"شنۆ ئەشقی سورچی"ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە، ماوەی پێنج مانگە بەبەڵگە حکومەت و دەستەی دەستپاکییان ئاگادار کردووەتەوە لەگەندەڵیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک بەڵام لێی بێدەنگن.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دھۆک بەبەھای دەیان ملیۆن دۆلار بەنایاسایی و بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەکانی حکومەت، پێنج بەرھەمی خۆراکی داغڵی پارێزگای دھۆک دەکات بەبێ پشکنین و گومرگ لە خاڵی سنوری ئیبراھیم خەلیل.
شنۆ ئەشقی سورچی راشیگەیاندوە، وەزیری تەندروستی لەبری گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی تەنیا نوسراوێکی ئاگادار کردنەوەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەراسەتی گشتی تەندروستی دھۆک کردووە، دەستەی دەستپاکیش وەک ھەمیشە ھیچ ھەڵوێستێکیان نییە.
بە پێی ھەواڵی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان لە شارۆچکەی ئەحداسی سەر بە ناوچەی شەھبا لە باکوری حەلەب کە زۆربەیان ئاوارەی شاری عەفرینن لێ نیشتەجێن تەقینەوەیەک رویداوە و تا ئێستا کەسێک گیانی لە دەستداوە ١٠ کەسیش برینداربوونەتەوە و گواسترانەتەوە نەخۆشخانەی ئاڤرین.
"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد" سەرباری دەربڕینی نیگەرانی و ھاوخەمی بۆ ئەو رووداوە، لەنزیکەوە لەڕێوشوێنەکانی گەڕان و دۆزینەوەی ئەو سێ گەنجەی پرسییەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە کاری جددی بکەن و بەردەوام بن لەھەوڵەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکاری ماددی بەخشییە خانەوادەکانیان بۆ دەستگیرۆیی ھەوڵەکانی دۆزینەوەی چارەنووسیان.
خانەوادە و کەسوکاری گەنجە بێسەروشوێنبووەکانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوە و سەردانەکەی.
سەدر لە تویتێکدا حکومەتی تەوافوقی بە ھەموو شێوەکانیەوە رەتکردۆتەوە و رایگەیاندووە ، تەوافوق بە مانای کۆتاییھاتنی وڵات دێت ، سەدر لەو پەیامەدا کە ئاراستەی لایەنەکانی تری کردوە رایگەیاندووە ، داخرانی سیاسی باشترە لە رێککەوتن لەگەڵتان ، دەشڵێت ھیچ خێرێک لە حکومەتی تەوافوقی و بەشبەشێنەدا نییە.
سەدر پەیامەکەی ئاراستەی عێراقییەکانیش کردوە و رایگەیاندوە ، ھەرگیز گەلی عێراق ناگەرێنێتەوە بۆ نەھامەتییەکانی رابردوو .
ھۆکاری گردبوونەوەکە بۆ ئەوەیە چەند مانگێکە دەرمان و پێداویستی نەخۆشانی گورچیلە لە نەخۆشخانەکە نەماوە و بە پارەیەکی زۆر ھاووڵاتیان لە دەرمانخانەکاندا دەیکڕن.
لە تویتێکدا نوری مالکی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی بە کۆبوونەوەیەکی مەترسیدار ناوبردووە و دەڵێت چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانەکانی دڵنیای دەدەن کە ھێزی سێ یەکی دابینکەرن و ئەمڕۆ ڕێگریان کرد دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.
مالکی دەشڵێت سەلماندیان سێیەکی بەکخەری پەرلەمان مسۆگەرە و ھاوپەیمانی سێقۆڵی ھیچ دەستپێشخەریەکیان پێشکەش نەکردوە بۆ چارەسەرێکی واقعیانە کە پرۆسەی سیاسی لە داڕوخان بپارێزێت.
ھەر لە تویتەکەیدا، مالیکی نوسیویەتی وەرەقەیەکی دەستپێشخەریان ئامادەیە بۆ پاراستنی پرۆسەی سیاسی لە چەقبەستن و ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان کۆدەبنەوە.
نوری مالکی راشیگەیاندوە بە مەبەستی سەرخستنی دەستپێخەرییەکەیان لەگەڵ سەرجەم ھێزو پێکھاتە سیاسییەکانی تردا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن، دەشڵێت گەشبینن سەرکەون تا عێراق لە داڕوخان بپارێزن.
کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بەکوردسات نیوزی راگەیاند رۆژانە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار دێتە بانکی ھەڵەبجە کە بەشی موچەی فەرمانگەکانی ھەڵەبجە ناکات ، ھەربۆیە داوای لەوەزارەتی دارایی کرد چاو بەناردنی بڕی پێوستی سویلەی بانک بۆ ھەڵەبجە بخشێنیتەوە چونکە بەشێکی زۆری فەرمانبەران بایکۆتی دەوامی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانیان کردوە و بەمەش گرفت بۆ راییکردنی کاروباری ھاووڵاتیان دروست بووە .
سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، ڕۆژانە لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشین تیمەکانی تەندروستی بەشی فریاکەوتنی خێرا، لە بەردەم بانکەکان جێگیر دەکرێت تا ئەو کاتەی سەرجەم خانەنشین مووچەکانیان وەردەگرن.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا ھاتووە کە دەبێت ھەرێم لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا سەرجەم گرێبەستەکانی نەوت و غاز، بە گرێبەستە ٥٠ ساڵییەکەی تورکیاشەوە، ڕادەست بکات و ئەوانیش بەپێی یاساکانی عێراق ھەڵسەنگاندی بۆ دەکەن و دووبارە ڕێکی دەخەنەوە.
بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ھەرێم پابەند دەکات بە دامەزراندنی "کۆمپانیای سەرچاوە نەوتییەکانی کوردستان" و ئەم کۆمپانیایە بارەگاکەی لە ھەولێر دەبێت و ڕاستەوخۆ دەبەسترێت بە وەزارەتی نەوت و سەرپەرشتی سەرجەم پرۆسە نەوتییەکانی ھەرێم دەکات.
ئەگەر نوسراوەکە جێبەجێبکرێت، دەبێت ھەژماری بانکی بکرێتەوە لە بانکە نێودەوڵەتییە متمانەپێکراوەکان بۆ داھاتی نەوت و غازی ھەرێم و ھالک بانکی تورکی و ھەندێک لەو بانکانەی متمانەیان نیە دوور دەخرێنەوە.
لە نوسراوەکەدا ھۆشداری دراوەتە سەرجەم لایەنەکان بە حکومەتی ھەرێمەوە کە پابەندییەکانی سەرشانیان جێبەجێبکەن.


دکتۆر "مەجید حەمەد ئەمین" ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ڕێکخستنی ھەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەو دیدارەدا ڕوئیا و تێڕوانینی یەکێتی دەخرێتەڕوو، ھەروەھا بۆچوونی ئامادەبووان و مامۆستایانی زانکۆ و ھونەرمەندان و چین و توێژەکانی بەشدار لە دیدارەکە بە گرنگ وەردەگرن و کاری جدی لەسەر دەکەن.
(ئازاد محمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕاسپاردەیان بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی و بانکی ھەرێم کردووە، کە مووچەی خانەنشینی بخرێتە ڕیزبەندی پێشەوەی لیستی دابەشکردنی مووچە. وتیشی، مووچەی خانەنشینی لە داھاتی ناوخۆ دەدرێت نەک داھاتی نەوت ئەوەش گرفتی دروستکردووە.
(ئازاد محمەد ئەمین) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حکومەت لە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی کەمتەرخەم بووە بە تایبەت کە تا ئێستا سندوقی خانەنشینی ھیچ بڕە پارەیەکی تێدا نییە.
(تورکی مالکی) وتەبێژی ھاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە مانگی ڕەمەزاندا، لە دوای داوایەکی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو بووە، کە داوای ڕاگرتنی ھێرشەکانی کردووە لە یەمەن لەو مانگەدا.
وتیشی، بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە چوار شەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ پیشتوانی لەو ھەوڵانەی کە دەدرێت بۆ چارەسەرێکی سیاسی ھەمە لایەنە لە یەمەن.
ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سعودیە لە یەمەن لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا و ئەوروپاوە پێشوازی لێکرا.