زیاتر لە ٥٠ رۆژە فەرمانبەرانی ھەڵەبجە مووچەیان وەرنەگرتووە
کوردسات نیوز
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
کوێستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بەکوردسات نیوزی راگەیاند رۆژانە نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار دێتە بانکی ھەڵەبجە کە بەشی موچەی فەرمانگەکانی ھەڵەبجە ناکات ، ھەربۆیە داوای لەوەزارەتی دارایی کرد چاو بەناردنی بڕی پێوستی سویلەی بانک بۆ ھەڵەبجە بخشێنیتەوە چونکە بەشێکی زۆری فەرمانبەران بایکۆتی دەوامی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکانیان کردوە و بەمەش گرفت بۆ راییکردنی کاروباری ھاووڵاتیان دروست بووە .



