لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و ئاسۆ مامەند و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەژی ئەمین، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری ھەرێمی کوردستان و سالار لالە سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی ھەمەلایەنە لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانەوە کرا و جەخت لەھەماھەنگی و دیدی ھاوبەش کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.
لەبارەی یەکخستنی ھەوڵەکان و کۆدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانییەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پەنابردن بۆ میکانیزمەکانی لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵا و پاراستنی مافەکانی کورد لەچوارچێوەی یاسا و دەستووری عێراقی فیدڕاڵ.
ھەرلەدیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ھێزەکوردییەکان بە پێویستی ئەم قۆناغە زانرا بۆ دەستەبەرکردنی زۆرترین دەنگی کورد بە تایبەت لەناوچە کێشەلەسەرەکان و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان.
پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە یەکەم ھەنگاودا لە بینای ئیدارەی راپەڕینەوە دەستپێدەکەن کە شیاو نییە و ھەوڵیش دەدەن ھاوکار و پاڵپشتییان بکەن و ئەو پێداویستیانەی داوایان کردووە بیخەنە بەردەستی لیژنەی باڵا.
ھیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕینیش رایگەیاند، پێشنیاز و داواکاریەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین خراوەتە بەردەستی ئەو لیژنەیە و لەھەفتەی داھاتووشدا داواکاریەکانی سنورەکە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت.
ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ناھیدە مەلا یەحیا دایکی شێروان تەھا سلێڤانەیی کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان، سەردانی ئاسایشی ھەولێری کردوە بۆئەوەی چاوی بە کوڕەکەی بکەوێت کە ماوەی ١٠ مانگە دەستگیرکراوە، بەڵام رێگەی پێنەدراوە کوڕەکەی ببێت.
دواتر دایکی شێروان تەھا سلێڤانەیی گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە لە ئاکرێ و دوای کەمتر لە ٢٤ سەعات بەھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
شێروان تەھا سلێڤانەیی مامۆستا بووە و ١٠ مانگە لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاکوانی تری بادینان دەستگیراوە و لە ئاسایشی ھەولێر زیندانیکراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ دادگاییکردنی شێروان تەھا سلێڤانەیی چوار چالاکوانی دیکە لە دادگای تاوانی دووی ھەولێر بەڕێوەبچێت.
زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری "ڤۆڵت ئەم زونتاگ"ی ئەڵمانی رایگەیاند، ھەرچەندە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەڵمانیا لە بەرەی ئەمریکا بووە، بەڵام لێیان خۆش دەبن و لەئێستادا خوازیاری دروستکردنی پەیوەندییەکی دیپلۆماسی بەھێز و پەرەپێدانی ھاوکارییە مرۆییەکانن لەگەڵ ئەڵمانیا.
ئەوەش لەکاتێکدایە پیشتر، ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، ھاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا، بەمەرجی پێکھێنانی حکومەتێکی گشتگیر لە ئەفغانستان، پەیوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دروست دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی گوندەکانی زنجیرە چیای گارە لە باشووری ئامێدی سوڕاونەتەوە و چەند جارێک ناوچەکەیان بۆردومان کردووە.
لە رۆژی ٢٣ی نیسانی ئەمساڵ تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێی لە دەوروبەری قەزای ئامێدی راگەیاند و لە ماوەی ئەو پێنج مانگەدا بە بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکەیان بۆردومان کردووە و زیانێکی زۆریان بە دانیشتوانی گوندەکانی ئامێدی گەیاندووە، رووبەرێکی زۆر لە رەز و باخ و دارستان و ژینگەی ناوچەکەشیان لەناو بردووە.
