هەواڵەکانهەواڵەکان

 تایبەت بەو پرسەش، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، کردنەوەی  زانکۆیەکی دیکە پێویستی بە بینا و ستافی تایبەت و ھۆڵ و تاقیگە و بەشە ناوخۆیی ھەیە، بۆیە ھەرکات ھەستیانکرد لەو بوارەدا کێشەیان نییە، ئەوا زانکۆیەکی نوێ لە ھەڵەبجە دەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، کە بە جەژنی سەری ساڵی بابلی ئاشووری ناسراوە، دەڵێت پێویستە کاربکەین بۆ پابەندبوون بە بنەماکانی دیموکراتی لەژیانی ھاوبەش و برایەتی.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئاشوری و کلدانی و سریانییەکان دەکات و بەپێویستی دەزانێت کاری پێکەوەیی ئەنجامبدرێت بۆ ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمی کوردستان و ئارامی و دڵنیایی.

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا ھاتووە " لەم جەژنەدا، ھیوای ژیانێکی خۆش و ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمەکەمان و ئارامی و دڵنیایی بۆ گەلەکەمان دەخوازین."

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند پێویستە کار بکەین "بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان لەپێناویدا خەباتی کردووە."

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

 بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشوری، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی ئاشوری و سریانی و کلدانی دەکەم لەھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان بەگشتی.

لەم بۆنە رەسەن و دێرینەدا کە ناسنامەی مێژوویی و شارستانی گەلی سریانی ئاشوری-یە، دووپاتی دەکەینەوە کەپێویستە کار بکەین بۆ پتەوترکردنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و پابەندبوون بەبنەماکانی دیموکراتی لەژیانی ھاوبەش و برایەتی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان لەپێناویدا خەباتی کردووە.

لەم جەژنەدا، ھیوای ژیانێکی خۆش و ئایندەیەکی گەش بۆ ھەرێمەکەمان و ئارامی و دڵنیایی بۆ گەلەکەمان دەخوازین.

قوباد تاڵەبانی 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

براوەی خەڵاتی ئاچیبۆڵد بۆ تابلۆ بڕی ١٠٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی پێدەدرێت، براوەکانی دووەم و سێیەمیش خەڵاتی وین و سولمان بۆ دیمەنی سروشت و ھونەری پەیکەرسازی و باشترین بابەتی وێنەکێشان وەردەگرن. براوەی دووەم ٥٠ ھەزار دۆلار و براوەی سێیەمیش بڕی ٤٠ ھەزار دۆلار وەردەگرێت.

یەکێک لە پەنابەرەکان، موستەفا ئازئیمتابار، قسەی بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی ئوسترالی کردووە دەڵێت "پێشتر ھیچ ئەزموونی ھونەریم نەبوو، [لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان] ھیچ مامۆستایەکم نەبوو. بەڵام کاتێک بردمیان بۆ دوورگەی مانوس بەقوڵی ویستم لەو ژاوە ژاو و پاسەوانانە ڕزگارم بێت. ئارامیم لە لاپەڕە و قاوە و فڵچەی دداندا دۆزیەوە."

دوای نزیکەی ٨ ساڵ لە زیندانی و ١٨ مانگ بەندکردن لە دوو ھۆتێلی شاری مێلبۆرن لە ئوسرالیا، موستافا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ ئازاد کرا. ئێستا ئەو لە دژی حکومەتی ئوسترالیا سکاڵای تۆمار کردووە و دەڵێت زیندانیکردنەکەی نایاسایی بووە.


Mostafa’s self-portrait


موستەفا دەڵێت بۆیە قاوە بەکار دەھێنێت، دەیەوێت ھەموو ئەو یادەوەرییانەی لە ماوەی ھەشت ساڵدا پێیاندا تێپەڕبووە دۆکیومێنت بکات.

"قاوە و فڵچەی ددان چەند کەلوپەلێکی بچووکن کە وێنای سادەیی بەرخودان دەکەن. پیشانی دەدەن کە من مامەوە، پیشانی دەدەن کە من بەردەوام بووم،" موستەفا قسەی بۆ ڕۆژنامەی گاردیان کردووە.

کوردێکی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ھەمان بەندینخانەی موستەفا بەندکراوە و ھاوەڵی نزیکی موستەفایە، چەند وێنەیەکەی خۆی داوەتە پێشانگەی ھونەری نیو ساوز وێڵس لە ئوسترالیا و ڕێگەی پێدراوە بەشداری لە پێشبڕکێکەدا بکات.

Farhad Bandesh with his entry into the 2022 Archibald prize


فەرھاد باندیش، چەندین جار وێنەکانی لەلایەن پاسەوانی بەندینخانەی دورگەی مانوس دەستیان بەسەردا گیراوە و زیاتر لەماوەی ٧ ساڵ و شەش مانگی بەندکردندا ١٠٠ تابلۆی کێشاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەعات ١١ی کۆدەبێتەوە و ئەگەر رێژەی  یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەبن دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەرێوەدەچێت، ئەوەش لە کاتێکدایە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و یەکێتیی و کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتوو و ئەشراق کانوون و ژمارەیەک لە ئەندامە سەربەخۆکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کردووە و رایانگەیاندووە بەشداری ناکەن تا ئەو کاتەی رێککەوتن لەنێوان لایەنە سیاسییەکان دەکرێت.

بەوتەی ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا بۆ کۆبوونەوەکەی سبەینێ زیاتر لە نیوەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادە نابن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، شەوی رابردوو بە پێنج مووشەک ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی تورکیا لە چیای باشیکی سەربە ناحیەی زێلکان، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تائێستاش ئاماژە بە زیانە مادییەکانی ئەو ھێرشە نەکراوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەشتی نەینەواوە ئاڕاستە کراون، لەنێوان گوندی گوداد و ناحیەی زێلکان کەوتوونەتە خوارەوە، ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە رانەگەیاندوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زیلینسکی" لە وتارێکدا لە درەنگانی شەوی رابردوو رایگەیاند، ئاماژەکان سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ روسیا ئەرێنین، بەڵام بۆمباران و تەقینەوەکانی رانەگرتووە، تا ئەو کاتەشی ئەنجامی دانوستانەکان نەبینن، ناتوانن متمانەی تەواو بە قسەکان بکەن. 

"زیلینسکی" باسی لەوەش کرد، ھەر رێککەوتنێک بکرێت، دەبێت کشانەوەی ھێزەکانی روسیای تێدا بێت و سەروەری خاکی وڵاتەکەشی جێی دانوستان نییە، داواشی کرد سزای توندتر دژی روسیا رابگەیەندرێت، چونکە ھێشتا توانای ئەنجامدانی بۆردوومان و ھێرشیان ھەیە

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ، لەچالاکییەکداو لەلایەن نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەک کە دوکانی موبایلەکەی بڕدرابوو توانرا تۆمەتبارێک دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند مۆبایلێکی گرانبەھادا.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشيکرد ،  تۆمەتبار (ێ، د ، ا)  لەدایکبووی ٢٠٠٤ دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣  لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ھاوکات ڕاشیگەیاندووە ، لەچالاکییەکی تردا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات تۆمەتبارێک بەناوی (ە ، ح، م) لەدایکبووی ١٩٩٢ دەستگیرکرا بەتاوانی دزیکردن‌و قۆڵبڕین.

لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لەچەند بنکەیەکی پۆلیس لەسلێمانی‌و لەشاری ھەولێریش سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێرشەکان لەلایەن گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ٢٧ ساڵەوە لە گەڕەکی بەنی بەراک لە تەلئەبیب ئەنجامدراون و دوای روبەروبونەوەی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان خۆشی کوژراوە .

سەبارەت بە ھێرشەکەش نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ، وڵاتەکەی روبەروی شەپۆلێکی نوێی تیرۆر دەبێتەوە و دوپاتیکردەوە کە ھێزەکانی ئیسرائیل بە ھەموو توانایانەوە روبەروی ھەڕەشەکان دەبنەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیڕەوانی مەزھەبی شیعە ئیدانەی ئەو بێڕێزیکردنە دەکەن کە بە مەرجەعەکەیان کراوە و داواشیان کرد ئەو کادیرەی پارتی کە تویتەکەی کردووە و بێڕێزی کردووە بدرێتە دادگا  و سزا بدرێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەیان بەوەشکرد، چەند ساڵێکە پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کردووە بۆ رێکخستنەوەی مافەکانیان، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە و بەردەوام پشتگوێ خراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لە خاوەن زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز دەڵێت، ماوەی ٢٠ ساڵە بەڵێنیان پێدەدرێت، بەڵام جێبەجێ ناکرێت و رێگەیان پێنادەن خانوو لەسەر زەوییەکانیان دروست بکەن.

 یەکێکی تریش لە خاوەنی زەوییەکان رایگەیاند، دوای سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ سەر زەییەکان و بەڵێنی رێگەپێدان بە دروستکردنی خانوو زەویی پێدراوە، بەڵام ئەو بەڵێنەی ئەویش جێبەجێ نەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قاسم موتەلیبی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، لە ٢١ی ٣ی ٢٠٢١ەوە تا  ٢١ی ئاداری ئەمساڵ، بە بەھای یەک ملیار و ٢٢ ملیۆن و ٦٢٢ ھەزار دۆلار کاڵا، ھەناردەی ھەرێمی کوردستان و عێراق کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کاڵایانەی لە ئێرانەوە ھاوردەی ھەرێم کراون، میوە و سەوزەوات و کەلوپەلی بیناسازیی بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ناڕازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا مەرجەکانی کۆتاییھێنانیان بە خۆپیشاندان دیاریکرد، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەش بکرێت و چارەنوسی مووچە فەوتاوەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران دیاریبکرێت و ھەژمارێکی بانکی بۆ ھەموو مووچە پاشەکەوتکراوەکان بکرێتەوە.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بڵاوکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی ٣ لە نزیکترین کاتدا و پێدانی مووچەی مانگی ٢ بەوانەی وەریان نەگرتووە، ھەروەھا دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ پێدانی مووچەی ھەر وەزارەتێک بێ دواکەوتن.

ئەنجومەنی ناڕازی مامۆستایان داواش دەکات، دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە و مووچە و قووتی چینی مووچەخۆران بخرێتە دەرەوەی گەمەی سیاسی حیزبەکان.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی كەسوكاری ئەو گەنجانە رۆژانە لە سەعات 12 ەوە تیمەكان دەست دەكەن بە گەڕان ، بەڵام  تا ئێستا هیچ سەرەداوێكیان دەست نەكەوتووە  ، داواش دەكەن لە رێی سۆشیال میدیا و راگەیاندنەكانەوە هەواڵی ناڕاست بڵاونەكرێتەوە .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە ئاڕاستەی حکومەتی ھەرێمی کردووە،  داوا کراوە لەماوەی ١٥ رۆژدا کۆپییەک لە سەرجەم ئەو  گرێبەستانە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە بواری نەوت و غازدا لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری دۆزینەوەو بەرھەمھێنان و گواستنەوەو فرۆشتن و ھەناردەی نەوتدا کردویەتی، لەگەڵ تۆماری داھاتی فرۆش و ھەناردەی نەوتی خاو و غاز ، رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات. 

داواشکراوە داواکارییەک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ دروستکردنی کۆمپانیایەکی تایبەت بە نەوتی ھەرێم کە  دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاکییە نەوتی و غازییەکانی لەو کێڵگانەدا پێبدرێت ، بەپێی نوسراوەکە کۆمپانیاکە سەر بە حکومەتی ناوەند دەبێت و بارەگا سەرەکییەکەی لە ھەولێر دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...507508509510511...995