سەرەرای ئامادەکارییەکانی پاکستان، بۆ دانوستان، میدیا رەسمییەکانی ئێران رەتی دەکەنەوە هیچ وەفدێکیان گەشتبنە ئیسلام ئاباد بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا.
ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نزیک لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری وڵاتەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە، هیچ وەفدێکی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نەچوتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە، تا ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت و ئاگربەست لە لوبنان جێبەجێ نەکرێت، هەروەها ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر لوبنان رانەگرێت بە هیچ جۆرێک دانوستان ناکەن.
ئەم قسانەی میدیاکەی ئێران لە کاتێکدایە، لایخۆیەوە ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان رایگەیاندوە، پێشوازی لە وەفدی وڵاتان دەکەن بەمەبەستی دانوستان و بۆ ئاسانکاریش ڤیزەیان لەسەر رۆژنامەنوسان و وەفدی هەڵگرتوە و دەتوانن بەبێ ڤیزە بچنە ئیسلام ئاباد و لەوێ راستەوخۆ ڤیزەیان پێدەدرێت.
سەرەڕای رەتکردنەوەی ئاژانسەکەی ئێران بۆ چونی وەفدی ئێرانی بۆ پاکستان، بەڵام دوێنێ بە گویرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکرانەوە، فڕۆکەیەکی پاکستان، بە یاوەری ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی ئێرانیان بەرەو پاکستان بەجێهێشت و میدیاکان باسیان لەوەدەکرد، کە وەفدی دانوستانی ئێران لە فڕۆکەکەدان و پاکستان دەیانپارێزێت.