هەواڵەکانهەواڵەکان

ناوچەی "ئۆسێتیا"ی باشور لە قەوقاز کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە "جۆرجیا" جیابووەتەوە، ئامادەیی دەربڕیوە ببێت بە بەشێک لە ڕووسیا، "ئەناتولی بیبیلوڤ" حاکمی ئەو ناوچەیە ڕایگەیاند، ڕێکخستنی ڕاپرسییەک بۆ ئەو ھەنگاوە گرنگە و چوونە سەر ڕووسیا ئامانجێکی کۆنی ئەوانە.

ناوچەی "ئۆسێتیا" سەر بە "قەوقاز"ە و لە جۆرجیا جیابووەتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕووسیا دانی بە سەربەخۆیی ناوە، لەو کاتەشەوە ھەزاران ھێزی ڕووسیا بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لەو ناوچەیەدا جێگیرکراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرکردەی جوداخوازەکان لە لۆھانسک و دۆنێتسک لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، پشتیوانی بوون بە بەشێک لە ڕووسیا دەکەن و دەڵێن ڕاپرسی لەو بارەیەوە ڕێکدەخەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی ھەینی ١ی ٤ی ٢٠٢٢ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەت، بەھەماھەنگی لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. 


راشیگەیاندووە، بەپێی بەڵگەی شەرعی پێویست، بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ماگدالینا ئەندرسن" رایگەیاند، بەھۆی جەنگی روسیا لە ئۆکراین، بە دووری نازانێت سوید داواکاری بە ئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش بکات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ٢٤ی شوبات کە روسیا ھێرشەکەی بۆ سەر ئۆکراین دەستپێکرد رایگەیاندبوو، لە ئێستادا سیاسەتی ئەمنی وڵاتەکەیان ناگۆڕن. 

سوید ئەگەرچی ھاوپەیمانی ناتۆیە، بەڵام ئەندام نییە تێیدا و لە ڕووی سەربازییەوە بەشداری جەنگ و ئاڵۆزییەکان ناکات، روسیاش بە ھەموو شێوەیەک بە ئەندامبوونی سوید و ھەروەھا فینلەندا لەو ھاوپەیمانییە رەتدەکاتەوە. 

بەپێی راپرسییەکیش کە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدرابوو، ٥٠%ی ھاووڵاتیانی سوید پشتیوانی بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە "ناتۆ" دەکەن و ٣٠%یش رەتیانکردەوە. چاوەڕوانیش دەکرێت بابەتی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ یەکێک بێت لە بابەتە سەرەکییەکانی ھەڵبژاردنی گشتی لەو وڵاتە، کە بڕیارە لە ١١ی مانگی ئەیلولی داھاتوو بەڕێوەبچێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"یونسێف" بڵاویکردۆتەوە، نزیکەی ٢ ملیۆن منداڵی ئۆکراینی لەگەڵ کەسوکاریان پەنایان بردۆتە وڵاتانی دراوسێ و زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزاری تریش لەناوخۆی وڵاتەکەیەن ئاوارەن، ئەو ژمارەیەش نزیکەی نیوەی تەواوی ئاوارەکانی ئۆکراین پێکدەھێنێت. 

 ھەر بەپێی ئامارەکەی "یونسێف"، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١٠٠ ھەزار منداڵ چوونەتە پۆڵەندا و سەدان ھەزاری تریش روویان کردۆتە رۆمانیا و مۆڵدۆڤا و ھەنگاریا و سلۆڤاکیا و چیک. 

بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانیش، زیاتر لە ١٠٠ منداڵ لە ئۆکراین کوژراون و ١٣٤ی تریش برینداربوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی ھۆڵەندا بڵاویانکردەوە، کەسێکی چەکدار دەستڕێژی گولەی لە دوو ھاوڵاتی خەڵکی دێرسیمی باکوری کوردستان کردووە و لەئەنجامدا ھەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەڕی کریمێستێ-ی ھۆڵەندی بڵاویکردەوە، ڕووداوی تەقە کردنەکە لە یەکێک لە ڕێستۆرانتەکانی مەکدۆناڵد لە شاری زۆلێ لە ھۆڵەندا ڕوویداوە و کوژراوەکان برای یەکدین. 

یەکێک لە کوژراوەکان تەمەنی ٥٧ ساڵە و ئەوەی دیکەشیان ٦٢ ساڵە و بە ناوی عەلی تۆرونلار و حوسێن تۆرونلار ناسێندراون.
 
پۆلیسی ھۆڵەندا ڕایگەیاند ڕووداوی تەقەکردنەکە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە ڕوویداوە  و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

پۆلیسی ھۆڵەندا دەڵێت "یەکێک لە قوربانییەکان ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا و ھەوڵماندا بۆ ڕزگارکردنی ئەوەی دیکە کە لە ژیاندا مابوو، بەڵام بێسوود بوو، ئەوی دیکەش ھەر لەو شوێنە گیانی لەدەستدا."
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، لە ١ی نیسانەوە لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی گەشتی دەرەوەی ھەرێم دەکەن یا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن پشکنینی PCR نابێت، ئەگەر کارتی ڤاکسینیان پێبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە نوسراوێکدا ڕایگەیاند "بڕیاردرا لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا کاتژمێری کارکردن لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان و فەرمانگەکان کەم دەکرێتەوە"

بەپێی نوسراوێکی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی نەبەستراو بە وەزارەت و پارێزگاکان کراوە، کەمکردنەوەی ئەو سەعاتە بەپێی دەوامی فەرمانبەران ڕێکدەخرێت و لەکاتی دەستپێک یاخود کۆتایی دەوام کەمدەکرێتەوە.

لە نووسراوی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیراندا ھاتووە: "ئەمە فەرمانگاکان سەرپشک دەکات بەوەی  کەمکردنەوە  دەوام لە سەرەتا یان کۆتایی دەوامی فەرمی بێت."

بڕیارەکە لە ڕۆژی ٢ی نیسان و "یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان" دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم دامودەزگاکان دەتوانن کار بەم بڕیارە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕیارێکی لەو بارەیەوە دەرنەکردووە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ڕێنماییەکانیدا داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکات بۆ وتارەکانی پاش "نوێژی عەسر" تەنیا بڵندگۆی نێو مزگەوت مزگەوت بەکار بھێنن و وتارەکانیان تیشک بخەنە سەر "بابەتەکانی رۆحی و ئەخلاقی و پەروەردەییەکان."

ھەر لە ڕێنماییەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەبێت چێشتخانە و گازینۆ و دووکان و بازاڕەکان ڕێز لەم مانگە بگرن.

ھەرەوھا دەشڵێت "لەم مانگە پیرۆزەدا ھەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک لە دام و دەزگا فەرمییەکاندا پێشکەش ناکرێت."

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەش کردووە لە شەوانی کۆتایی مانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان کراوە دەبن لە ١٠ی شەوەوە تا نوێژی بەیانی بە سەرپەرشتی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکان.

ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بۆ مانگی ڕەمەزان:


May be an image of text

May be an image of text

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ لە یاریگای چیا لە شاری سلێمانی، ڕێورەسمی یاری کۆتایی خولی لیژنەی تیپە میللیەکانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، خولەکە بۆ ٨٢ تیپی ئاستی پلە دوو کرابۆوە.

لەدوای کۆتاییھاتنی خولەکە، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خەڵاتی تایبەتی بەسەر ھەردوو تیپی یەکەم و دووەمی خولەکە و یاریزانە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرد.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد تێچووی خولی لیژنەی تیپە میللیەکانی شاری سلێمانی لەئەستۆ گرتبوو و ئەمڕۆ خولەکە کۆتایی ھات.

نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ڕایگەیاند "ھەر لەو ڕێوڕەسمەدا، کە ژمارەیەک وەرزشکار و وەرزش دۆستان و کەسایەتی ئامادەی بوون، لیژنەی باڵای تیپە میللیەکان و یاریزانان و نوێنەری تیپە میللیەکان، پێزانینی تایبەتیان پێشکەشی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کرد و سوپاسیان کرد بۆ لە ئەستۆگرتنی تێچووی ئەم خولە و پشتیوانیی و خەمخۆری بەردەوامی وەرزشکاران."
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە رۆژی جیھانی ھۆشیاری منداڵانی ئۆتیزم، لە کەلار مەراسیمێک بەڕێوەچو و تیایدا لقی گەرمیانی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان داوای کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمیان کرد، ھەروەک داوای دامەزراندنی مامۆستای پەروەردەی تایبەتیان کرد بۆ منداڵانی ئۆتیزم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، مۆڵەتی ٤٠ ڕۆژ دەدات بە سێ یەکی پەکخەری پەرلەمان و کوتلەکانی دیکە بۆ دانوستان و ئەوان دەبنە ئۆپۆزسیۆن.

سەدر دەڵێت ھەلێک دەدەم بە لایەنەکانی سێ یەکی پەکخەری پەرلەمان، بۆئەوەی دانوستاندن لەگەڵ کوتلەکان بکەن بەبێ جیاوازی لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانەوە تاوەکو ٩ی مانگی شەوال.

موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی نابێت پەرلەمانتارانی ڕەوتەکەی دەستوەردان لەکارەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بکەن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بەمەبەستی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ.

سەدر دەشڵێت "بەمەبەستی ئەوەی عێراق بەبێ حکومەت نەمێنێتەوە و باری ئەمنی و ئابوری و خزمەتگوزاریەکانی دیکە خراپتر نەبن، ھەلێک دەبەخشم بە سێیەکی پەکخەر بەبێ جیاوازی گفتوگۆ لەگەڵ ھەمو کوتلەکان بکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینە بەبێ رەوتی سەدر."

نزیکەی ٦ مانگە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەڵنەبژێردراون.

بڕیار بوو دوێنێ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری سێھەم بەھۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 تایبەت بەو پرسەش، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، کردنەوەی  زانکۆیەکی دیکە پێویستی بە بینا و ستافی تایبەت و ھۆڵ و تاقیگە و بەشە ناوخۆیی ھەیە، بۆیە ھەرکات ھەستیانکرد لەو بوارەدا کێشەیان نییە، ئەوا زانکۆیەکی نوێ لە ھەڵەبجە دەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، کە بە جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشووری ناسراوە، دەڵێت پێویستە کاربکەین بۆ پابەندبوون بە بنەماکانی دیموکراتی لەژیانی ھاوبەش و برایەتی.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئاشوری و کلدانی و سریانییەکان دەکات و بەپێویستی دەزانێت کاری پێکەوەیی ئەنجامبدرێت بۆ ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمی کوردستان و ئارامی و دڵنیایی.

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا ھاتووە " لەم جەژنەدا، ھیوای ژیانێکی خۆش و ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمەکەمان و ئارامی و دڵنیایی بۆ گەلەکەمان دەخوازین."

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند پێویستە کار بکەین "بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان لەپێناویدا خەباتی کردووە."

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

 بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوری، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی ئاشوری و سریانی و کلدانی دەکەم لەھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان بەگشتی.

لەم بۆنە رەسەن و دێرینەدا کە ناسنامەی مێژوویی و شارستانی گەلی سریانی ئاشوری-یە، دووپاتی دەکەینەوە کەپێویستە کار بکەین بۆ پتەوترکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پابەندبوون بەبنەماکانی دیموکراتی لەژیانی ھاوبەش و برایەتی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان لەپێناویدا خەباتی کردووە.

لەم جەژنەدا، ھیوای ژیانێکی خۆش و ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمەکەمان و ئارامی و دڵنیایی بۆ گەلەکەمان دەخوازین.

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

براوەی خەڵاتی ئاچیبۆڵد بۆ تابلۆ بڕی ١٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی پێدەدرێت، براوەکانی دووەم و سێیەمیش خەڵاتی وین و سولمان بۆ دیمەنی سروشت و ھونەری پەیکەرسازی و باشترین بابەتی وێنەکێشان وەردەگرن. براوەی دووەم ٥٠ ھەزار دۆلار و براوەی سێیەمیش بڕی ٤٠ ھەزار دۆلار وەردەگرێت.

یەکێک لە پەنابەرەکان، موستەفا ئازئیمتابار، قسەی بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی ئوسترالی کردووە دەڵێت "پێشتر ھیچ ئەزموونی ھونەریم نەبوو، [لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان] ھیچ مامۆستایەکم نەبوو. بەڵام کاتێک بردمیان بۆ دوورگەی مانوس بەقوڵی ویستم لەو ژاوە ژاو و پاسەوانانە ڕزگارم بێت. ئارامیم لە لاپەڕە و قاوە و فڵچەی دداندا دۆزیەوە."

دوای نزیکەی ٨ ساڵ لە زیندانی و ١٨ مانگ بەندکردن لە دوو ھۆتێلی شاری مێلبۆرن لە ئوسرالیا، موستافا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ئازاد کرا. ئێستا ئەو لە دژی حکومەتی ئوسترالیا سکاڵای تۆمار کردووە و دەڵێت زیندانیکردنەکەی نایاسایی بووە.


Mostafa’s self-portrait


موستەفا دەڵێت بۆیە قاوە بەکار دەھێنێت، دەیەوێت ھەموو ئەو یادەوەرییانەی لە ماوەی ھەشت ساڵدا پێیاندا تێپەڕبووە دۆکیومێنت بکات.

"قاوە و فڵچەی ددان چەند کەلوپەلێکی بچووکن کە وێنای سادەیی بەرخودان دەکەن. پیشانی دەدەن کە من مامەوە، پیشانی دەدەن کە من بەردەوام بووم،" موستەفا قسەی بۆ ڕۆژنامەی گاردیان کردووە.

کوردێکی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ھەمان بەندینخانەی موستەفا بەندکراوە و ھاوەڵی نزیکی موستەفایە، چەند وێنەیەکەی خۆی داوەتە پێشانگەی ھونەری نیو ساوز وێڵس لە ئوسترالیا و ڕێگەی پێدراوە بەشداری لە پێشبڕکێکەدا بکات.

Farhad Bandesh with his entry into the 2022 Archibald prize


فەرھاد باندیش، چەندین جار وێنەکانی لەلایەن پاسەوانی بەندینخانەی دورگەی مانوس دەستیان بەسەردا گیراوە و زیاتر لەماوەی ٧ ساڵ و شەش مانگی بەندکردندا ١٠٠ تابلۆی کێشاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەعات ١١ی کۆدەبێتەوە و ئەگەر رێژەی  یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەبن دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەرێوەدەچێت، ئەوەش لە کاتێکدایە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و یەکێتیی و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوو و ئەشراق کانوون و ژمارەیەک لە ئەندامە سەربەخۆکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە و رایانگەیاندووە بەشداری ناکەن تا ئەو کاتەی رێککەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکرێت.

بەوتەی ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێ زیاتر لە نیوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادە نابن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...506507508509510...995