(ئازاد محمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕاسپاردەیان بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی و بانکی ھەرێم کردووە، کە مووچەی خانەنشینی بخرێتە ڕیزبەندی پێشەوەی لیستی دابەشکردنی مووچە. وتیشی، مووچەی خانەنشینی لە داھاتی ناوخۆ دەدرێت نەک داھاتی نەوت ئەوەش گرفتی دروستکردووە.
(ئازاد محمەد ئەمین) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، حکومەت لە دابینکردنی مووچەی خانەنشینی کەمتەرخەم بووە بە تایبەت کە تا ئێستا سندوقی خانەنشینی ھیچ بڕە پارەیەکی تێدا نییە.
(تورکی مالکی) وتەبێژی ھاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاند، بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە مانگی ڕەمەزاندا، لە دوای داوایەکی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو بووە، کە داوای ڕاگرتنی ھێرشەکانی کردووە لە یەمەن لەو مانگەدا.
وتیشی، بڕیاری ڕاگرتنی شەڕ لە چوار شەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ پیشتوانی لەو ھەوڵانەی کە دەدرێت بۆ چارەسەرێکی سیاسی ھەمە لایەنە لە یەمەن.
ڕاگەیاندنی ئاگربەستی سعودیە لە یەمەن لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا و ئەوروپاوە پێشوازی لێکرا.
لەبارەی بڕیارەکەوە تاھیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە یەکی نیسانەوە، ئەو گەشتیارانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە گەشت دەکەن، ئەگەر ھەردوو ژەمە ڤاکسینەکەی وەرگرتبێت یان یەک ژەمە ڤاکسینی "جۆنسن ئاند جۆنسن"ی وەرگرتبێت، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا نابێت، بەڵام ئەوانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە پێویستە دیکۆمێنتێکی باوەڕپێکراویان پێبێت، کە لە لایەنێکی تەندروستییەوە وەریگرتبێت و ئاماژەی بەوە کردبێت، ئەو کەسە ناتوانێت ڤاکسین وەربگرێت، کە لەو کاتەدا کەسەکە لە کاتی ھاتن یان ڕۆشتن، پێویستی بە پشکنینی کۆرۆنا دەبێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بانکی تانجەرۆ لە سلێمانی خانەنشینێکی تەمەن ٨١ ساڵ بە ناوی فەتاح ڕەزا گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
لە ماوەی ئەم مانگە ئەوە چوارەم حاڵەتی گیان لە دەستدانی خانەنشینانە لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا و پێش پشووی نەورۆز دوو خانەنشین لە سلێمانی و خانەنشینێکی تر لە سۆران نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لە دەستدا.
بەھۆی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خانەنشینان و بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتووە.
بودجەی پێشنیازکراوی ئەمریکا بۆ ساڵی داھاتوو، بڕەکەی ٥.٨ ترلیۆن دۆلارە، کە ١.١٥ ترلیۆن دۆلار کورتھێنانی ھەیە، لە بودجەکەدا ٧٩٥ ملیار دۆلار بۆ بودجەی بەرگریی وڵاتەکە تەرخانکراوە.
لە چوارچێوەی ئەو بودجەیەشدا، سەرۆکی ئەمریکا داوای کردووە، ٥٤١ ملیۆن دۆلار بۆ ھاوکاریکردنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە و ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، تەرخان بکرێت، ھاوکارییەکانیش تایبەت دەبن بە مەشق و ڕاھێنان و پڕچەککردنی ئەو ھێزانەی ڕووبەڕووی داعش دەبنەوە.
د. بێستون حەمە ساڵەح ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێویست بوو لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بە یەکگرتووی بچوونایەتە بەغداد بۆ یەکلایکردنەوەی کۆی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە کوردەوە ھەیە.
وتیشی، ئەگەر ھیچ گۆڕانکاریی و ڕێککەوتنێک ڕوونەدات و ھەمان ھەوڵی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دووبارە ببێتەوە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بەشداری کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات.
ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار سەر بە حەشدی شەعبی، ئۆپراسیۆنێکیان بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی داعش لەو ناوچانە دەستپێکردووە، ھێزی ئاسمانی و فڕۆکەکانی سوپاش لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشدار دەبن.
ھاوکات "عەبدولئەمیر شمەری" جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، ٨٠٪ی سنورەکانی وڵاتەکە لەگەڵ سوریا پارێزراوە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کار دەکەن لەسەر پاراستنی تەواوەتی سنورەکە، بۆ ڕێگریکردن لە ھەر کردەوەیەکی تیرۆریستی و دزە کردنی تیرۆریستان بۆ ناوچەکە.
(یولیا سفیریدنکۆ) وەزیری ئابوری ئۆکراین ڕایگەیاند، لە سەرەتای ھێرشەکانی ڕووسیاوە لە ٢٤ی شوباتی ڕابردوو، قەبارەی زیانە ڕاستەوخۆکان بۆ سەر ئابوری وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ٥٦٠ ملیار دۆلار، کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکانی جەنگیش بووەتە مایەی زیادبوونی بێکاری و دابەزینی ڕێژەی بەکاربەر و پاشەکشەی داھاتی دەوڵەت.
وتیشی، زیانەکە لەسەر ژێرخانی ئابوری زۆر گەورەترە کە بووەتە ھۆی نیمچە وێرانی یاخود وێرانکاری تەواو لە ٨ ھەزار کیلۆمەتر، جگە لەوەش فڕۆکەخانەکان و وێستگەکانی شەمەندەفەر زیانی ١٠٨.٥ ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
وەزیری ئابوری ڕوونیشیکردەوە، ١٠ ملیۆن مەتر چوار گۆشە لە ڕووبەری نیشتەجێبون وێران بووە و ٢٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە وتاری دەستپێکی دانوستانەکان ڕایگەیاند، وەفدی دانوستاندکاری ڕووسیا و ئۆکراین لە بەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویدان و جیھان چاوەڕێی مژدەی ئەوان دەکات.
وتیشی، سەرەڕای سەختی بابەتەکانی دانوستانەکان، بەڵام دڵنیایە کە ڕووسیا و ئۆکراین، دەتوانن بگەن بە چارەسەر.
وتیشی، ئاگربەست و ئاشتیی دەستبەجێ، لە سوودی ھەمووان دەبێت و دانوستانەکانی ئیستانبوڵیش سەرەتایەکن بۆ کۆبوونەوەی ھەریەکە لە سەرۆکانی ڕووسیا و ئۆکراین.
"بایدن" وتی، کاتێک لە پۆڵەندا وتوویەتی پێویستە "ڤلادمیر پوتن" سەرۆکی ڕووسیا لە دەسەڵات نەمێنێت، مەبەستی گۆڕینی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە نەبووە، تەنھا لە توڕەیی خۆیی قسەکەی کردووە و ئیدارەی ئەمریکا سیاسەتی بەرامبەر بە "مۆسکۆ" نەگۆڕاوە.
"بایدن" وتیشی، نە پێشتر و نە ئێستا ھەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی ڕووسیای نەداوە و داوای لێبوردنیش لە قسەکەی ناکات و گوێ بە کاردانەوەی "پوتن"یش نادات.
لێدوانەکەی "بایدن" بەرامبەر "پوتن" کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و کۆشکی "کرملین"یش ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا بڕیار نادات کێ لە دەسەڵاتدا بێت بەڵکو خەڵکی ڕووسیا خۆیان سەرۆکەکەیان ھەڵبژاردووە.
ھیواشی خواست گریفیس بە زووترین کات سەردانی مۆسکۆ و کیێڤ بکات بۆ دەستپێکردنی ھەوڵەکانی بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی مرۆیی لە ئۆکراین.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو کرێکارەی گیانی لە دەستداوە، ناوی ڕێباز کەمالە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣یە و خەڵکی گوندی "گرێزە"ی سەر بە ناحیەی عەربەتە.
بە پێی زانیارییەکان، سێ کرێکاری تریش بەھۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
عیسام کریتی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لێدوانی ھەندێک پەرلەمانتار لە بارەی پێکھێنانی حکومەتی فریاگوزاری لە ئەگەری یەکلانەبوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لە دانیشتنی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران، ھەوڵێکە بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخی سیاسی ئێستای وڵات.
وتیشی، عێراق لە حکومەتەکانی پێشتردا بە دۆخی سەختدا تێپەڕیوە ھەر لە حکومەتەکەکەی مالکی و جەعفەری تا دەگاتە حکومەتەکەی عەبادی، بەڵام حکومەتی فریاگوزاری ڕانەگەیەنراوە.
بە وتەی ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی، لێکتێگەیشتنی سیاسی گشتی ڕێگە بەو بژاردەیە نادات.