هەواڵەکانهەواڵەکان

دەقی پرسەنامەکە...
ھەڤاڵی بەڕێز کاکە حەمەی حەمە سەعید

بەداخ و  پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکیی ژنەتێکۆشەر و ماندونەناسی رێگای رزگاری گەلەکەمان خاتوو(غەریبە عەزیز)ی دایکی ئازیزتانم پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان پرسە و ماتەمینیی قوڵی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و لەناخەوە ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم.

خوای گەورە ئارامیی و دڵنەوایی بە ئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت، ئەوە دوایین غەم و دڵتەنگیتان بێت، کۆچکردوش بەبەھەشتی بەرین شاد بکات.

ٳنــا للە وٳنــا ٳلــیــە راجــعــون

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد عاسی بەڕێوبەری شارەوانی خاڵخاڵان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان کارمەندانی کۆمپانیای شکار تایبەت بە پاکردنەوەی سنورەکە، بڕیارە رۆژی شەممە نەڕۆنەوە سەرکارەکانیان و مانگرتنیان راگەیاندوە.


وتیشی، ھەوڵی جدییانداوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە،بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیانکردووە، شارەوانی خاڵخاڵانیش ئامادەیی دەربڕیوە لە سەر ئەرکی خۆی موچەی مانگێک بۆ کارمەندانی پاککەرەوە دابین بکات تاوەکو بەشێوەیەکی بنەڕەتی کێشەی موچەکانیان چارەسەر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە رۆژی یەک شەممەی داھاتوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین کۆببێتەوە کە بڕی ٢٠ ملیار و ٧٣٠ ملیۆن دینارە.


تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بە قەزا و ناحیەکانیەوە، کە بڕی ١٥ ملیار و ١٨٠ ملیۆن دینارە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئابوری ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا بەبڕی حەوت ملیار و ٢٩٥ ملیۆن دۆلار کاڵا و پێداویستی ھەناردەی عێراق کردووە، لە بەرامبەریشدا عێراق بەبڕی ٩٢٠ ملیۆن دۆلار کاڵای ھەناردەی ئێران کردووە.


راشیگەیاندووە، ھەر لەو ماوەیەدا بەبڕی ٤٠ ملیار و ٩٣٢ ملیۆن دۆلار بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا ئەنجامداوە، بە بەراورد بە ساڵی رابردووش ٤٠٪ی رێژەی بازرگانیکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی زیادی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جاک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، وا دەردەکەوێت ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا بڕیاریدابێت ئۆکراین داگیر بکات، ھەربۆیە لە ھەر ساتێکدا بێت رەنگە سوپای روسیا ھێرشبکاتە سەر ئەو وڵاتە. 


راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتیشی،  ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکراین کەمدەکەینەوە  و داواشی لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ئۆکراین جێبھێڵن. 


ئاشکراشیکرد، روسیا سەرەتا ھێرشی ئاسمانی دەستپێدەکات و دواتر دەست بە ھێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەکات. 


لای خۆشییەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە سەرکردەکانی ناتۆی راگەیاندووە، پوتن بڕیاریداوە ئۆکراین داگیر بکات و ئەو بڕیارەشەی گەیاندووەتە سوپای وڵاتەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لیژنەی ھاوبەشی وردبینی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم بە ھاوبەشی وردبینیان بۆ داھات و خەرجییەکانی ساڵی ٢٠٢١ی ھەرێمی کوردستان دەسپێکردووە و لە رۆژی ٦ی شوباتەوە لیژنەکە بەردەوامە لەکارەکانی.


باسی لەوەشکرد، لیژنەکە وردبینی بۆ ئەو داھاتانە دەکات کە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە و لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتەکان وردبینی بۆ ئەو ژمارانە دەکەن کە وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە و تا ئێستاش ھیچ گرفتێک لە داھاتەکان نەبووە.


لەبارەی ئەوەی دەوترا ئەگەر داھات و خەرجییەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ ئاشکرا نەکرێت تا ١ی ئادار ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری پشکی ھەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە رادەگیرێت، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی دڵنیاییدا لەوەی، لیژنەی وردبینی ئەمە دووەمجارە وردبینی دەکاتەوە بۆ داھاتەکان و ھیچ گرفتێکیش نییە و بەوھۆیەوە ھیچ مەترسییەک لەسەر نادرنی ٢٠٠ ملیارەکە نییە تا ئەوکاتەی پرۆژە یاسای ٢٠٢٢ی حکومەتی فیدراڵ پەسەند دەکرێت و لەوکاتەشدا پێویستە رێککەوتنێکی نوێ لە نێوان ھەرێم و بەغداد بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


لەیلا عومەر عەلی لە ساڵی ١٩٧٥ لە دایک بووە، ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە ٢٨ ی تەموزی ٢٠٢٠ وەک جێگری پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە و لە ٣١ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەستبەکار بووە.


لەیلا عومەر عەلی پێش وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەبەری تاپۆ بووە.


شاری سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٠ ەوە شارەوانی ھەیە، تائێستا زیاتر لە ٥٠ سەرۆک شارەوانی ھەبووە، لەیلا عومەر عەلی یەکەم ژنە دەبێتە سەرۆکی شارەوانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە دەستپێشخەرییەکەدا داوای لە ھەموو لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان کردوە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی و دانوستان دەستپێبکەن و ھاوبەشیی راستەقینە بۆ بەرێوەبردنی ولات دروست بکەن. 


داواشی لە رەوتی سەدر و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانتارە سەربەخۆکان کردوە دانوستان بکەن بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی بۆ خزمەتکردنی وڵات بە جۆرێک کە دور بێت لە بەش بەشێنە. 


جەختیشکراوەتەوە لەوەی کە دەبێت کوتلەکانی پەرلەمان رێکبکەون لەسەر پێوەرەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکی بەھێز و بەتوانا کە بتوانێت ئەم قۆناغە تێبپەرێنێت و پێکھێنانی حکومەتیش بەپێی پێوەرەکانی دەست پاکی و توانا بێت تا بتوانێت بریار و ھەنگاوی گرنگ لە بەرژوەندی عێراقییەکان بنێت . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دکتۆر شیروان سادق بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی جۆری دەرمان لە ھەرێمی کوردستان  بە کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستن نرخی دەرمان و لێدانی ستیکەری وەزارەتی تەندروستی بەردەوامە و دوای فراوان بوونی تاقیگەکانی دەرمان و زیادبوونی تیمەکانی ھەڵسەنگاندنی دەرمان لە ٥ی ٥ی ٢٠٢١ەوە لە ئێستادا ھەر جۆرە دەرمانێک بێتە ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆی مۆڵەتی بۆ کراوەو ستیکەری وەزارەتی تەندروستی لێدراوە.


باسی لەوەشکرد، بەرز بوونەوەی نرخی دەرمان چەند ھۆکارێکی ھەبوو ئەوانیش کێبڕکێی کۆمپانیاکانی دەرمان و بەرز بوونەوەی بەھای دۆلار بوو، بەڵام لە ئێستادا کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی کردووە بۆ دیاریکردنی نرخەکان و بۆ ئەوەش لێگەشتنی زۆر ھەیەو بڕیارە نرخی دەرمان بکرێتە دینار و لەکاتی لێدانی ستیکەرەکان نرخەکانیش دیاری بکرێت بەڵام ئەو ھەنگاوە کاتی زیاتری پێویستەو بەردەوام کاری لەسەر دەکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەیلا عومەر عەلی لە ساڵی ١٩٧٥ لە دایک بووە، ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە ٢٨ ی تەموزی ٢٠٢٠ وەک جێگری پارێزگای سلێمانی دیاریکراوە و لە ٣١ ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ دەستبەکار بووە.


لەیلا عومەر عەلی پێش وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سلێمانی بووە.


شاری سلێمانی لە ساڵی ١٨٩٠ ەوە شارەوانی ھەیە، تائێستا زیاتر لە ٥٠ سەرۆک شارەوانی ھەبووە، لەیلا عومەر عەلی یەکەم ژنە دەبێتە سەرۆکی شارەوانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەکە دوای کۆبوونەوەی لە ژنێف ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لە ١٣ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە ئەو قەرەبووەی تەواوکرد کە لیژنەکە بڕیاری لەسەر داوەو پابەند بووە بە قەرەبووکردنەوەی ھەموو ئەو کەس و قەوارانەی لەکاتی داگیرکردنی کوەیت زیانیان بەرکەوتووەو لیژنەکە رەزامەندی داوە لەسەر قەرەبووکردنەوەیان.

لەدوای داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە لە ساڵی ١٩٩٠،  ٢.٧ ملیۆن سکاڵا پێشکەش بە لیژنەی قەرەبووی نەتەوەیەکگرتوەکان کراو داوای زیاتر لە ٣٥٢ ملیار دۆلار قەرەبوو لە عێراق کرا، بەڵام لیژنەکە رەزامەندی لەسەر ١.٥ ملیۆن سکاڵا پیشانداو کۆی ئەو قەرەبووەی کەوتە سەر عێراق بە ٥٢.٤ ملیار دۆلار دیاری کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی لیبیا، لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە، ئۆتۆمبێلەکەی دبیبە لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی ترەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە، بەڵام سەرۆک وەزیران لەو ھەوڵە رزگاری بووە .


تا ئێستاش ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارە دەستگیر نەکراون و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە، چەندین ھێزی ئەمنی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشیش لە ناوەڕاستی تەرابلوس بڵاوکراونەتەوە .  


عەبدولحەمید دبیبە لە مانگی ئادار رابردووەوە بووەتە سەرۆکی حکومەتی تەوافقی نیشتمانی لیبیا کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە پشتگیری دەکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسرافیل مستەفا جێگری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ھەرێمی عەفرین لە باکوری حەلەب رایگەیاندوە، تورکیا بەردەوامە لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، ئەو گۆڕانکارییانەی دەیکات لە گۆڕینی دیمۆگرافی و پاکتاوی نەژادیی، لە ئاستی تاوانی جەنگدایە، پێویستە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان دادگایی بکرێت.


راشیگەیاندوە، تورکیا بە ھاوکاری گروپە چەکدارییەکان دەیان کۆمەڵگەی نێشتەجێبونی بەناوی رەحمەی کوێتی ‌و فریاکەوتنی فەڵەستینی ‌و فەڵەستین ٤٨ دروستکردوە، بۆ سورییە ڕاگوێزراوەکان لەعەفرین، ئەوەش ئامانجی بەیەکدادانی پێکھاتەکانی ناوچەکە و دروستکردنی ئاژاوەیە.


جەختی لەوەشکردوەتەوە، پێویستە فەلەستینییەکان لەئاستی ئەو کارەی بەناوی ئەوان دەیکات بێدەنگ نەبن، چونکە خۆیان پێشتر ئەزموونی ئاوارەبوون و داگیرکردنی زەویەکانیان ھەبووە.


سەبارەت بەو پرسەش داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتی ‌و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ‌و ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتیش کردوە، لەبەرامبەر کارو کردەوەکانی تورکیا ھەڵوێستیان ھەبێت ‌و رێگە لەو تاوانانە بگرن کە تورکیا بەرامبەر بەخەڵکی ناوچەکە ئەنجامیدەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک رێکخراو و چالاکوانانی بواری جینۆساید لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، سێ گۆڕی بەکۆمەڵ لە ساڵی ٢٠١٩ لە دووری ٤٠ کم پارێزگای سەماوە، لەسەر رێگەی نوگرە سەلمان ١٧١ روفاتی ئەنفالکراوانی کورد دۆزرانەوە، بەڵام تائێستا ئەو رووفاتانە نەھێنراوەتەوە بۆ زێدی خۆیان.


راشیگەیاندوە، لە ئێستادا ھیچ بیانوویەک بۆ دواکەوتنی ھێنانەوە ڕوفاتەکانی سەماوە نییە، چونکە لەکۆتایی مانگی تەموزی ساڵی ٢٠١٩ تیمی نیشتمانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان کە پێکھاتبوو لە کارمەندانی فەرمانگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەزگای شەھیدانی عێراق و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم و پزیشکی دادوەری سەر بە وەزارەتی تەندروستی فیدراڵ دەستیان بە ھەڵدانەوەی گۆڕەکان کرد، روفاتەکان گوازرانەوە بۆ پزیشکی دادی بەغداد بۆ ئەوەی نموونەی ئیسکیان لێ وەربگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم لە نوسراوێکدا سەبارەت بە پاداشتی خانەنشینی ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین کراون و پاداشتی خانەنشینییان وەرگرتووە، بەڵام دووبارە دامەزراونەتەوە و خانەنشینکراون، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی گەڕاونەتەوە سەرکار و پاداشتی خانەنشینییان بۆ خەرجکراوە، بەپێی یاسا و رێنماییەکان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت.


جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو فەرمانبەرانەی پاداشتەکەیان نەگەڕاندوەتەوە دەتوانن پاداشتەکە بگەڕێننەوە و دووبارە لەسەر خانەنشینی دووەم جار پاداشتیان بۆ خەرج بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە فرۆشتنی بینای دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی، بەڵام ئەو ھەواڵە بێبنەما و ناڕاستە، ئەو جۆرە ھەواڵ و نوسراوانە بە چەواشەکاری دەزانن کە مەبەستیان تێکدانی میزاجی ھاووڵاتیان و شڵەژانی ئاشتی کۆمەڵایەتییە.


ھاوکات سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی سکاڵا لەدژی ھەر سایت و پەیج و ئاکاونت و دەزگایەکی راگەیاندن تۆمار دەکات کە ئەو ھەواڵە ناڕاستەیان بڵاوکردووەتەوە و رێوشوێنی یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرنە بەر، بۆ ئەوەی چیتر ھاووڵاتیان لەخشتە نەبرێن و یاری بە میزاج و ھەستیان نەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...584585586587588...998