هەواڵەکانهەواڵەکان

ماوەی هەفتەیەكە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە باكوری كوردستان دژ بە دانانی قەیوم بەردەوامە


بەپێی میدیاكانی باكوری كوردستان، ماوەی هەفتەیەكە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە باكوری كوردستان دژ بە دانانی قەیوم، لە جێگەی سەرۆكی شارەوانییەكان بەردەوامە، هێزە ئەمنییەكانی توركیاش رووبەڕووی خۆپیشاندەران بونەتەوە.


بەكر كاراكەچلی هاوسەرۆكی رەحای دەم پارتی رایگەیاند، لە دژی سەپاندی قەیوم لە بەرخۆداندا دەبن، چونكە ئەو بڕیارە نایاساییە و  ناتوانن بە گەمارۆدانەكانیان بێزاریان بكەن. تا بمێنن بەرگری لە مافی خەڵك دەكەن.


بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكوری كوردستان، لە درێژەی خۆپیشاندانەكاندا تائێستا زیاتر لە ٢٠٠ كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.


ئەوەش لە كاتێكدایە بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی توركیا زیاتر لە ١٠ رۆژە سەرۆكایەتیی سێ شارەوانیی باكوری كوردستان دوورخراونەتەوە و قەیوم لە جێگەیان دانراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سلێمانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، تائێستا هەزار و ٦٠٠ فەرمانبەر سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی و شەش هەزار فەرمانبەری دیكەش ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.


زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێكی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەژێر رۆشنایی رێنماییەكانی وەزارەتی پلاندانان، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە سنووری سلێمانی بەردەوامە و تێیدا جیاوازی ناكرێت لەنێوان فەرمانبەراندا.


ئەوەشی خستەڕو، تائێستا هەزار و ٦٠٠ فەرمانبەر سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی و شەش هەزار فەرمانبەری دیكەش ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی.


وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی وتیشی، لە سنووری سلێمانی ٢٥ هەزار پارچە زەوی ئیفرازكراوە بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا و زەوییەكانیش دەكەونە ناوچەكانی، تانجەرۆ و سۆتكە و تاسڵوجە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسرائیل لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ راگرتنی شەڕ بەشێوەیەكی كاتی لە لوبنان دەكات و بۆئەو مەبەستەش وەزیرێكی رەوانەی ئەمریكا كردووە.


كەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە، مەترسییەكی زۆر لای دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بە گشتی و خودی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە دروستبووە بەرامبەر ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە پێدەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا بڕیارێكی قورس لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی لە كەرتی غەززە و لوبنان دەربكات و یاخود كۆتوبەندی قورس بەسەر سوپای ئیسرائیلدا بسپێنێت و گومانیشیان هەیە ئەمریكا مافی ڤیتۆ لە دژی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەكاربهێنێت.


ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ ئەوەی دامەزراوە ئەمنییەكان لەگەڵ ئەوەدان ئۆپراسیۆنەكانی سوپای ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان بەردەوام بێت، بەڵام ئەنجومەنی وزاری بە باشی دەزانێت لانیكەم شەڕ لە باشووری لوبنان رابگیرێت ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیش بێت، بۆئەو مەبەستەش رۆن دیمێر وەزیری كاروباری ستراتیژی ئیسرائیل رەوانەی ئەمریكا كراوە بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بگەنە رێككەوتن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

توركیا بە فرۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لە شەنگال كردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا 


سەرچاوەیەك لە ئاسایشی شەنگال بە كوردسات نیوزی راگەیاند، توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لە چیای شنگال كردوەتە ئامانج، لە ئەنجامدا دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستداوە.


وتیشی، تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، بەڵام بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەكانیان تەرمی ئەو دوو سەرنشینە نەناسراونەتەوە.


ئەوەش لە كاتێكدایە لە كۆتایی مانگی رابردووشدا، توركیا بە فرۆكەی بێفڕۆكەوان چەند جارێك شەنگال و گوندەكانی دەوروبەری بۆردومان كردووە، زیانی زۆری بە ناوچەكە گەیاندوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و وەزیری ناوخۆی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵا گەیشتنە تاران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوە.


نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە،، لەسەر رێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و وەفدێكی باڵا گەیشتنە تاران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونەوە.


هەفتەی رابردوو فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند، ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكارهێنا، بەڵام ئێران بەڕەسمی پێی راگەیاندون بۆ وەڵامی هێرشی ئیسرائیل ئاسمانی عیراق بەكارناهێنن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پلاندانان دەڵێت لە دوای كۆتایی هاتنی سەرژمێری، لەماوەی شەش هەفتەدا ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنن و رەتیشیدەكاتەوە ئەو پرۆسەیە مەرامی سیاسی لە پشتەوە بێت.


هەنا‌و ئەسەدی بریكاری كارگێڕیی وەزارەتی پلاندانی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانجی سەرەكی لە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان كە هەموو ئامادەكارییەكانی بەرەو كۆتایی دەچن و لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عیراق بەڕێوەدەچێت، تەنها بۆ مەبەستی گەشەپێدان و زانینی رێژەی هەژارییە و سەرجەم ئەو زانیاری و دەنگۆیانەش دوورن لە راستییەوە كە باس لەوە دەكەن ئەو سەرژمێرییە بۆ بڕینی مووچەیە و مەرام و نیەتی سیاسی لە پشتەوەیە.


وتیشی، سەرژمێری دەبێتە بنەمایەكی زانیاری گرنگ بۆ دابەشكردنی پرۆژە خزمەتگوزرییەكان بەسەر هەموو پارێزگاكاندا بە پێی پێویستی و دوای كۆتایی هاتنی سەرژمێرییەكەش، لەماوەی شەش هەفتەدا ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنن.



 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە هەولێر بازرگانێكی بیانی ماددەی هۆشبەری دەستگیرا و بڕی ١١ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری كۆكایینیش دەستی بەسەرداگیرا.


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی ٨ـی ئەم مانگە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش و كۆكردنەوەی زانیاری دروست، تیمەكانیان لە شاری هەولێر توانیان بازرگانێكی بیانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ١١ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری كۆكایین.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو بڕە ماددەی هۆشبەرە لە وڵات غینیاوە هێنراوەتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن ئەو بازرگانە بیانییەوە هەوڵدراوە ساغ بكرێتەوە كە بۆ ماوەی چەندین ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی ئەو تاوانەیە.


بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەكان ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارە كراوەتەوە و بەپێی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی چوارشەممەی داهاتوو رافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی دەگاتە تاران و رۆژی دواتر دەست بە راوێژ لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئێران دەكات.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، سەردانەكە لەسەر بانگهێشتنامەی ئێرانە بۆ ئەوەی گرۆسی دیدار لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای تاران ئەنجام دەدات.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە كۆبونەوەكانی تاران لەسەر بنەمای وتوێژەكانی گرۆسی لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دێت لە پەراوێزی كۆبونەوەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.

ئاژانسەكە لەزاری گرۆسییەوە دەڵێت، زۆر گرنگە پێشكەوتنی بەرچاو لە جێبەجێكردنی ئەو بەیاننامە هاوبەشەدا بەدەست بهێنرێت كە لە مانگی ئازاری 2023 لەگەڵ ئێران لەسەری رێككەوتون، لەم چوارچێوەیەشدا سەردانەكەی بۆ تاران زۆر گرنگ دەبێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لە كەركوك بۆ ٤١٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبوەتەوە و هەوڵدەدەن رێژەكەشی زیاتر بكەن. 

د. عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ كاروباری غاز رایگەیاند، بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن كۆمپانیای غازی باكورەوە گەیشتوەتە ٤١٠ ملیۆن پێ سێجا و چەندین رێكاریان گرتوەتەبەر بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز زیاتر بكەن و پێداچونەوەش بە دامەزراوە نەوتی و غازییەكاندا دەكەن.

وتیشی، لەو غازە كە بەرهەمدێت بەشێكی غازی وشكە و بەشەكەی تریشی بۆ وێستگەكانی كارەبایە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و هاووڵاتیانە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، تاوەکو یەکلایکردنەوەی پرسی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەنجامی وەرگرتن لە خوێندنگە نیودەوڵەتییەکان راناگەیەندرێت. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو نمرانەی کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بەدەستمان گەیشتوە ئامادەیە. 

راشیگەیاند، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی چەند ڕاپۆرتێک لە کەناڵە جیاکانی راگەیاندن لەبارەی پرسی تاقیکردنەوەکان لە خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها لەسەر داواکاری بەشێک لەو دەرچوانەو کەسوکارەکانیان.

 ئاماژەبەوەشكراوە، راگەیاندنی ئەنجامەکان لەبەر ئەم گرفتانە راگیراوە تا ئەوکاتەی ئەو پرسە بەتەواوەتی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە یەکلای دەکرێتەوە و وەزارەتەکەمانی لێ ئاگادار دەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساڵی رابردوو عیراق بە بەهای ١٧.٧ ملیۆن دۆلار ئیندۆمی هاوردە کردووە و بانکی فیدراڵیی ئەمریکاش سەری لەو ژمارەیە سوڕماوە.

نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابووری لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی، بەپێی داتاکانی دەستەی گشتیی گومرگ، عیراق لە ساڵی رابردوودا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان جگە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، ٦٤ هەزار و ١٨٥ تۆن ئیندۆمی بە بەهای ١٧.٧ ملیۆن دۆلار هاوردەکردووە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ بە رێژەی ١٨٪ زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە؛ پێدەچێت بەهای هاوردەکردنی ئیندۆمی زۆر زیاتر بێت لەو ژمارەیە و رەنگە لە داهاتوودا  ٥٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.

مەرسومی راشیگەیاند: بانکی فیدراڵیی ئەمریکا سەری لەو ژمارەیە سوڕماوە و پرسیاری ئەوەیان کردووە، کە ئایا عیراقییەکان بەو رادەیە حەزیان لە ئیندۆمییە؟ یاخود ئەمە ئامرازێکە بۆ بردنەدەرەوەی پارە بە قاچاخ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ ٢٩یەمین لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا لە باكۆ دەستپێدەكات، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراقیش بە پێشكەشكردنی وتارێك بەشداری تێدا دەكات.

ئازەربایجان میوانداری لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا دەكات، كە بە كۆپ ٢٩ ناسراوە و چاوەڕوان دەكرێت وڵاتان هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن كۆكردنەوەی هاوكاریی دارایی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانە كۆبكەنەوە كە گرفتی گۆڕانی كەشوهەواویان هەیە.

بڕیارە زیاتر لە ١٤٠ سەركردەی جیهان لەو كۆنگرەیە بەشداربن و وتاری خۆیان پێشكەش بكەن، لە نێویاندا د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق هەیە، هەروەها ژمارەیەك پسپۆڕ و راوێژكاری عێراقیش یاوەری سەرۆك كۆمار دەكەن.

كۆپ ٢٩ گرنگترین لوتكەی جیهانە سەبارەت بە گۆڕانی كەشوهەوا، ساڵانە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێكدەخرێت ئەمساڵ لە گۆرەپانی باكۆ لە ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت و ١٢ رۆژ دەخایەنێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوی سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەكێتیەكەیان دەیەوێت سزای نوێ بەسەر روسیادا بسەپێنێت.

جوزێف بۆرێل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لە كیێڤی پایتەختی ئۆكراین رایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا ١٥ سزای نوێی ئامادەكردووە و بەنیازە بەمنزیكانە بەسەر روسیادا بیسەپێنێت، بەشێوەیەك كە مۆسكۆ لە بواری پیشەسازیدا گۆشەگیر بكرێت و بە تەنیا بمێنێتەوە.

وتیشی، ٧٥ هەزار سەربازی ئۆكراین لە یەكێتی ئەوروپا مەشق و راهێنانی پێدەكرێت لەگەڵ وەرگرتنی مۆڵەت دەگەرێنەوە خاكی ئۆكراین دژی روسیا دەجەنگن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كۆشكی سپی رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێدراوی وڵاتەكە كۆدەبێتەوە. 

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی، كۆبونەوەكەی بایدن و ترەمپ رۆژی چوارشەممە سەعات ١١ بە كاتی ئەمریكا لە كۆشكی سپی ئەنجام دەدرێت.

كۆبونەوەكە دوای ئەوە دێت دوای سەركەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بایدن رایگەیاند، بەشێوەیەكی ئاشتیانەو رێكخراو دەسەڵات رادەستی ترەمپ دەكات و بانگهێشتیشی كرد سەردانی كۆشكی سپی بكات.

تیمی بانگەشەی ترەمپیش لە وەڵامدا رایگەیاند، ترەمپ زۆر بە ئارامی چاوەروانی كۆبونەوەكەی لەگەڵ بایدن دەكات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی لوبنان رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر باشور و رۆژهەڵاتی وڵاتەكە ٣٣ كەس كوژراون.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئیسرائیل بۆردومانی بەعلەبەگ و هەرملی لە رۆژهەڵاتی لوبنان كردوەو ٢٠ كەس كوژراون كە ١١ كەسیان مەدەنی بوون.

دەشڵێت، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی تری باشوری لوبنانیشی بۆردومان كرد و ١٢ كەسی تر كوژران بەوەش ژمارەی كوژراوان گەیشتوەتە ٣٣ كەس.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی غەززە و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، ئیسرائیل بۆردومانەكانی بۆ سەر باشوری لوبنان چڕكردوەتەوە و بەهۆی هێرشەكانیشەوە زیاتر لە سێ هەزار كەس لە لوبنان كوژراون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای ئامەد لە بارەی دۆسیەی كوژرانی نارین گورانەوە چوار كەسی بە تۆمەتباری سەرەكی دۆسیەكە ناساند و دادگایكردنەكەشی بۆ ٢٦ی مانگی داهاتوو دواخست.
دادگای تاوانە قورسەكانی ئامەد سێیەمین دانیشتنی لە بارەی دۆسیەی كوشتنی نارین گورانی بەڕێوەبرد و وتەی لە ١٢ شایەتحاڵ وەرگرت و كامێرای چاودێری شوێنی تاوانەكەش لێدرایەوە. 

دادگای ئامەد دایك و برا و مامی نارین و دراوسێیەكی بە تۆمەتباری سەرەكی كوشتنی نارین ناساند، لە ٢٦ی مانگی داهاتووش دانیشتنی نوێی دادگاش لەسەر ئەو بابەتە دەستپێدەكاتەوە.

نارین گۆران ٢١ ی ئابی ئەمساڵ لە گوندی چولی سەر بە شارۆچكەی رەزانی ئامەد بێسەروشوێن بوو، دواتر لە هەشتی ئەیلول تەرمەكەی لە ناوچەی ئۆغڵاری سەر بە ئامەد دۆزرایەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...396397398399400...992