محەمەد زیادی پەرلەمانتاری چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئاشکرایکرد، تائێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی ھیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق دیارینەکردووە و چاوەڕوانی دانوستانەکان دەکەین لەگەڵ رەوتی سەدر تاکو بگەینە رێککەوتن پێش ئەوەی دانیشتنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت.
ئەو پەرلەمانتارەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەکردووە، دانوستانەکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر بە نھێنی بەردەوامە بۆ یەکلایکردنەوەی گەورەترین فراکسیۆن و یەکخستنەوی ناوماڵی شیعە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، بەپێی مادەی ٦٤ دەستوری عێراق ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەبێت بە زۆرینەی ڕەھای دەنگی پەرلەمانتاران بێت.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاشکرایکردووە، رێگەکانی ھەڵوەشانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی یان دەبێت سێ یەکەی پەرلەمانتاران داوا بکەن یان دەبێت سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەزامەندی سەرۆک کۆمار داوای ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بە پێی دەستوری ھەمیشەیی عێراق ھیچ دامەزراوەیەکی لەناویاندا دادگا دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی نییە جگە لە ئەنجومەنەکە خۆی.
ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ رۆژانی نەورۆز و پشووەکانی نەورۆز کراوە و ھیچ گرفتێک بۆ ھاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی دروست نابێت.
راشیگەیاند، لەسەرجەم دەروازەسنورییەکان ھاتوچۆی گەشتیاری بەردەوامی دەبێت و ھاتوچۆی بازرگانیش تەنھا لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ئەمڕۆ رادەگێرێت و رۆژانی دواتر ئاسایی دەبێتەوە و جگە لەو دەروازەیەش لەسەرجەم دەروازەکانی دیکە ھاتوچۆ بازرگانی بەردەوامییان دەبێت.
ئارەزوو فەلاحی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، لە رووداوەکانی شەوی نەورۆزدا، ٥٦ کەس لە شارەکانی پارێزگای سنە برینداربوون کە ٢١ کەسیان لە شاری سنە بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ژمارەیە ٢٤ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ئەوانەی تر برینیان سووک بووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
ئارەزوو فەلاحی راشیگەیاند، زۆربەی بریندارەکان گەنج و مێردمنداڵن و لەناویشیاندا ١٥ ژن ھەیە.
بەپێی ئەو داتایانە، عێراق لە مانگی کانونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا، ٧١.١٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەی چین کردووە، کە دەکاتە ١.١٨٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بەڵام ھەناردەی عێراق بۆ چین بەڕێژەی ٠.٤% بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو کەمبووەتەوە.
ھاوکات لە دوو مانگی رابردووی ئەمساڵدا، سعودیە یەکەم گەورەترین وڵاتی ھەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین و روسیاش لە پلەی دووەمدا بووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە دھۆک، ڕایگەیاند ھاوڵاتییەکە گولـلە بەر سەری کەوتووە و ڕووداوەکە بەھۆی تەقەی خۆشی لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاھەنگەکانی نەورۆز ڕوویداوە.
ھاوڵاتییەکە بە ناوی سدیق پاسی تەمەنی ٦٥ ساڵە و بەھۆی سەختی برینەکەی لەئێستادا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی ھەینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پۆڵەندا بکات و لەگەڵ ئەندژی دودا سەرۆکی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ھاوکارییە مرۆییەکانی ئۆکراین گفتوگۆ دەکات.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا و بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا و گروپی حەوت، رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەردانی برۆکسێڵ دەکات.
کۆشکی سپی راشیگەیاندووە، تا ئێستا جۆ بایدن ھیچ پلانێکی بۆ سەردانیکردنی ئۆکراین نییە.
پێگەی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی گوترێسی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەدا ھاتووە "نەورۆز ۳۰۰ ملیۆن کەس لە نەوەی جیاواز و لەودیوی سنوورەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە."
ھەر لە پەیامەکەدا ھاتووە " نەورۆز ڕەنگدانەوەی بەھاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ و شکۆمەندی. گرنگیی بە ئاشتەوایی و ھاوسێتی باش دەدات."
گوترێس پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و دەڵێت، دەبێت نەورۆز بکەینە ھۆکارێک بۆ تەبایی و ئاشتەوایی و لە یەکتری تێبگەین و ئاشنای کەلتورە جیاوازەکان بین.
ئەمڕۆ، ٢١ی ئازار یەکەم ڕۆژی نەورۆز و دەستپێکی وەرزی بەھارە، لە کوردستان بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە ھاوڵاتیان سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان دەکەن.
ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندوە، بەپێی زانیارییەکان رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەنێوان رەوتی سەدر و مستەفا کازمیدا ھەیە بۆئەوەی جارێکی تر کازمی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی سەدر بەپێکھێنانی حکومەت رازی نابێت بە بێ ئەو مەرجانەی خۆی دیاریکردوە.
وتیشی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەدر و مالیکی چانسی کازمییان تاوتوێ کردوە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.
میدیاکانی چین بڵاویان کردەوە کە فڕۆکەکە لە جۆری بۆوینگ-٧٣٧ بووە و لە ھەرێمی گوانگی لە باشووری چین کەوتووەتە خوارەوە و بەتەواوەتی تێکشکاوە.
تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانییەکان نەزانراوە، پێشتریش میدیاکانی چین ڕایانگەیاند، کە ئەمڕۆ فڕۆکەیەک کە بەڕێگەوە بووە بەرەو ھەرێمی گوانژۆ دیار نەماوە.
فڕۆکەکە لە ڕێگە و دوای گەیشتن بە شاری وژۆ پەیوەندی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانی رۆژھەڵاتی چین لەدەستداوە، ژمارەی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە ١٢٣کەس بوون لەگەڵ نۆ کەس لە تیمی فرۆکەوانی.
ھاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی داوا لە گەشتیاران و ھاوڵاتیان دەکات پارێزگاری لە دارستانەکان بکەن و نەمامە وردەکان بپارێزن و لە نزیک قەدی دارەکان ئاگرنەکەنەوە و زیان بە دارستانەکان نەگەیەنن، تا بەم جۆرە جوانە بمێنێتەوە، چونکە دارستانەکان سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ ژیانی بونەوەران و سەرچاوەی ئاو و ھەوای پاکن و پێویستن بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆرانکاری کەشوھەوا.
راشیگەیاند، ٢١ی ئازار دەکەنە دەرفەتێک بۆ ھۆشیارکردنەوە لەبارەی گرنگی دارستانەکان بۆ مرۆڤ و ھەموو بونەوەرەکانی تر، ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ڕێگەی پێنج نەمامگەوە زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار نەمامی بەرھەمھێناوە و بەپێی پلانێکیش لە زۆربەی پرۆژە و ھۆبە دارستانییەکانی سەر بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا روێنراوە.
سەدر لە پەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردۆتەوە، داوای کردوە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بەشداری کۆبونەوەی رۆژی ٢٦ ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەر بەشداریکردنیشیاندا دەرفەتیان پێ دەدرێت بەشداربن لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و بەرێوەبردنی کاروبارەکانی عێراق.
سەدر لەو تویتەدا جەختی لە پێکھێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کردووەتەوە و رایگەیاندووە، حکومەتەکانی تەوافوق ھیچ سودێکیان بۆ عێراق نەبوە و بەڵکو زیانیان بە عێراقییەکان گەیاندووە، ھەربۆیە پێویستە عێراق لە تەوافوق و تایفەگەری دەربچێت بەرەو حکومەتی زۆرینە و نیشتمانی ھەنگاو بنێت .
وتیشی، تەنھا ئەمڕۆ١٧ھەزار و ئۆتۆمبێل روویان لە سەیرانگای دوکان کردوە کە دەکاتە ھەزاران خێزان، پێشبینیشی کرد ژمارەی گەشتیاران زۆرتر ببێت.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ئەمشەو چەکدارانی داعش پەلاماری ڕەبیەیەکی فەوجی ٣ی لیوای ٤٥ی فرقەی ٨ی سوپای عێراقیداوە.
ئاشکرایکرد پەلامارەکە لەنزیک گوندی ئەلبو محەمەد لەباشوری داقوق ڕوویداوە.
راشیگەیاند، شەڕوپێکدادان لەنێوان سوپای عیراق و چەکدارانی داعش ڕوویداوە و بەھۆی پەلامارەکەوە سەربازێکی عێراقی برینداربووە .