۆ داھاتووش متمانەم ھەیە بتوانێت پێشەنگی بزاڤی ڕۆشنبیران و نوسەران بێت لە مەیدانی تێکۆشانی ئەدەبی و ڕووناکبیری و ئاڕاستەیان بکات لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان و مەسەلە ڕەواکانیدا.

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی کەسوکارەکەی منداڵەکەیان یاری بە دەمانچەکەی باوکی کردووە و نەیانزانیوە فیشەک لەبەر کاربووە، لە ئەنجامدا فیشەکی لە دەست دەرچووە و خۆی بریندارکردووە.

دواتر لە دوای چارەسەری خێرا لە بەشی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئیمارات رایگەیاند، بوتڵێکی غاز لە باڵەخانەیەک لە شەقامی "حەمدان" لە شاری "ئەبوزەبی" تەقیوەتەوە و ئاگرێکی زۆر کەوتۆتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. 

دوای ئەو رووداوەش، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات ھۆشداری داوە لە ئەگەری ھێرشی مووشەکی یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیمارات، داواشی لە ھاووڵاتیانی ئەمریکی کردووە رێکارەکانی سەلامەتی بگرنە بەر و بۆ ھەر ئەگەرێک ئامادە بن. 

لە چەند ھەفتەی رابردووشدا، ھێزە حوسییەکانی یەمەن "ئەبوزەبی" پایتەختی "ئیمارات"یان بە مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج و بەھۆیانەوە سێ کەس کوژران و بەشێوەیەکی کاتی جموجۆڵ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی راگیرا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "سانا"ی سوری بڵاویکردەوە، سەعات ١ی بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی "جۆلان"ەوە چەند مووشەکێکی ئاراستەی دەوروبەری "دیمەشق"ی کردووە و بەھۆیەوە سەربازێک کوژراوە، و ٥ی تریش برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتۆتەوە. 

ئاژانسی "فرانس پرێس"یش رایگەیاندووە، سیستمی بەرگری مووشەکی سوریا بەرپەرچی چەند مووشەکێکی خستووەتە خوارەوە. 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ جاری دووەم دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەمرۆوە فۆڕمی خۆکاندیدکردن بڵاودەکرێتەوە.

لە نوسراوێکدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریداوە بە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و  لە رۆژی چوارشەممە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەو بریارەی ئەنجومەنی نوێنەران کاردانەوەی لێکەوتەوە و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بە نا یاسایی ناوی دەبەن .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...585586587588589...998