بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی سلێمانی و ھەڵەبجە ھەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە، سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانی ھەڵەبجە لە ئێران کە لە دوای کیمیاییبارانی شارەکە لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئێران ماونەتەوە.
ڕاشیانگەیاند، لە ئێستادا بەشێک لە خەڵک بۆ ھێنانەوەی دۆسیەکانیان لە ئێران بڕە پارەیەک خەرج دەکەن، بەڵام ئەوانە تەنیا دەنگۆیە و ھیچ بڕیارێک بۆ قەرەبووکردنەوەیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەدراوە.
وتیشی، دوای ھەموارکردنەوەی یاسای ژمارەی ٣ی تایبەت بە تاپۆکردنی خانووی زیادەڕەوی، ژمارەیەکی زۆرتری ھاووڵاتیانی قەزاکە لێی سوودمەند دەبن و خانووەکانیان تاپۆ دەکرێت.
قایمقامی کفری داواشی لەو کەسانە کرد کە تا ئێستا داواکاری تاپۆکردنی خانووی زیادەڕەویان پێشکەش نەکردووە، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا سەردانی قایمقامیەت بکەن بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت.
"خاڵۆ حەمدان شامار" پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی، ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی "بان میلی" لە قەزای خانەقین لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٢ بووەتە پێشمەرگە، کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو لە تەمەنی ٥٨ ساڵیدا، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ساڵح گەدۆ ڕایگەیاند، سەرۆک مام جەلال ئەندازیاری یەکریزی نێوماڵی کورد بوو، ئێستاش ھەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و ڕۆژئاڤای کوردستان بە تایبەتی پێویستی بە سەرۆکێکی وەک سەرۆک مام جەلال ھەیە بۆ یەکڕیزی بزوتنەوەی سیاسی کورد لە ڕۆژئاڤا.
محەمەد شێخێ سکرتێری حزبی یەکێتی کەدکارانی ڕۆژئاڤای کوردستانیش وتی، سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ڕۆڵی گەورەی ھەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشانسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، بە پێی پێشبینییەکان، سبەینێ لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانبارین لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و کەرکوک دەستپێدەکات و لە دوای نیوەڕۆوە ڕێژەی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم بەفر دەبارێت و نزمترین پلەی گەرماش لە پارێزگای ھەڵەبجە تۆمار دەکرێت کە دەگاتە دوو پلەی سیلیزی.
ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ زانیارییەکان لە لوبنان، ئاماری کۆچی ھاووڵاتیانی لوبنانی بەرەو دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە ساڵی ٢٠٢١دا ٧٩ ھەزار ١٣٤ کەس بەرەو دەرەوەی لوبنان کۆچ یاخود گەشتیان کردووە.
ئامارەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، ٣٤٦٪ زیادیکردووە، کە لەو ساڵەدا ١٧ ھەزار و ٧٢١ کەس لوبنانیان بەجێھێشتووە.
لە لێکۆڵینەوەکەدا ھاتووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا گەورەترین ڕێژەی کۆچ و گەشتکردن لە لوبنان بەرەو دەرەوەی وڵات تۆمار کراوە، بەراورد بە چوار ساڵی ڕابردوو.
لێکۆڵینەوەکە ھۆکارەکانی زیادبوونی دیاردەی کۆچکردنی بۆ قوڵبوونەوەی قەیرانی دارایی و گرانی و دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییەکان گەڕاندووەتەوە، کە پاڵنەربوون بۆ کۆچی ھەزاران لوبنانی بە مەبەستی گەڕان بە دوای دەرفەتی کار و ژیانێکی باشتر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکاری کوژراوەکە کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دوو کەس ھەبووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم ماڵی خۆیان بە چەکی تاپڕ تەقەیان لە ناوبراو کردووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستداوە.
وتیشی، لەسەر سکاڵای کەسوکاری کوژراوەکە، دادوەر بە پێی مادەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەرکرد.
مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، مانگی ئاداری داھاتوو ئیسحاق ھێرزۆگ سەرۆکی ئیسڕائیل سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکات.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەی سەرۆکی ئیسڕائیلدا بۆ تورکیا، نوێنەرایەتی تایبەتی ھەردوو وڵات دیاری بکرێن و بە ھەنگاوی دوو لایەنە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و تەلئەبیب ئاسایی بکەنەوە.
ڕاشیگەیاند، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل لەسەر حسابی کێشەی فەڵەستین نابێت، بەڵکو ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسڕائیل، ڕۆڵی ئەنقەرە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسڕائیل زیاتر دەکات.
نۆزدە ساڵ لەمەوپێش و لە ڕێکەوتی ٨-٢-٢٠٠٣ شەھیدان (شەوکەتی حاجی موشیر) و (سەردارغفور) و (حیکمەت حاجی عوسمان) لە گوندی (گامێش تەپە)ی سەید سادق، لە ماڵی (مام ساڵحی ھەسەنی موسا) کەسایەتی دیاری ئەو ناوچەیە لە کاتی کۆبوونەوە و دانوستان لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی (ئەنساری دژ بە ئیسلام)، لە کارێکی دوور لە ئینسانیەت و بەھا مرۆڤایەتییەکان دەستی تاوانیان بۆ درێژ کرا و شەھید کران.
لە چوارچێوەی ھەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی "ئۆکراین"، "ماکرۆن" لە "مۆسکۆ" لەگەڵ "پوتن" کۆبووەوە و کۆبوونەوەکەیان زیاتر لە پێنج سەعاتی خایاندووە.
دواتریش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھیواخوازە ئاڵۆزییەکان سەبارەت بە "ئۆکراین" لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا کەمبکرێتەوە و ڕێگری بکرێت لە سەرھەڵدانی جەنگ. جەختیشی کردەوە لە گرنگی گەڕانەوەی متمانە و ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی لەلایەن ھەمووانەوە.
ھاوکات "پوتن" ڕایگەیاندووە، "مۆسکۆ" و پاریس" مەترسی ھاوبەشیان ھەیە سەبارەت بە ئەمنییەتی ئەوروپا.
بڕیاریشە ئەمڕۆ "ماکرۆن" بچێتە "کییڤ"ی پایتەختی "ئۆکراین" و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دەنگۆی کردنی باخی گشتیی سلێمانی بە پڕۆژەی بازرگانی رەت دەکەنەوە و ھەموو لایەکیش دڵنیا دەکەنەوە ھیچ ھەوڵێک لە ئارادا نییە و رێگەش نادرێت باخی گشتی کە شوێنێکی گرنگ و مێژوویی سلێمانیە، بکرێتە ئامانج یان زیانی پێ بگەیەندێت.
باخی گشتی سلێمانی کە لە ساڵی ١٩٣٧ دروست کراوە دێرینترین و گرنگترین باخەکانی شارەکەیە ، بەشێکی گرێدراوە لەگەڵ مێژووی شارستانی سلێمانی و یادەوەری خەڵکەکەی، لەبەر دەیان ھۆکاری دیکە رێگەنادرێت ئەم سیما جوان و دیارەی شار لە ناوببرێت یان زیانی پێ بگەیەندرێت، لێرەوە بە رای گشتی و ھەموو لایەکی رادەگەیەنن تا ئەو کاتەی دڵسۆزانی ئەم شارە مابن باخی گشتی و سەرجەم شوێنە گرنگ و مێژوویەکانی سلێمانی وەک ناسنامەی سلێمانی و خەڵکەکەی ھەر بە پارێزراوی دەمێنێتەوە.
ھەروەھا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوەو رایگەیاند، ھیچ پرۆژەیەکی لەو جۆرەیان پێشکەش نەکراوە.
"حاکم زاملی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، بەو پێیەی ھەنگاوێکی گرنگ و سەرەکییە لە کاری یاسادانان و چاودێری.
وتیشی، لە دانانی ئەندامانی لیژنەکان پسپۆڕیی و لێھاتوویی لەبەرچاو دەگیرێت، چونکە بەھێزی ئەنجومەنی نوێنەران، بەندە بە بەھێزی سەرۆکایەتییەکان و ئەندامان و ڕۆڵی پێویست لە کاراکردنی ئەرکی پەرلەمانتاری و چاودێریکردن.
لەلایەکی ترەوە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ڕەوانەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢.
بڕیاریش بوو دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و ھەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار بکرێت، بەڵام بەھۆی بایکۆتی فراکسیۆنە سەرەکییەکان، تەنھا ٥٨ پەرلەمانتار ئامادەبوون و نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە تەواونەکرا.
لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی"مەسعود باتێلی" سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و "نەسروڵا ڕشنودی" سەرکونسوڵی ئێران لە ھەولێر، قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەرێوەچوو.
لەم قۆناغەدا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٠ زیندانی ڕادەستی نوێنەری وەزارەتی دادی ئێران کردەوە، ڕاشیگەیاند، ئەو زیندانیانە ماوەی سزاکانیان لە گرتووخانەکانی وڵاتەکەیان تەواو دەکەن.
ڕۆژی ٢٩ی مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە نوسراوێک داوای لە سەرۆکایەتیی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کردووە، "٧ ملیۆن و ٥٢٠ ھەزار و ٨٢٩" دۆلار، بۆ چاککردنی ڕێگەی "سەرتەک-مەرزی پشتە" لە ناحیەی بەمۆ تەرخان بکات، کە درێژییەکەی زیاتر لە ٣٦ کیلۆمەترە.
لە نوسراوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا ھاتووە، ئەو ڕێگایە سەرچاوەیەکی گرنگی داھاتە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر گوندی لەسەر، کە تا ئێستا وەک پێویست خزمەتگوزارییان پێنەگەیشتووە.
لە وەڵامی ئەو نوسراوەدا، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای دیراسات و وردبینی، بەھۆی قەیرانی داراییەوە ڕەزامەندی نەدرا لەسەر خەرجکردنی ئەو پارەیە، بۆ چاککردنی ڕێگەی "سەرتەک-مەرزی پشتە" لە ناحیەی بەمۆ.
"خەتیب زادە" ڕایگەیاندووە، دانوستانەکانی ئێران و سعودیە لە "بەغداد" بەردەوامییان دەبێت و ئامادەن بۆ خولێکی نوێ، بەڵام وادەی دیاری کردنی ئەو خولە دەکەوێتەوە سەر "ڕیاز".
چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش "ئیبراھیم ڕەئیسی" سەرۆکی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە لەوەی، دەبێت سعودیە ھێندەی ئێران ئامادەبێت بۆ دانوستانەکان بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێکی باش و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش.
"ڕەئیسی" ئاماژەشی کردبوو بۆ ئەوەی، "تاران" ھەمیشە ھەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان زیاتر بکات و عێراقیش پێگەیەکی گرنگی ھەیە لە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئێراندا.