هەواڵەکانهەواڵەکان

رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردەوە فشارەكانی ترەمپ لەسەر ئێران زیاد دەكات و لێپرسراوێكی تارانیش داوا دەكات ئیدارەی نوێی ئەمریكا پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانیدا بكاتەوە.

رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە فشارەكانی واشنتۆن دژی تاران لەسەر دەستی ترەمپ زیاتر دەبێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ترەمپ بە ئامانجی لاوازكردنی گروپەكانی سەر بە ئێران رێگریی لە فرۆشتنی نەوتی زیاتری وڵاتەكە بكات و فشارەكانیشی بۆسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بۆ بەرزترین ئاست زیاتر بكات.

زانیارییەكانی رۆژنامەكە لە كاتێكدایە پێشتر محەمەد جەواد زەریف، راوێژكاریی ستراتیژیی سەرۆك كۆماری ئێران داوای لە دۆناڵد ترەمپ كردبوو فشارەكانی دژی تاران كەمبكاتەوە بۆ ئەوەی ئێران پابەندنی رێككەوتنی ئەتۆمی بێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قەتەر لە نێوەندگیری ئیسرائیل و حەماس كشایەوە و داوا لە سەركردەكانی حەماسیش دەكات وڵاتەكەی جێبهێڵن، ئیسرائیلیش پێشوازی لە بڕیارەكەی قەتەر دەكات.

رۆژنامەی " ئەكسیۆس"ـی ئەمریكی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی قەتەر، ئیسرائیل و حەماسیان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی، چیتر رۆڵی نێوەندگیری نێوانیان ناگێرن، بەو پێیەی هەردوولا بەردەوام پێشنیازەكانیان رەتكردووەتەوە و مانەوەی حەماسیش لە قەتەر، چیتر خزمەت بە ئامانجەكەیان ناكات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریكا قەتەری ئاگاداركردەوە بوونی حەماس لە دەوحە چیتر قبوڵكراو نییە، بە تایبەتی دوای ئەوەی پێشنیازی ئازادكردنی بارمتەكان لەلایەن حەماسەوە رەتكراوەتەوە.

ئەو رۆژنامە ئەمریكییە ئاشكراشیكردووە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل پێشوازیانكردووە لە بڕیاری كشانەوەكەی قەتەر و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش داوایانكردووە، هیچ وڵاتێك پێشوازی لە سەركردەكانی حەماس نەكات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدە داراییەكەی هەرێم بێ ئەنجام لە بەغداد گەڕانەوە و وەزارەتی دارایی فیدراڵیش ئامادەنییە، بەم لیستەی ئێستای موچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لە دوای دوو رۆژ مانەوەیان لە بەغداد، وەفدە تەكنیكییەكەی دارایی هەرێم كە بۆ مووچەی مانگی ١٠ لە بەغداد بوون، بێ ئەنجام گەڕاونەتەوە هەرێم و لەگەڵ بەغداد نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەیف سامی وەزیری دارایی ناڕازییە لە لیستەكە و ئامادەنییە پارە بۆ هەرێم بنێرێت، چونكە كێشەكانی چارەسەرنەكراون، كە ئەوانیش ناوی نوێ و دووبارە و تەوتین و رادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمە.

هاوكات، پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر ئاشكرایكرد، دوای گەڕانەوەیان لە بەغداد، وەفدەكەی هەرێم راپۆڕتێكی لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ بەغداد بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەرزكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەداوە، ناردنی مووچەی مانگی ١٠ پێویستی بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عیراقە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هێرشەكانی مقاوەمەی ئیسلامی عیراق بۆسەر ئیسرائیل لەمانگی رابردوودا بە رێژەی ٢٦٠% زیادیكردووە و رێژەی پێكانی ئامانجەكانیش گەیشتووەتە ١٢٠% .


گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە لە مانگی رابردوودا ٦٦ هێرشیان بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل ئەنجامداوە لەكاتێكدا مانگی ئەیلول تەنها ١٨ هێرش ئەنجامدرابوو، بەوەش رێژەی هێرشەكانیان بۆسەر ئیسرائیل ٢٦٠% زیادیكردووە كە بەرزترین رێژەی هێرشكردنە بۆسەر ئەو وڵاتە لەسەرەتای دەستپێكردنی بۆردومان و هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە.


راشیگەیاندووە، لە كۆی ئەو ٦٦ هێرشە لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا ٢٤ هێرشیان ئاسمانی ئیسرائیلیان تێپەڕاندووە و چواریشیان بە تەواوی ئامانجەكانیان پێكاوە و كوژران و برینداربوونی سەرباز و تەقاندنەوەی سەربازگەی ئیسرائیلیان لێكەوتووەتەوە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی دارایی دەڵێت رەوانەكردنی هەمواری چەند ماددەیەكی یاسای بودجە پەیوەست بە دۆسیەی نەوتی هەرێم لەلایەن حكومەتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كاتێكی زۆر دەخایەنێت و تا ساڵی داهاتوو جێبەجێ ناكرێت.


د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردسات نیوزی راگەیاند، هەمواركردنی چەند ماددیەكی یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە كە تێیدا تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە ١٦ دۆلار دیاریكراوە، چاوەڕوان ناكرێت بەمنزیكانە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنی، لەبەرئەوەی پەیوەندی هەیە بە یاسای بودجەی سێ ساڵەوە.


وتیشی، پەسەندكردنی هەموارەكە هەنگاوێكی باشە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام هێشتا هەموارەكە بەتەواوی ئامادەنەكراوە و دیار نییە كەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت و تا ساڵی داهاتووش جێبەجێ ناكرێت.


هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پێشنیازی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە خەرجییە سیادییەكان بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت پەسەندكرد و تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی بە ١٦ دۆلار دیاریكرد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی لە رۆژئاوای كوردستان تۆپبارانكرد و نزیكەی ١٠٠ گوللە تۆپ و هاوەن لە سنوری سێ گوند كەوتنەخوارەوە.


میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، لە چوارچێوەی بەردەوامی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆسەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ جارێكی تر گونی زیوانی سەر بە كانتۆنی شەهبای تۆپباران كردووە، لە ئەنجامدا نزیكەی ٣٠ گوللە هاوەن بەر گوندەكە كەوتووە.


پێشتریش ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج بڵاویكردەوە، شەوی رابردوو سوپای توركیا و گروپەچەكدارەكانی سەر بە توركیا، گوندی ئەل سافیەی لە باكوری رۆژهەڵاتی سەر بە كانتۆنی منبجیان تۆپباران كردوە و خاڵێكی سەربازیی سەر بە سوریاشیان كردوەتە ئامانج.


هەروەها سوپای توركیا گوندەكانی باكوری كانتۆنی مەنبەجیان تۆپباران كردووە، لە ئەنجامدا ٤٥ گوللەتۆپ كەوتوەتە دەروازەی گوندی ئێون دادات و ٥ گوللە تۆپیش كەوتوەتە گوندی دێرچ، بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هەسەدە دەستگیركردنی ژمارەیەك چەكداری شانە نوستووەكانی داعش و گروپە تیرۆریستییەكانی راگەیاند.


هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هەڵمەتی گەڕان و پشكنین بە سەرپەرشتی ژوری ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەكان لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە و ژمارەیەك چەكدار بە چەك و كەرەستەی سەربازییەوە دەستگیر كراون.


دەشڵێت، لە سێیەم رۆژی هەڵمەتی هەسەدە لە كامپی هۆل نزیك شاری حەسەكە لە رۆژئاوای كوردستان ١٦ چەكداری شانەی نوستوی سەر بە داعش و گروپە تیرۆریستییەكان دەستگیركراون و دو خەندەقی شاراوەی ناو كەمپەكەش ئاشكرا بوە و دەست بەسەر چەك و جبەخانەی ئەو چەكدارانەدا گیراوە.


هەسەدە رونی كردوەتەە چەكدارانی شانەی نوستوو هەوڵیان داوە خۆیان لە كەمپی هۆل بشارنەوە، بەڵام دەستگیركراون و دەستیش بەسەر چەك و كەرەستە سەربازییەكانیاندا گیراوە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسرائیل بۆردومانی خان یونس و غەززەی كرد و بەهۆیەوە ١٤ كەس كوژران، بەرەبەیانی ئەمڕۆش بۆردومانی باشوری لوبنانی كرد و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا.


ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین بڵاویكردەوە، ئیسرائیل بۆردومانی غەززەی كردووە و بەهۆیەوە پێنج كەس كوژران و چەند كەسێكیش برینداربوون. 


دەشڵێت، هەروەها لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری خان یونس نۆ كەس كوژراون و چەند كەسێكیش برینداربوون و گوازراونەتەوە نەخۆشخانەكان. 


هاوكات، ئاژانسی هەواڵی لوبنانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆردومانی چڕی باشوری لوبنانی كردووە و بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە، زەنگی ئاگاداركردنەوەش لە چەند ناوچەیەك لێیداوە. 


لای خۆیەوە، ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، داوای لە دانیشتوانی باشوری لوبنان و بەتایبەت بەیروت كرد لە دامەزراوە و پێگەكانی حزبوڵا دووربكەونەوە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریكا ژمارەیەك كۆمپانیای سەربازیی رەوانەی ئۆكراین دەكات بۆ ئامادەكردنەوەی ئەو چەك و مووشەكانەی وڵاتەكەی كە پێویستیان بە چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوە هەیە.


لێپرسراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئۆكراینەوە ئاگاداركراونەتەوە ژمارەیەكی زۆری موشەك و كەرەستەی سەربازیی و تانك و زریپۆشە ئەمریكییەكان كە بۆ شەڕی دژ بە روسیا بۆ ۆكراین نێردراون، پێویستیان بە چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوە هەیە و هەندێكیشیان بە تەواوی لەكاركەوتوون.


وتیشی، دوای ئەو ئاگاداركردنەوەیە پنتاگۆن بڕیاریداوە ژمارەیەك كۆمپانیای سەربازیی رەوانەی ئۆكراین بكات بە مەبەستی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی ئەو چەك و پێداویستییە سەربازییانەی پێویستایان بە نوێكردنەوە و دەستكاریكردن هەیە بەتایبەتیش سیستمەكانی بەرگری ئاسمانی.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی شەو ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو، لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارانبارین هەیە و كەشناسی عیراقیش دەڵێت، پێشبینی دەكرێت یەكشەممە باران ببارێت.


بەرێوەبەرێتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە ئاسمان هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو, لە كاتەكانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران لەناوچە شاخاویەكان هەیە، پلەكانی گەرما بەبەرزی دەمێننەوە.


هاوكات كەشناسی عیراق رایگەیاندوە ، تا رۆژی سێشەممە كەشوهەوای عیراق و هەرێم بە ناجێگیری دەمێنێتەوە و پێشبینی دەكرێت ئێوارەی یەكشەممە بارانی مامناوەند لە ناوەڕاست و باكوری عیراق و هەرێم ببارێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیركردنی تۆڕێكی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەری لە پارێزگای میسان راگەیاند. 


وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزە ئەمنیەكان لە پارێزگای میسان توانیویانە بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری تۆڕێكی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن. 


دەشڵێت، هێزەكان بۆسەیەكیان بۆ ئەو تۆڕە داناوە كە لە چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر پێكهاتوون و سیانیان بیانین و لەكاتی دەستگیركردنیاندا پێنج كیلۆ ماددەی كریستاڵیان پێ بووە و رێكاری یاسایی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ماددەی هۆشبەر بەرانبەر ئەو كەسانە گیراوەتەبەر. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەتۆمەتی گەندەڵی گەندەڵی بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە دهۆك لە پۆستەكەی دوور خرایەوە 


بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، دوای لێپرسینەوە لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێم، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە دهۆك و هەبوونی چەندین سكاڵا لەسەری، ئەو بەڕێوەبەرە بە گومانی هەبوونی گەندەڵی لە كارەكەی دوورخراوەتەوە و كەسێك بە وەكالەت لە جێگەكەی دانراوە.


ئەوەش لە كاتێكدایە بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ماوەی ساڵێك و شەش مانگ لەو پۆستە دەستبەكاربووە، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە پۆستەكەی دورخراوەتەوە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دەم پارتی لە ئەنكەرە كۆدەبێتەوە و پرۆسەی ئاشتی و دانانی قەیوم لە شارەوانییەكاتی باكوری كوردستان تاوتوێ دەكات.


بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان (دەم پارتی) بەسەر پەرشتی هاوسەرۆكانی گشتی دەم پارتی لە ئەنكەرە كۆ ببێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و دانانی قەیوم لە ژمارەیەك شارەوانی باكوری كوردستان، بڕیارە لە كۆبونەوەكەدا هەڵوێستی رەسمی خۆیان سەبارەت بەو بابەتانە راگەیەنن.


چواری ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆی توركیا ژمارەیەك سەرۆك شارەوانی لە شارەكانی باكوری كوردستان دوورخرانەوە و قەیوم لە شوێنەكانیان دانرا، ئەوەش خۆپیشاندان و نارەزایەتی لێكەوتوەتەوە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە و گەڕانەوەی سەرۆك شارەوانییەكان دەكەن بۆ شوێنەكانی خۆیان.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگایەكی ئەمنی ئەمریكا سەگی رۆبۆتی بۆ پاراستنی ماڵەكەی ترەمپ لە ناوچەی مارا لاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا بەكاردەهێنێت.


ئەنتۆنی گوگلیلمی گەورە لێپرسراو لە ئاژانسی خزمەتگوزاریی نهێنی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، جگە لەو هێزە ئەمنییانەی ئەركی پاراستنی ماڵەكەی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی سەركەوتووی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكایان پێسپێردراوە، ژمارەیەك سەگی رۆبۆتیش بۆ پاراستنی ماڵەكەی ترەمپ لە ناوچەی مارا لاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا بەكاردەهێنن.


وتیشی، سەرجەم ئەو سەگە رۆبۆتییانەی بۆ ئەو ئەركە بە كاردەهێنرێن بە تەكنەلۆژیای چاودێریكردنی ورد ئامادەكراون و زۆر بە خێرایی بوونی هەر بۆمب و جۆرە چەك و هەڕەشەیەك ئاشكرا دەكات و چەندین كامێراشیان تێدا جیگیركراوە.

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرجەم وادەكانی دادگایی كردنی ترەمپ لەسەر دۆسێی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ هەڵوەشێندرانەوە و رێكارەكانیش هەڵپەسێردران.


میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، لەسەر بنەمای پێشكەشكردنی داواكارییەك لەلایەن جاك سمیس لێكۆڵەری تایبەت، دادگای ئەو وڵاتە سەرجەم وادەكاتی دادگایی كردنی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی سەركەوتووی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، هەڵوەشاندووەتەوە و بڕیاریشیداوە بە هەڵپەساردنی هەموو ئەو رێكارانەی لە دژی ترەمپ گیراونەتەبەر و كاریان لەسەر دەكرێت بە مەبەستی دادگایی كردنی.


ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕیارەی داگا لەبارەی ترەمپ لەسەر دۆسێی تۆمەتباركردنی بووە بە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی ٢٠٢٠ كە ترەمپ لە بەرامبەر بایدن شكستی هێنا و پارێزەرەكانیشی ئەو تۆمەتانەیان بە بێبنەما وەسفكردووە.


یاساناسانی ئەمریكا دەڵێن، ئەو دۆسێیەی ترەمپ دانەخراوە، بەڵكو راگیراوە و پێدەچێت لە دوای تەواوی خولی سەرۆكایەتییەكەی كەچوار ساڵە، دۆسێكە بكرێتەوە ترەمپ دادگایی بكرێت.
 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریكا قەتەر ئاگاداردەكاتەوە كە بوونی بارەگای بزوتنەوەی حەماس لە دەوحە چیتر قبوڵكراو نییە.


پێگەی ئەكسیۆس لە زاری لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكاوە گواستییەوە، ئەمریكا بە قەتەری راگەیاندووە كە پێویستە بارەگاكانی حەماس لە دەوحە نەمێنن. 


دەشڵێت، ئەو داواكارییە ئەمریكییە دوای ئەوە هاتووە كە حەماس لە ماوەی چەند هەفتەی رابردودا دوایین پێشنیازی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن سەبارەت بە بارمتەكان رەتكردووەتەوە و دەسەڵاتدارانی قەتەر 10 رۆژ لەمەوبەر ئەو داواكارییەیان پێشكەشی سەركردەكانی حەماس كردووە. 


هاوكات، لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، دوای ئەوەی حەماس پێشنیازی ئازادكردنی بارمتەكانی رەتكردەوە، چیتر ناتوانرێت لە پایتەختەكانی هیچ هاوبەشێكی ئەمریكا پێشوازی لە سەركردەكانی بكرێت.


قەتەر هاوشانی ئەمریكا و میسر رۆڵی سەرەكییان هەبووە لە دانوستانەكانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بەڵام تا ئێستا بێئەنجامن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...397398399400401...992