بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە دهۆك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە
هادی
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بەتۆمەتی گەندەڵی گەندەڵی بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە دهۆك لە پۆستەكەی دوور خرایەوە
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، دوای لێپرسینەوە لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێم، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە دهۆك و هەبوونی چەندین سكاڵا لەسەری، ئەو بەڕێوەبەرە بە گومانی هەبوونی گەندەڵی لە كارەكەی دوورخراوەتەوە و كەسێك بە وەكالەت لە جێگەكەی دانراوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ماوەی ساڵێك و شەش مانگ لەو پۆستە دەستبەكاربووە، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە پۆستەكەی دورخراوەتەوە.



