
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوو، ھەموو خوێندکاری کوڕو کچی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوی سیاسی، ئەوانەی لە زانکۆ و پەیمانگا و خوێندنگاکانی ھەرێم دەخوێنن کرێی خوێندنیان بۆ خەرج دەکرێت، ھەروەھا بەپێی یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیکراو و گیراوی سیاسی سوودمەند دەبن بۆ ساڵانی خوێندنی ٢٠١٩ - ٢٠٢٠ .
"سامان شێخ لەتیف"وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی کارکردنی تیمەکانی دروستکردنی کارتی ڤاکسین، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەڕێگەی سێ تیمەوە توانراوە نزیکەی ٢٥ ھەزار کارتی پلاستیکی ڤاکسین بۆھاووڵاتیان دروست بکرێت.
راشیگەیاندوە، ئەو ھاووڵاتیانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی کارتی پلاستیکی، دەبێت ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت، ھاوکات ناوی لەتۆماری سیستمی ئونلاین داغڵکرابێت، سەردانی ئەو سەنتەرانە بکەن کەپێشترڤاکسینیان لێوەرگرتووە.
کازمی سەردانی پارێزگای میسانی کرد و ڕایگەیاند، عێراق بە ڕەوشێکی سیاسی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت و لە قۆناغێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەدان و نابێت ھیچ کەسێک ئەو ڕەوشە بۆ نانەوەی پشێوی بقۆزێتەوە. وتیشی، پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناکۆکی لە سودی ھیچ کەسێکدا نابێت و باجەکەی دەدەن.
کازمی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموو تاوانباران سزا وەردەگرن و ھیچ کەسێک لە سەروو یاساوە نییە، دواتر کازمی سەردانی کەسوکاری ئەو دادوەری کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای میسان تیرۆرکرا.
سەردانەکەی کازمی بۆ پارێزگای میسان ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ھەوڵەکانی تیرۆرکردن، کە لە ماوەی ڕابردوودا دادوەرێک و ئەفسەرێک لەو پارێزگایە تیرۆر کران.
کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و ٢٢ پارێزگای تری ئێران دەستپێدەکات و تاوەکو دووشەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە زۆربەی ناوچەکان، شەپۆلەکە رەشەبایەکی توند و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش ٧ بۆ ٩ پلە دادەبەزێت.
کەشناسی ئێران راشیگەیاندووە، ئەگەری کڕێوە و ھەرەسی بەفر و داخرانی رێگەکان لە ناوچە شاخاوییەکان لەئارادایە، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان تا ھێوربونەوەی ڕەوشەکە، خۆیان لە سەردانیکردنی ئەو ناوچانە بپارێزن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، دوبارە بایکۆتی گشتی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن رادەگەیەنن.
حکومەتی روسیا رایگەیاندووە، پڕۆژەیەکیان داناوە بۆ ناردنی ھێزی بێلاڕوس بۆ سوریا و سەرۆک وەزیران و وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی روسیای راسپاردووە دانوستان لەگەڵ بێلاڕوس بکەن بۆ ئیمزا کردنی رێککەوتنەکە.
ئەو پڕۆژەیە لە ٣ی ئەم مانگەوە ئیشی لەسەر کراوە و لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی حکومەتی روسیا بڵاوکراوەتەوە، باسیش لە ھەڵوێستی سوریا سەبارەت بە ناردنی ئەو ھێزانە نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە دراوە "دیمەشق" داوای کردووە ھێزەکانی بێلاڕوس بۆ ئەرکی مرۆیی بێنە سوریا.
شارەزایانیش رایگەیاندووە، ئەو رێککەوتنەی روسیا و بێلاڕوس بۆ ناردنی ھێز بۆ وڵاتی سێیەم یاسایی نییە، چونکە لە رێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ ھیچ دەسەڵاتێک نەدراوە بە "مۆسکۆ" بۆ ناردنی ھێزی بیانی بۆ سوریا.
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاندووە، ١٨ ساڵ بەر لە ئێستا، سەرۆک مام جەلال لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی ئەوکاتی عێراقدا، مورافەعەیەکی مێژوویی کردو بە دۆکیۆمێنت کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماند.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، مام، ھیچ بوارێکی نەھێشتەوە بۆ نکوڵیکردن لەو حەقیقەتە، ھەر ئەمەش بووە فاکتەرێکی سەرەکیی چەسپاندنی ماددەی ٥٨ لە قانونی ئیدارەی کاتیی دەوڵەت و دواتریش ماددەی ١٤٠ لە دەستووری ھەمیشەیی عێراق.
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە، کەرکوک لە دیدی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، مەسەلەیەکی گرنگی ستراتیژییە و سازشی لەسەر ناکرێت. ئێمەش ھەمان ڕوئیامان ھەیە و دەبێت لەو چوارچێوەیەشدا بە پلانێکی نیشتمانییانەوە و دوور لە موزایەدە، کار بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر دەکەین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو دەستکەوتە مێژووییە، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بووە لەپێناو مانەوەی کورد و خاک و زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی کە ناسنامەی قودسی پێبەخشیبوو.
جەختی لەوەشکردۆتەوە، کەرکوک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی راستەقینەی کەرکوک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیان نەھێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێیناھێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان دەکەین، ئەمڕۆش لە پاڵ راپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان خەممان خەمی ژیان و ئارامی خەڵکی کەرکوک دەبێت.
وتیشی ، کەرکوک و کەرکوکییەکان ھێڵی سوورە و سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین کە بە خوێن کوردستانی بوونمان دووپاتکردۆتەوە.
باسم خەشان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای یاسایی تۆمار کرد لە دژی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەوەش لەکاتێکدایە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ جاری دووەم دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە، لەئەمڕۆوە دەرگای خۆکاندیدکردن کراوەتەوە و بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم، بڕیارە پێنج شەممە مووچەی ھەریەک لە وەزارەتی ئەوقاف و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرھێنان و دەستەی دەستپاکی و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و دەزگای گشتی مین دابەش بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ دەستپێکردوە، بەڵام بەھۆی سستی لە دابەشکردنی مووچە، تائێستا مووچەی بەشێکی زۆر کەمی وەزارەت و فەرمانگەکانی ھەرێم دابەشکراوە.
سوپای پاسداران لە رێورەسمێکدا و بە ئامادەبوونی محەمەد باقری سوپا سالاری ئێران و عەلی حاجی زادە فەرماندەی ھێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، پەردەی لەسەر موشەکێکی بالیستی بەناوی "خەیبەر شکێن" لادا.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، موشەکەکە لەلایەن شارەزایانی سوپای پاسدارانەوە دروستکراوە، خێراییەکی بێوێنەی ھەیە و سەرەڕای ئەوەی بەراورد بە موشەکەکانی تر کێشی کەمترە، توانای لێدانی ئامانجەکانی بەدوری ھەزار و ٤٥٠ کیلۆمەتر ھەیە.
لەبەرامبەر بڕیاری تێکدان و روخاندنی یەکێک لە مزگەوتە دێرینەکانی گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی، مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە و ژمارەیەک کەسایەتی و کاسبکار، داوای بەدەنگەوەچوون و پشتیوانی دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەن.
لەبەرامبەردا "شاناز ئیبراھیم ئەحمەد"رایگەیاند، تێکدانی شوێنە دێرینەکان تەنیا خەمی ئێوەنییە، بەچی مافێک دەیانەوێت مزگەوتێک تێکبدەن، کە یەکێکە لە شوێنە پیرۆزەکان و شوێنەوارێکی دێرینی شارەکەیە، پشتیوانتان دەبم و نابێت دەستکاریی بکرێت.
ھەروەھا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە کۆبونەوەی لەگەڵ مامۆستای ئایینی مزگەوتەکە و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی لە رێگەی تەلەفونەوەنییەوە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، لە کاریگەریی خراپی بڕیارەکە و داواکاریی میوانەکان ئاگادارکردەوە.
راشیگەیاند، بە مەرج و بەبێ مەرج نابێت بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت، ھاوکات سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیش رایگەیاند، وەک شارەوانی سلێمانی بەھیچ شێوەیەک رێگەپێدانیان بۆ ناکەن و بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافیش بە نووسراو ئاگادار دەکەنەوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی سلێمانی، پێشوازیکرد لە عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوەبەری گشتیی بانکی ناوەندیی ھەرێم لقی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری بانکەکانی سالێمانی.
لە دیدارەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند، پشتیوانی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەبن بۆ خزمەتکردنی باشتری سلێمانی و دانیشتوانەکەی بە بێ جیاوازی، ھەر بڕیارێکیش دژی بەرژەوەندیی گشتی شارەکە و دانیشتوانەکەی بدرێت، جێگەی قبوڵکردن نییە و بە ھیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکەن و بێدەنگ نابن لە ھەر غەدرێک بەرامبەر شار و خەڵکەکەی بکرێت.