سەدر: ھیچ خێرێک لە حکومەتی تەوافوقی و بەشبەشێنەدا نییە
٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢
سەدر لە تویتێکدا حکومەتی تەوافوقی بە ھەموو شێوەکانیەوە رەتکردۆتەوە و رایگەیاندووە ، تەوافوق بە مانای کۆتاییھاتنی وڵات دێت ، سەدر لەو پەیامەدا کە ئاراستەی لایەنەکانی تری کردوە رایگەیاندووە ، داخرانی سیاسی باشترە لە رێککەوتن لەگەڵتان ، دەشڵێت ھیچ خێرێک لە حکومەتی تەوافوقی و بەشبەشێنەدا نییە.
سەدر پەیامەکەی ئاراستەی عێراقییەکانیش کردوە و رایگەیاندوە ، ھەرگیز گەلی عێراق ناگەرێنێتەوە بۆ نەھامەتییەکانی رابردوو .


