بە دروشمی "با لە ئۆتیزم تێبگەین" چالاکییەکی کرداری زانستی دەربارەی ئۆتیزم ڕێکخرا
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٠ی شوباتی ٢٠٢٢
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق لە ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە
"دوێنێ شەو یەک لەو شەوانە بوو کە قەڵەم توانای دەربڕینی هەستەکانمی نەبوو بیست و شەش ساڵ لەمەوبەر و لەو شەوەدا، لە ژوورەکەت لەنەخۆشخانە، داوای قەڵەم و دەفتەرت لێ کردم. بە ڵێنم دا سبەی لەگەڵ چەپکێک گوڵی بەهارا بۆت بێنم ، من لەسەر بەڵێنەکەی خۆم بووم.. بەڵام داخەکەم کە هاتم رۆیشتبوویت.
ئەمشەو ئەگەرچی هەر لە خەیاڵما بوویت، بەڵام دەنگی فڕۆکە جەنگییەکان و هەورە تریشقە و درۆن ئەیهێنامەوە ئەم سەردەمە، بە تایبەتیش کە ئەمشەو هەموو جیهان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی مژدەی ئاگربەستی شەڕێکی وێرانکەری ئەکرد.
ئەمشەو هەمووان لە دڵەڕاوکێدا بوون، هەمووان هەمان خەم و هەمان ئارەزوویان هەبوو، منیش لەگەڵ بڵاو بوونەوەی هەر کورتە هەواڵێکا ئەم ووت: بیرت ئەکەم ".
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەبارەی ئاگربەستی کاتیی نێوان ئەمریکا و ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و بە پەرەسەندنێکی گرنگی دەزانین
دەقی بەیاننامەکە:
پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین و بە پەرەسەندنێکی گرنگی دەزانین کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا.
پێویستە ئەم هەنگاوە بۆ بەهێزکردنی ڕێڕەوی دیالۆگی دیپلۆماسی بنیاتنەر و گرتنەبەری لۆژیکی دانایی و تێگەیشتن و چارەسەری ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان و پەنا نە بردنە بەر بەکارهێنانی هێز بۆ گەیشتن بە ڕێگا چارەیەکی یەکلاکەرەوەی بەردەوام کە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان بپارێزێت.
عێراق لەسەر بنەمای ڕۆڵی خۆی لە ناوچەکەدا بەپەرۆشە بۆ پشتیوانیکردن لەهەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی سەرکەوتنی دیالۆگ و دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا و بەدیهێنانی ئاشتی هەمیشەیی و پاراستنی تواناکانی گەلان.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە ناوچەکە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە بۆ پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی، پاراستنی سەروەری دەوڵەتان و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی ئارام و خۆشگوزەران بۆ گەلانی.
د. لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار
چوارشەممە 8 ی نیسانی 2026