مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا داواکارییەکانیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەکرد، پێویستە مووچەی ھەردوو مانگی شووبات و ئاداریان بەخێرایی پێبدرێت و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بگەڕێتەوە و سەرجەم مووچە و شایستە داراییە پاشەکەوتکراوەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.
لەبارەی گردبوونەوە و بایکۆتی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ "د. ڕەزا حەسەن" سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو داھاتەی بۆ مووچەی زانکۆکان بۆ بانکەکان دەنێردرێت کەمە و بەشی مووچەکان ناکات. وتیشی، بەڵێنیان پێدراوە کێشەی مووچەی زانکۆکان چارەسەر بکرێت.
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا، ئاماری ١٠ ساڵی ڕابردووی داواکردنی مافی پەنابەری و گیان لە دەستدانی پەنابەرانی لە تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٢ەوە تا ساڵی ٢٠٢١، ٥٦٨ ھەزار و ٤٥٩ پەنابەری نەتەوە جیاوازەکان داوای مافی پەنابەرییان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تورکیا کردووە.
ڕاشیگەیاندووە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٩ پەنابەرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە پلەی یەکەمدابوون، بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری، ھەروەھا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردووشدا ١٦٨ ھەزار و ١٧٠ پەنابەری ھەرێم و عێراق داوای مافی پەنابەرییان کردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ پەنابەرانی ھەرێم و عێراق لە پلەی دووەمدا بووە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ملیۆنێک و ٦٥٠ ھەزار و ٧١٣ پەنابەری نەتەوە جیاوازەکان لە سنورەکانی تورکیا دەستگیرکراون کە ھەوڵیانداوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٩٧ ھەزاریان پەنابەرانی ھەرێم و عێراق بوون، ھەروەھا لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا ٢ ھەزار و ٢٨٤ پەنابەر لە سنورەکانی تورکیا گیانیان لە دەستداوە.
وتیشی، حکومەت ڕۆژانە ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەدات بە کۆمپانیایەک و یەک ملیۆن لیتر بەنزینی لێ بەرھەم دێت، کە یەک لیتری ئەو بەنزینە نادرێت بە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین.
ڕوونیشیکردەوە، حکومەت لەبەر خاتری کۆمپانیایەک ڕێگە نادات بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
کاروان گەزنەیی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە وتەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ڕۆژانە ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکرێت بەو جۆرەش داھاتی نەوتی ھەرێم گەیشتووەتە ٩٣٤ ملیار دینار، جگە لە داھاتی ناوخۆ، کە بەو داھاتەوە، داھاتی حکومەت دەکاتە سەروو یەک ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دینار.
وتیشی، داھاتی دەروازە ناڕەسمییەکان ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت و داھاتی دەروازەکانی ئیبراھیم خەلیل و حاجی ئۆمەرانیش نادیارە، لەگەڵ ئەوەشدا دەستێکی سیاسی دەیەوێت بە ئەنقەست دابەشکردنی مووچە دوابخات.
ماڵپەڕەکە ئاماژە بەوە دەکات کەوا کۆگاکانی چەکی ئەمریکا نزیکن لە خاڵیبوون لەو جۆرە چەکانە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پنتاگۆن دەستی کردووە بە بەرھەمھێنانەوەی زیاتری ئەو جۆرە چەکانە.
لە سەرەتای جەنگەکەوە ھەتاوەکو ٣ی ئادار ئەمریکا نزیکەی ١٧ ھەزار مووشەک ھاوێژی دژە تانک و ٢ ھەزار مووشەک ھاوێژی دژە فڕۆکەی ڕادەستی سوپای ئۆکراین کردووە. ھەرچەندە ئەم ژمارەیە زیادی کردووە بەڵام تا ئێستا پنتاگۆن ھیچ زانیاریەکی نوێی بڵاو نەکردووەتەوە.
لە دیدارێکی نێوانیاندا باسی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان، ئاڵنگارییەکانی بەردەم پڕۆسەکە کرا.
سەرۆکی پەرلەمان، دووپاتی کردەوە کە سازان و لێکتێگەیشتنی ھاوبەش کلیلی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانە. وتیشی، ھیواخوازن لایەنە سیاسییەکان ھەنگاوی کردەیی بنێن و زەمینەسازیی گونجاو بڕەخسێنن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی پەرلەمان تیشکی خستە سەر چەند لایەنێکی کاری پەرلەمان لەم خولەی ئێستا و بایەخی دەرچوواندنی ئەو یاسایانەی کە لەم خولەی پەرلەمان دەرچوون خستەڕوو و ڕِایگەیاند، "کاری لەپێشینەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، گرنگیدان بوو بە بەھێزکردنی سێکتەرەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و بازرگانی، بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان تەنھا پشت بە کەرتی نەوت و سەرچاوە سرووشتییەکان نەبەستێت".
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی پەرلەمان سوپاسی وڵاتی ئیتاڵیا و ھێزەکانی ھاوپەیمانانی کرد، لە یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا.
لای خۆشیەوە میکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە ھەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد بۆ خستنەڕووی ھەموو ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و ھەردوولاش جەختیان لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کردەوە.
"ترکی جەدعان" رایگەیاند، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێشوەختە یەکلاکراوەتەوە، چونکە ھاوپەیمانی سێ قۆڵی ناتوانن کاندیدەکەیان بەھۆی سێیەکی گەرەنتیکەر تێبپەڕێنن و دەبێت پێداچوونەوە بە ھەڵوێستیان بکەن. وتیشی داوا لە ھاوپەیمانی سێ قۆڵی دەکەن چاویان لە بەژەوەندی نیشتمانی بێت و چەقبەستویی سیاسی چارەسەر بکەن لەڕێی گفتوگۆوە.
ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا وتیشی، ھەڵوێستی چوارچێوەی ھەماھەنگی بەھێزە و ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی رابردووش بەھێزتری کردن، جەختیشی کردەوە لەوەی ژمارەی پەرلەمانتارانیان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ١٤٠ ئەندام نزیک بۆتەوە و رەنگە سبەینێ ژمارەیان بگاتە نیوە کۆ یەک، چونکە زۆرێک لە پەرلەمانتاران متمانەیان بە ھەڵوێستی ئەوان ھەیە.
"مارتن یەگەر" باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند، نەخۆشخانەکە یەکێکە لەو ٥ نەخۆشخانەیەی ئەڵمانیا لە عێراق دروستیان دەکات، تا ئێستا ٣یانیان کراوەتەوە,دووان لە بەغداد و ئەم نەخۆشخانەیەش لە موسڵ، وتیشی بڕیارە دوو نەخۆشخانەی تر لە سلێمانی و بەسرە بکرێنەوە، تێچووی نەخۆشخانەکانیش لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە دابین کراوە کە بڕەکەی ٢٤ ملیۆن یۆرۆیە.
ئاری عەبدوڵا سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە رایگەیاند، نەبوونی یاسای بودجە بووەتە ھۆی زیادبوونی گەندەڵی، ھاوکات زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، ئەو ناشەفافی و ناداییەی کە ھەیە، ھۆکارەکەی نەبوونی یاسای بودجەیە.
ھاوکات لەگەڵ رووداوەکە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل داوایان لە دانیشتووی گەرەکەکە کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ٢٧ ساڵ بەرپرسیاری ھێرشەکەیە
میدیاکانی ئیسرائیل وێنەیەکی تەقەکەرەکەیان بڵاوکردوەتەوە، کە لە یەکێک لە زیندانییەکانی ئیسرائیلدا وێنەی گیراوە.
بەتۆمەتی سیخوری و مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەیان، ھۆڵەندا ١٧ دیبلۆماتکاری روسی و بەلژیکا ٢١ دیبلۆماتکار و ئیرلەندا ٤ دیبلۆماتکاری روسی لە وڵاتەکەیان دەردەکەن، لەلایەکی دیکەوە روسیا ١٠ دیبلۆماتکاری ئیستیوانیان و لاتیڤیا و لیتوانیان دەرکرد. ئەوەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتانە دیبلۆماتکارەکانی روسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکردووە. لە کاردانەوەی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ھەریەک لە ئەمریکا و پۆلەندا و سلۆفاکیا و بولغاریا و مۆنتینگرۆ و وڵاتانی باڵتیک باڵیۆزی روسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکردووە.
نوسینگەی (حاکم زاملی) بڵاویکردەوە، ئەو لێدوانەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبونەوەیەکیدا بووە لەگەڵ ژمارەیەک لە کارمەندانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق.
ڕوونیشکراوەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نوسراوی رەسمی لیستی تەواوی فەرمانبەرانی گرێبەستی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، بۆئەوەی کاریان لەسەر بکرێت.
(ئیگۆر کۆناشینکۆف) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ھیچ شێوەیەک وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی، لە پلانیدا نییە بانگھێشتی ھێزی یەدەگ بکات بۆ ناو ڕیزەکانی سوپا.
وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بەشێک لە پیاوانی ڕوسیا لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە پەیوەندییان پێوە کراوە، گوایە بانگھێشتی خزمەتی سەربازیی کراون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانە ناڕاستن و پەیامەکان لە خاکی ئۆکراینەوە و لە لایەن دەزگای ھەواڵگری ئەو وڵاتەوە سەرپەرشتی کراوە و نێردراون.
دەیڤد ئاراخامیا ئەندامی وەفدی دانوستانکاری ئۆکراین لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ خولێکی تری دانوستانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە تورکیا دەستپێدەکات.
نوسینگەی سەرۆکایەتی تورکیاش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە و سەبارەت بە قەیرانی ئۆکراین گفتوگۆیان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پوتن و ئەردۆغان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین لە تورکیا رێککەوتوون.