هەواڵەکانهەواڵەکان

"ئەحمەد روبێعی" جێگری سەرۆکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندوە، لەگەڵ کوتلەی سەدر لە کۆبونەوەی بەردەوامدان بۆ دیاریکردنی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق.

وتیشی، کۆبونەوەکانیان لەگەڵ کوتلەی سەدر ئەنجامی باشیان ھەبووە و گفتوگۆیەکی کراوە و جددی لە نێوان ئەوان و سەدرییەکاندا ھەیە، لەسەر کاندیدکردنی کەسێکیش بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران رێککەوتوون و لە چەند رۆژی داھاتوودا ناوی کاندیدەکە ئاشکرا دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو ھێرش و کارە دڕندانەیەی سوپای روسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە لە ئۆکراین ئەنجامی دەدات، مایەی قبوڵ کردن نییە و شایەنی ھەموو جۆرە سزایەکیشە.

وتیشی، بەدڵنیاییەوە ھەموو سیاسییەکانی روسیا و ژمارەیەکی زۆر لە سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتەش پشتیوانی پوتنیان کردووە لە ھێرشکردنە سەر ئۆکراین، بۆیە شایەنی سزادانن و مەحاڵیشە ئەو سزایانەی لەلایەن بەریتانیاوە بەسەریاندا سەپێنراون، ھەڵبوەشێنرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"قەشە بێرنھارد فرێکی" بەڕێوەبەری دۆسیەی پەنابەران لە کەنیسەی بەرلین لە ئەلمَانیا، لە پارێزگای دھۆک سەردانی شوێنی ئەنفالکراوەکانی ئەو سنورەی کرد، بڕیاریشە سەردانی شوێنە ئاینییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک بکات بۆئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی پێکەوە ژیانی ئایینی بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحمەد ھۆشیار" بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ فراوانکردنی گەشتەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، بڕیارە لە ٢ی ٥ی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار گەشتی راستەوخۆ لە نێوان ھەولێر و پاریس ئەنجام بدرێت.

وتیشی، بڕیارە ھەفتانە رۆژێک گەشتەکان ئەنجام بدرێت، لە ئەگەر زۆربونی رێژەی گەشتیار بۆ ئەو وڵاتە، لە فڕۆکەخانەکانی تریش گەشت بۆ پاریس ئەنجام دەدرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی بلۆمبێرگ لە چەند سەرچاوەیەکی یەکێتی ئەوروپاوە بڵاویکردووەتەوە، کەسایەتییە سیاسییەکانی ناو یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی تاوتوێکردنی بابەتێکن بۆ زیاتر ھاوکاریکردنی ئۆکراین، ئەویش تەرخانکردنی پارەی ئەو سەرمایەدار و سیاسییانەی روسیایە کە لە بانکەکانی ئەوروپا بلۆککراون.

راشیگەیاندووە، ئەو بابەتە لەسەرەتای تاوتوێکردنیدایە و تائێستا نەبووەتە بڕیاری رەسمی، بەڵام پێدەچێت لە چەند رۆژی داھاتوو گفتوگۆی زیاتری لەسەر بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەھۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین، تائێستا زیاتر لە سێ ملیۆن ھاوڵاتی ئۆکراینی وڵاتەکەیان بەجێھیشتووە و روویان لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کردووە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لەو ئاوارانە تائێستا شەڕ نەگەیشتووەتە شار و ناوچەکانیان، بەڵام بەھۆی زۆری مەترسییەکانەوە وڵاتەکەیان بەجێھێشتووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی شەڕ و بۆردومانەکان، تائێستا نزیکەی ھەزار ھاوڵاتی مەدەنی ئۆکراین کوژراون و زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ مەدەنی دیکەش برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بە پێی بەڵگەیەکی نھێنی کە لە دەزگای ھەواڵگری ناو سوپای روسیاوە دزەی پێکراوە و بڵاوکراوەتەوە، سوپای چین پلانی ھەبووە لە پایزی داھاتوودا ھێرش بکاتە سەر تایوان و داگیری بکات کە ھەمیشە بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی زانیووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پلانەکە لە لایەن سەرۆکی چینەوە ئیمزا و پەسەند کراوە و ھەموو ئامادەکارییەکیشی بۆ کراوە و روسیاش ئامادە بووە ھاوکاری چین بکات، بەڵام بەھۆی دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، چین ئەو پلانەی راگرتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی دواین راپرسیی، ماکرۆن چانسی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی زۆرە و بە رێژەی لەسەدا ٥٨ لە پێش رکابەرە سەرەکییەکەی مارین لوپێن سەرکردەی پارتی گردبوونەوەی نیشتمانییە.
دامەزراوەی ھاریس ئینتەر ئەکتیڤ لە راپرسییەکدا ئاشکرایکردووە، ماکرۆن لە خولی یەکەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٣٠٪ی دەنگەکان بەدەست دەھێنێت، مارین لوپێن ١٩.٥٪ و جون لوک میلینشۆن ١٣.٥ی دەنگەکان بەدەستدەھێنن.


لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ١٢ کاندید رکابەری یەکتر دەکەن، بەڵام ئەوەی وایکردووە ماکرۆن لە ھەموویان زیاتر دەربکەوێت، ھەوڵەکانییەتی بۆ راگرتنی جەنگی ئۆکراین، کە لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک گوشاری خستووەتە سەر ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئۆکراین.


بە بڕوای پسپۆڕانی تایبەتمەند لە کاروباری نێودەوڵەتی،  ھەوڵەکانی فەڕەنسا و خودی ماکرۆن بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە پاڵنەری مێژوویی سیاسی ھەیە و لە ٢٠٠٨ لە ھێرشی روسیا بۆ سەر جۆرجیا و داگیرکردنی نیمچە دوورگەی کریما لە ٢٠١٤ ھەمان رۆڵی نێوەندگیری گێڕاوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ھەوڵانە بێ مەترسی نین، بەتایبەتی ئەگەر سەرۆکی روسیا لەسەر داوای فەڕەنسا چەند سازشێک بکات و سەرۆکی ئۆکراین قبوڵی نەکات، ئەوکات فەڕەنسا ناچار دەبێت گوشار بخاتە سەر ئۆکراین، ئەوەش دەرئەنجامێکی باشی لێناکەوێتەوە.


لەگەڵ ئەوەشدا گرنگینەدانی ماکرۆن بە کەمپینەکانی ھەڵبژاردن و روننەکردنەوەی بەرنامەی ھەڵبژاردنی بۆ ٥ ساڵی داھاتوو لەلایەن رکابەرەکانی لە ئۆپۆزسیۆن کراوەتە دەرفەتێک بۆئەوەی رەخنەی لێ بگرن.


ماکرۆن لە ساڵی ٢٠١٧ وەک کاندیدی سەربەخۆ گەیشتە کۆشکی ئیلیزێ و لە ویلایەتی یەکەمی سەرۆکایەتیدا  روبەڕوی کۆمەڵێک ئاستەنگ بووەوە بەتایبەتی دوای بەرزکردنەوەی باجی سەر سوتەمەنی کە ئەوەش خۆپیشاندانی ھێلەک زەردەکانی لێکەوتەوە، لێکەوتە ئابورییەکانی کۆرۆناش یەکێکی تر بوو لە ئاستەنگەکانی بەردەم دەسەڵاتی ماکرۆن کە بەھۆیەوە تا ئێستا ١٤٠ ھەزار فەڕەنسی گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٥%ی بودجەی ئەمساڵ بۆ وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بازرگانی بۆ دابینکردنی پێداویستییە کتوپڕەکانیان، تەرخان دەکات .

زاملی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجومەنی نوێنەران ڕووبەڕووی ھەموو ئەوانە دەوەستێتەوە، کە ڕێگری بۆ کەرتی تایبەت و چالاکییەکانی تایبەت بە بواری کشتوکاڵی ناوخۆیی دروست دەکەن.

جەختیشی کردەوە ، لە زیادکردنی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی جوتیاران و بەخێوکەرانی سامانی ماسی و پەلەوەر دەبێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بەرھەمی زیاتر و باشتر بۆ بەکارھێنانی ناوخۆ دابین بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی ھەفتەی ڕابردووی سەر شاری ھەولێری دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد واشنتۆن پشتیوانی بەغداد و حکومەتەکانی دیکەی ناوچەکە دەکات لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی تاران.

پێشتریش کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، پشتیوانی لە حکومەتی عێراق و ھەموو ھاوبەش و ھاوپەیمانەکانیان دەکەن لە سەرانسەری خۆرھەڵاتی ناوەراست، لە بەرامبەر ھەڕەشە و مەترسییەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە.

ھەفتەی ڕابردوو میدیاکانی ئێران لە زاری سوپای پاسدارانەوە بڵاویانکردەوە، بە موشەکی بالیستی ھێرشیان کردوەتە سەر بنکەیەکی دەزگای مۆسادی ئیسرائیل لە شاری ھەولێر خاپوریان کردووە.

دوێنێش بە ھەمان شێوە جارێکی تر سوپای پاسداران ھەڕەشەی کردەوە، کە ئەگەر حکومەتی عێراق بارەگاکانی دیکەی مۆساد دانەخات، ھێرشی دیکە دەکەنەوە و بە ھیچ شێوەیەک سازش لەسەر ئاسایشی وڵاتەکەیان، ناکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسین ئەسەدی، پێشبینیکاری کەشوھەوای عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی ھەفتەی ڕابردوو، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە پلەی گەرما لە ناوچەکانی باشور دەگاتە ٣٠ پلەی سیلیلزی و لە ناوەڕاستیش دەگاتە ٢٠ پلە و لە ناوچەکانی باکوریش دەگاتە نزیکەی ٢٠ پلەی سیلیزی.

ڕوونیشیکردووەتەوە، بەھۆی ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی سارد بۆ سەر ناوچەکە، چاوەڕوان دەکرێت لە ھەفتەی داھاتووترەوە، جارێکی تر پلەکانی گەرما لەسەرانسەری عێراق ڕوو لە نزمبوونەوە بکاتەوە و لە ھەندێک ناوچەش خۆڵبارین دروست ببێتەوە.

ھەر لەو ھەفتەیەدا چاوەڕوان دەکرێت لە ناوچەکانی باکور بە بڕی جیاجیا باران ببارێت و لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانیش بەفر ببارێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەروەک دووپاتی کردەوە لە ئێستادا تەنیا بەرگریی دەکەن و خۆیان لە ھێرشکردن بۆ سەر دوژمنەکانیان پاراستوە، ئەو فەرماندە باڵایای سوپای ئۆکراین ئەوەشی راگەیاندوە، لە ئێستادا سوپا رێکارەکانی پاراستنی ھاوڵاتیانی مەدەنی بە وردی جێبەجێ دەکات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، لە پێناو پاراستنی سوپاکەیان ئەو ھاوکارییە سەربازییانە ئاشکرا ناکەن کە ئەمریکا پێی بەخشیون. 

 سەرۆکی ئۆکراین باسی لەوەش کرد،  روسیا کۆمەڵێک چەکداری بەکرێگیراوی دیکەی ئامادە کردوە بەڵام ئەو چەکدارانە دادی سوپای روسیا نادەن.

 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی شارەوانی لڤیڤ ئاشکرایکرد، چەند موشەکێک بنکەی چاککردنەوەی فرۆکەکانیان لە شارەکەدا خاپوور کردوە، ئاماژەی کردوە بەوەی کە روسیا لە رێگەی ژێر دەریاییەکانییەوە لە دەریای رەشەوە شەش موشەکی کروزی ئاراستەی شارەکە کردوە و دەوروبەری فرۆکەخانەی لڤیڤی کردووەتە ئامانج، بەڵام زیان بە فرۆکەخانەکە نەگەیشتوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، ھەر بەو ھۆیەوە بنکەی چاککردنەوەی فرۆکە لە شارەکە خاپور کراوە، لە لایەکەوە رووسیا ناوچەی دژەفڕینی لە ھەرێمی دونباس سەپاند.

لە کاردانەوەیەکیشدا وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین لە دونباس بە واتای چوونە ناوەوەیانە بۆ رووبەربوونەوە لەگەڵ رووسیا . 

    

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولھادی نەجرانی ڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە واشنتۆن ڕایگەیاند، بەھۆی کێشەی داراییەوە، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتۆن و کونسوڵخانەکەشی لە نیویۆرک داخستووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم بەڵگەنامە و ئەرشیفی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە، تا ئەو کاتەی حکومەتێکی ھەمەلایەنە لە ئەفغانستان پێکدەھێنرێت، کە نوێنەرایەتی ھەموو ئەفغانییەکان بکات، ئەو کاتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دانی پێ دەنێت و دەتوانێت دیپلۆماتکارەکانی ڕەوانە بکات.

ھاوڵاتیانی ئەفغانی نیشتەجێی ئەمریکا دەڵێن، داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان کێشەیەکی گەورەیە بۆ ئەوان، چونکە ناتوانن پاسپۆرت یان کارتی ئەلکترۆنی وڵاتەکەیان وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...525526527528529...995