"ئانالینا بیربۆک" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ "یائیر لاپید" ھاوتا ئیسڕائیلییەکەی لە تەلئەبیب، ڕایگەیاند، چەند مانگ پێش ئێستا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئاسایش و ئارامی بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە، ئەگەرنا بەشداری دانوستانەکانیان نەدەکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستانەکانی ڤییەننا لە قۆناغی کۆتایی نزیک بووەتەوە و ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن بۆ ئەوەی لە ڕێی گەیشتن بە ڕێککەوتن، گەرەنتی پاراستنی ئاسایش ئیسڕائیل دەستەبەر بکەن.
یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیلیش داوایکرد، کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییھێنان بە دانوستانەکان دابنرێت، چونکە درێژەپێدانی دانوستانەکان لە بەرژەوەندی ئێراندایە.
وائیل ڕیکابی لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، کۆبوونەوە و دیداری بەردەوام لە نێوان سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدر بەردەوامە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ھیچ ناکۆکییەکی شەخسی نییە لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و خودی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت ئەگەر چوارچێوەی ھەماھەنگی گەورەترین کوتلەش بێت، ئەوا جەختدەکاتەوە دەبێت لەگەڵ کوتلەی سەدر بچێتە ئەنجومەنی نوێنەران نەک بە تەنھا، بۆیە دەبێت کوتلەی سەدر ھەنگاوی تر بنێن، بە مەمبەستی لێکنزیکبوونەوەی زیاتر.
ئەو وتانەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یا لە کاتێکدایە، تا ئێستا موقتەدا سەدر چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە، بەھۆی بەشداری نوری مالکییەوە، خواستی ھاوپەیمانیەتی نییە لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیدا.
ڕۆژی ٩ی شوبات سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکدا بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، بەڵام بەھۆی پشووی ڕۆژانی ھەینی و شەممە بڕیارە سەعات سێی دوانیوەڕۆی یەکشەممە وادەکە کۆتایی بێت.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا سێ کەسی تر خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لە قۆناغی یەکەمیشدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ناوی ٢٥ کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پەسەند کرد.
دەقی پرسەنامەکە ...
ھەڤاڵی بەڕێز کاکە حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان
بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام)ی دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابت و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
ژنەپێشمەرگە خاتوو غەریبە لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆز و بە ئەمەکی کوردستان بوو خۆیشی لە ڕۆژگارە سەختەکانی خەباتدا وەک ژنێکی بوێر ھەمیشە پشت و پەنای پێشمەرگە بوو، لە دەستدانی جێگەی ئەسەفی ھەمووانە.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا، کە خانەوادەی خاتوو غەریبە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلی کورد، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، ھەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەھیدیان بەخشی بە گەلەکەیان.
دەقی پرسەنامەکە ...
بەڕێز کاک حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان و وەزیری رۆشبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتان، ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم، کە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلەکەتان، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، ھەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەھیدتان بەخشی بە گەلەکەتان. کە ئەمە جێگای شانازییە بۆ ھەموولایەکمان.
بۆیە لە دەستدانی دایکێکی ئازا، خۆڕاگر و میھرەبانی وەک خاتوو غەریبە لەناخەوە نیگەرانیکردم و لە خوای گەورە داواکارین بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، سەبووریی و دڵئارامیش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١١ی ٢ی ٢٠٢٢
نوری مالیکی لە تویتێکدا وێڕای دەستخۆشی، داوای لە لیژنەی نێوان سەدر و خەزعەلی کردووە بە زووترین کات ئەو ڕەوشە ئاڵۆزەی لە میسان سەریھەڵداوە کۆتایی پێبھێنن.
مالیکی داواشیکردووە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی دەستیان لە کوشتنەکانی میساندا ھەیە بۆ ئەوەی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر بکرێن.
ماوەی ھەفتەیەکە گرژی و ئاڵۆزی پارێزگای میسانی گرتووەتەوە، لانیکەم پێنج کەس لە پارێزگاکە کوژراون، بەشێک لە کوژراوەکانیش لایەنگری ڕەوتی سەدر و عەسائیبی ئەھلی حەقن، لە ئێستادا لیژنەی نێوان سەدر و خەز عەلی بۆ چارەسەری ئاڵۆزییەکانی میسان کۆبوونەوەیان کردووە و چەند بەرپرسێکی پارێزگاکەش لە پۆستەکەیان دوورخراونەتەوە.
دەقی پرسەنامەکە ...
برای بەڕێزم: حەمەی حەمە سەعید- ئەندامی سەرکردایەتی و وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
خاتوو غەریبە یەکێک لە ژنە تێکۆشەر و بەھەڵوێستەکان بوو، لە ژیانی خۆیدا ڕۆڵەکانی بە ڕۆحی کوردپەروەری جۆشدا و پەروەردەی کردن لە پێناو کوردستان خەبات بکەن، بە لە دەستدان و کۆچی دوایی دڵتەنگ و خەمبار بووم، پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاڕاستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەر و قارەمانەکەتان دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دوای ئەوەی ڕووسیا و بێلاروس مانۆڕێکی سەربازیی ھاوبەشیان لە خاکی بێلاروس دەستپێکرد، لە وەڵامی ئەو مانۆڕە سەربازییە، ئەمریکا ھێزی سەربازی لە ئەڵمانیاوە بۆ سنورەکانی ڕۆمانیا و پۆڵەندا ڕەوانە کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ بۆریس جۆنسن وەزیری دەروەی بەریتانیا ڕایگەیاند، جێگیربوونی ھێزەکانی ڕووسیا لە خاکی بێلاروس بە بیانووی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی، ئاسایشی ئەوروپا ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە. وتیشی، ناتۆ ھێزی زیاتر ڕەوانەی خۆرھەڵاتی ئەوروپا دەکات.
برای بەڕێزم کاک حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
زۆر بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی دایکە (غەریبە عەزیز بارام)، دایکی ئازیزتانم پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
"مەحمود سەنگاوی" ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی "غەریبە عەزیز بارام" ڕایگەیاند، خاتوو غەریبە لە ئەشکەوت و شاخ و کێوەکان ژیانی لە پێناو ئازادی و ئارامی گەلی کورد بەختکرد و پێویستە لێپرسراوان وەفاداربن و خزمەتی خەڵک و تێکۆشەران بکەن.
ھاوکات "حەمەی حەمەسەعید" وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی ھەرێم سوپاسی وەفاداری خەڵکی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە کرد و وتیشی لە ماوەکانی ڕابردوودا بە پێی پێویست خزمەت نەکراون، بەڵێنیدا خزمەت بە ئەو سنوورە بکات.
دوای ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لە بنکەی پۆلیسی وارماوا سکاڵایان تۆمار کرد کە ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باریان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی وارماواوە دەستگیربکرێن.
دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک ماتۆڕسکیل و ماتۆڕی باردا.
ھەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەرو بە پێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
لەگەڵ ئەوەی ساڵێک و چوار مانگی ماوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا، بەڵام قوڵبوونەوەی قەیرانە ئابووری و داراییەکان و ناکۆکی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن وای کردووە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ببێت بە ئەگەرێکی بەھێز، لە ئێستاشدا ئۆپۆزسیۆن داوای ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات و دەسەڵاتدارانی تورکیاش رەتیدەکەنەوە.
ماوەی چەند مانگێکە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا داوا دەکەن بۆ رزگارکردنی وڵاتەکەیان لەو قەیرانانەی تێیکەوتووە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش جەھەپە کە گەورەترین حزبی ئۆپۆزسیۆنە، چەند ھەفتەیەکە ھەوڵدەدات کاندیدێک بۆ رکابەریکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان یەکلا بکاتەوە، لەگەڵ ئەوەی یەکێک لە ئەگەرەکان کاندیدکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بوو، بەڵام لێدوانێکی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەھەپە کە وتی، "با ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت و ئەردۆغان ببێتە رکابەرم" تا ئاستێکی زۆر کۆتایی بە مشتومڕەکان ھێنا.
مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئیی پارتیش کە دووەم گەورە پارتی ئۆپۆزسیۆنە پشتیوانی خۆی بۆ کڵچدارئۆغڵو دەربڕیوە و بەپێی زانیارییەکانیش ئاکشەنەر بەنیازە بە پشتیوانیکردنی کڵچدارئۆغڵو پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو بۆ خۆی دەستەبەر بکات، چونکە ئۆپۆزسیۆن دەڵێن ئەگەر بگەنە دەسەڵات سیستمی وڵات لە سەرۆکایەتییەوە دەکەنەوە بە پەرلەمانیی.
جگە لە مشتومڕی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، خۆکاندیکردنەوەی ئەردۆغانیش بووە بە خاڵی ناکۆکی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن، ئەردۆغان لە ٢٠١٤ و ٢٠١٨ دوو جار بووە بە سەرۆک کۆمار و مافی ئەوەی نییە جارێکی تر خۆی کاندید بکاتەوە، ئاکپارتی و مەھەپەی ھاوپەیمانیشی دەڵێن ئەردۆغان لە ٢٠١٤ لە سیستمی پەرلەمانی بووە بە سەرۆک کۆمار و لە ٢٠١٨ سیستم بوو بە سەرۆکایەتی، واتە ئەردۆغان یەک جار لەم سیستمەدا بووە بە سەرۆک کۆمار، بۆیە لە ٢٠٢٣ دەتوانێت بۆ دووەم جار ببێتە سەرۆک کۆمار.
دوای قوڵبوونەوەی مشتومڕەکان، دەزگای باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا رایگەیاند، ھەرکەس تەنھا دوو جار دەتوانێت ببێت بە سەرۆک کۆمار، بەڵام ئەگەر پەرلەمان بڕیار لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە بدات، ئەوا سەرۆک کۆمار دەتوانێت بۆ سێیەم جار خۆی کاندید بکات.
کارۆلین مالۆنی سەرۆکی لیژنەکە نیگەرانی خۆی نیشاندا سەبارەت بەو ھەڵسوکەتەی ترامپ، چونکە دوای تەواوبوونی خولی سەرۆکایەتییەکەی لە کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١دا، ئەو بەڵگەنامە ڕادەستی ئەرشیفی نیشتیمانی نەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت بەشێک لە بەڵگەنامەکان لە کۆشکی سپییەوە گواسترابنەوە، ئەوەش پێشێلکاریی یاسای تۆمارەکانی سەرۆکایەتییە لە ئەمریکا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ترامپ لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بەردەوام ھەوڵی لەناوبردنی تۆمارەکانی سەرۆکایەتی داوە، ئەو کارەش پێشێلکارییەکی ڕەھای یاسایە، کە پێویستە پارێزگاری بکرێت لە پەیوەندییە نوسراوەکانی تایبەت بە ئەرکی فەرمی سەرۆکایەتی.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، لە ماوەی سەرۆکایەتی ترامپدا، کارمەندانی کۆشکی سپی، چەندین جار بەڵگەنامەی دڕاویان لە سەرئاوی کۆشکی سپی بینووە، کە گوایە ترەمپ لەناویبردوون، لە کاتی تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەشی، ھەندێک بەڵگەنامەی لەگەڵ خۆی بردووە.
مونتانییە لە ساڵی ١٩٣٢ لە دایک بووە و پسپۆڕی بواری ڤایرۆسەکان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ بۆ یەکەمجار ڤایرۆسی ئایدزی ئاشکراکرد.
لە پاداشتی ئەو داھێنانە پزیشکییەیدا لە ساڵی ٢٠٠٨ بە ھاوبەشی لەگەڵ دوو زانای دیکە،خەڵاتی نۆبڵی پزیشکییان وەرگرتووە.
مونتانییە یەکێک بووە لەو زانایانەی دژی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بووە و پێی وابووە، سەرھەڵدانی جۆرەکانی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەھۆی وەرگرتنی ڤاکسینەوە بووە.
ئەو زانا فەڕەنسیە لە پەیمانگای باستیر لە پاریس کاریکردووە و ماوەیەکیش لە زانکۆی شانگەھای چین مامۆستا بووە.
دوای ئەوەی روسیا و بێلاڕوس مانۆڕێکی سەربازیی ھاوبەشیان لە خاکی بێلاروس دەستپێکرد، لە وەڵامی ئەو مانۆڕە سەربازییە، ئەمریکا ھێزی سەربازی لە ئەڵمانیاوە بۆ سنورەکانی رۆمانیا و پۆڵەندا رەوانە کردووە.
رۆژی پێنجشەممە یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەش لەگەڵ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، جێگیربوونی ھێزەکانی روسیا لە خاکی بێلاڕوس بەبیانوی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی، ئاسایشی ئەوروپا روبەڕوی مەترسی دەکاتەوە.
وتیشی، ناتۆ ھێزی زیاتر رەوانەی خۆرھەڵاتی ئەوروپا دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھێزەکانیان لە رێگەی دانانی بازگە ١٠٠ تۆمەتباریان لە چەند شوێنێکی پارێزگاکە دەستگیرکرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تۆمەتبارەکان لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان ھەبووە و دوای دەستگیکردنیان رادەستی دادگای کەرکوک کران.