وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم بڵاویکردەوە، لەماوەی ١٥ی ئادار تا رۆژی یەکشەممە، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و سلێمانییان کردووە کە زۆربەیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاتوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٥٢ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و زیاتر لە ٥٠ ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشیارییەکانی سلێمانییان کردووە.
ھەروەھا بەرپرسانی پۆلیسی ھەولێر و سلێمانی رایگەیاند، پلانی ئەمنی یەکەم رۆژی نەورۆز سەرکەوتوو بووەو ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراوی ئەوتۆ رووینەداوە.
کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ئەمرۆ سێ کەس لە چەمی خەمەڵۆکەی ماوەت خنکاون و تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
وتیشی، گەڕان بەدوای تەرمەکاندا بەردەوامە .
د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا تەنھا لەبەشی منداڵی تازە لەدایکبووان لەنەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون تا ئێستا ١١ منداڵ بە نەبەکامی لەدایک بوون داخڵ کراون کە گوومان ئەکرێت بەشێکیان پەیوەندیان بە قەرەباڵغی و خراپی ڕێگاکان و تیژڕەوی بێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لەپارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو دایکە بەڕێزانە دەکات کە دوگیانن تکایە زۆر ئاگادار بن لە کاتی گەشت و سەیراندا بۆ ئەوەی منداڵەکانتان بە نابەکامی لەدایک نەبن.
ئەمساڵ پارێزگای سنە لە خۆرھەڵاتی کوردستان بەھۆی دەوڵەمەندی کلتور و فەرھەنگی کوردی وەک پایتەختی نەورۆزی ئێران ناسێنراوە و بڕیارە چەندین فێستیڤاڵی کلتوری لە شارەکە ئەنجام بدرێن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەک، کە ناویانی بڵاونەکردووەتەوە، ڕایگەیاند بەرپرسانی ئەمریکا مانگی ڕابردوو پێشنیازیان کردووە بۆ تورکیا سیستەمە موشەکییەکە بدات بە ئۆکراین، بەڵام داواکارییەکە فەرمی نەبووە.
ھەروەھا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێندی شیرمان لە سەردانێکیدا بۆ تورکیا ھەمان داواکاری لە تورکیا کردووە و باسی ئەو ھاوکارییانەی کردووە کە واشنتن بە نیازە پێشکەشی ئۆکراینی بکات.
ئیدارەی بایدن پێشتریش داوای لە بەشێک لە ھاوپەیمانەکانی کردووە سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی ڕووسی و ئێس ٣٠٠ بدەن بە ئۆکراین، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ لێدوانێک لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە نەدراوە لە بارەی ئەم داواکارییەی ئەمریکا.
لە ساڵی ٢٠١٩ واشنتن داوای لە تورکیا کرد سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا نەکڕێت، بەڵام ئەنقەرە ڕەتیکردەوە و ئەمریکا ژمارەیەک سزای بەسەردا سەپاند.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕافیدەین، بڕی پێشینەکە لە ٥ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا ٢٥ ملیۆن و ئەوانەی سوودمەند دەبن لەم قەرزە دەتوانن بە قیستی درێژخایەن بڕە پارەکە بدەنەوە.
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ڕافیدەیندا ھاتووە، بۆ وەرگرتنی قەرزەکە ئەفسەرانی ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەگەڵ دادوەران دەتوانن سەردانی یەکێک لە لقەکانی بانکی ڕافیدەین بکەن.
لقەکانی بانکی ڕافیدەین، جگە لە ھەرێمی کوردستان، لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراقدا ھەن و کار دەکەن. فەرمانبەرانی بانکەکەش دەتوانن قەرزی درێژخایەن لەسەر مووچەکانیان وەربگرن بۆ پێدانەوەی قەرزەکەش مانگانە بڕێک لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، "کازمی" بە یاوەری ژمارەیەک وەزیر و لێپرسراوان و فەرماندەی ئەمنی، گەیشتە پارێزگای "نەینەوا"، بڕیاریشە نەخۆشخانەیەک لە بەشی ڕاستی شاری "موسڵ" بکاتەوە و لە ڕەوشی شارەکە دەکۆڵێتەوە.
میدیاکانیش ڕایانگەیاندووە، لە بەیانی ئەمڕۆوە ھێزێکی ئەمنی زۆر لە شاری "موسڵ" بڵاوکراوەتەوە و ھەروەھا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا ڕێگری لە ھاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر کردووە تا سەعات ٤ی پاش نیوەڕۆ.
"زیلینسکی" ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ڕووسیا ئاسان و دڵخۆشکەر نەبوون، بەڵام گرنگن و ئۆکراین ھەمیشە لەگەڵ ڕێگەچارەی ئاشتییانەدایە.
وتیشی تا ئێستا زیاتر لە ١٤ ھەزار سەربازی ڕووسی کوژراون و گەمارۆی ڕووسیا بۆ سەر شاری "ماریۆپوڵ" تاوانی جەنگە و لە مێژوودا دەمێنێتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بەشێک لەو خانەنشینانەی کە ھاتوون بۆ وەرگرتنی مووچە لە شەوەوە لە بەردەم بانکی تانجەرۆ سەرەیان گرتووە تاوەکو زوو سەرەیان بەربکەوێت.
ئەو خانەنشینانەی کە لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لە دەستداوە دوو ھاوڵاتی بە تەمەن بوون و کەوتوون بە ژێر پێوە، ئەوانەشی باری تەندروستییان تێکچووە بەھۆی قەرەباڵغیەکەوە بووە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
د. یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند تەرمی دوو ھاوڵاتییەکە بە مەبەستی پشکنین براونەتە پزیشکی دادی سلێمانی و لێکۆڵینەوە دەکرێت لە ھۆکاری گیان لە دەستدانەکەیان.
ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە سەرۆکایەتیی وەفدی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر ھەولێر، گەیشتە شاری ھەولێر و بڕیار وایە سەردانی شوێنی بۆردوومانەکەی ھەفتەی ڕابردوو بکات.
بە پێی زانیارییەکان ھەریەکە لە عەبدولئەمیر یاروڵا سەرۆک ئەرکانی سوپا و نەعیم شەتری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک ئەفسەر و لێپرسراوی ئەمنی و سەربازیی، لە وەفدەکەدا ئەندامن و یاوەری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەکەن.
بەرەبەیانی یەکشەممەی ڕابردوو بە ١٢ مووشەکی بالیستیی ھێرشی مووشەکی کرایە سەر شاری ھەولێر، دواتریش سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ گرت و ڕایگەیاند، ناوەندێکی ئیسڕائیلیان کردووەتە ئامانج.
لە ھەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتیان بەشداری ئاھەنگەکانی نەورۆز دەکەن و لە ھەولێر لە پارکی شانەدەر و لە سلێمانی لە گردی مامەیارە و بناری گۆیژە و لە کەرکوک لەسەر قەڵای شارەکە و لە دھۆکیش لە گەلی کورتێ و لە ھەڵەبجەش لە عەبابەیلێ و زەلیلە ئاھەنگی گەورە ساز دەکرێت.
ھاوکات لە ئیدارەکانی گەرمیان و سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی تریش بە گۆرانی و ھەڵپەڕکێ مەشخەڵی ئاگری نەورۆز ھەڵدەکەن.
لە شارەکانی باکووری کوردستانیش ئاھەنگەکانی نەورۆز بەڕێوەدەچێت، بە تایبەت لە شاری ئامەد کە ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییان بەشداری تێدا دەکەن و ئاھەنگی نەورۆزی شارەکە بە ئاھەنگی ملیۆنی ناسراوە.
ھاوکات لە شارەکانی ڕۆرھەڵاتی کوردستان ڕێورەسمی تایبەت بۆ یادی نەورۆز بەڕێوەدەچێت و تیایدا شاعیران شیعر دەخوێننەوە و ھونەرمەندانیش بە گۆرانی و ھاووڵاتیانیش بە ھەڵپەڕکێ ئاھەنگەکان گەرمتر دەکەن.
لە ڕۆژئاڤای کوردستانیش، سەرباری ناجێگری ڕەوشی ناوچەکە لە ڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە، بەڵام ھاووڵاتیان لە حەسەکە و قامیشلۆ بە جلوبەرگی کوردی و وتنەوەی دروشمەکان ئاھەنگی نەورۆز شاز دەکەن.
توانا بەھادین، لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان لە شارەوانیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمساڵ لە گردی مامەیارە و بناری گۆیژە لە سلێمانی ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، بۆیە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕێگەی ئەو دوو شوێنە قیر دەکات، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بە ئاسانی بگەنە شوێنی کردنەوەی ئاگری نەورۆز.
ھاوکات لەبارەی قەرەباڵغی ھاتووچۆ لەسەر ڕێگاکانی ناوەوە و دەرەوەی شار و سەیرانگاکان، "عەلی عەبدوڵا" وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی راپەڕین ڕایگەیاند، تیمەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ لەسەر ڕێگاکان کارئاسانی بۆ ھاووڵاتیان دەکەن و لە ڕێگەی کامێراکانیشەوە سەرپێچییەکانی شۆفێران تۆمار دەکەن و ھەر شۆفێرێکیش لە دەشت و سەیرانگاکان ھاووڵاتیان بێزار بکات یان ھەر کەسێک لە کاتی قەرەباڵغی ڕێگاکان بە پێچەوانەوە شۆفێری بکات، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و سزاش دەدرێت.
"سامان لەتیف" لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەکانیان ڕەوشی تەندروستییان تێکچوو، تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا لە ماوەی ٦ بۆ ٧ دەقیقە گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام لە کاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە بەھۆی "نۆبەی دڵەوە" گیانیان لەدەستدا و ناسنامەی یەکێکیان ئاشکرا بووە خەڵکی سلێمانییە.