بانکێک پێشینەی ٢٥ ملیۆن دینار دەدات بە ئەفسەران و دادوەران
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٢
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ڕافیدەین، بڕی پێشینەکە لە ٥ ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا ٢٥ ملیۆن و ئەوانەی سوودمەند دەبن لەم قەرزە دەتوانن بە قیستی درێژخایەن بڕە پارەکە بدەنەوە.
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ڕافیدەیندا ھاتووە، بۆ وەرگرتنی قەرزەکە ئەفسەرانی ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ لەگەڵ دادوەران دەتوانن سەردانی یەکێک لە لقەکانی بانکی ڕافیدەین بکەن.
لقەکانی بانکی ڕافیدەین، جگە لە ھەرێمی کوردستان، لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراقدا ھەن و کار دەکەن. فەرمانبەرانی بانکەکەش دەتوانن قەرزی درێژخایەن لەسەر مووچەکانیان وەربگرن بۆ پێدانەوەی قەرزەکەش مانگانە بڕێک لە مووچەکانیان دەبڕدرێت.


