هەواڵەکانهەواڵەکان

سەرۆك كۆماری عیراق داوای لە ناتۆ كرد توانای هێزە عیراقییەكان بەرزبكاتەوە و عیراق لە شەڕی تیرۆردایە

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغداد پێشوازی كرد لە مارك روتە ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ و وەفدێكی یاوەری كرد و تاوتوێی دۆسیە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و هاوپەیمانێتیەكەیان كرد. 

لەمیانەی دیدارەکەدا کەیسە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ناتۆ تاوتوێ کران و سەرۆک کۆماریش جەختی لەفراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری دوو قۆڵی لە بوارەکانی پێشکەشکردنی ڕاوێژ و بەشداریکردن لەبنیاتنانەوە و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردەوە.

هاوکات ئاماژەی بەپەرەپێدانی دەزگا ئەمنییەکان بەسەرجەم پێکهاتەکانی و گەشەکردنی تواناکانیان لەبواری مەشق و ئامادەکاریدا کرد و دوپاتیشی لەوە کردەوە کەعێراق دۆخە سەختەکانی جەنگی تیرۆری تێپەڕاند وهێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە چەتەکانی داعش و پاشماوەکانیان لەناوببەن، ئێستاش ئامادەیی و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییە جیاوازەکانیان هەیە.

سەرۆک کۆمار ڕوونیکردەوە کەئەمڕۆ عێراق سەقامگیری ئەمنی و ئابوری بەخۆە دەبینێت، هەروەها لایەنە سیاسییەکان پرەنسێپی دیالۆگ لەنێوان خۆیاندا دەگرنەبەر و بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کەپەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان زۆر باشە و پێشوازی لەهاتنی بازرگانان و وەبەرهێنەران دەکەین بۆ ئەوەی سوودمەند بن لەو دەرفەتانەی فەراهەم کراون لەوڵاتدا .

هەروەها لەدیدارەکەدا پێداچوونەوە بەدۆخی گشتی ئەمنی ناوچەکە و  تاوتوێکردنی ژمارەیەک پرسی پەیوەست بەپشتیوانی لۆجستی بۆ نوێنەرایەتی ناتۆ لەعێراق کران.

لەلای خۆیەوە بەڕێز مارک روتە، ستایشی سەقامگیری ناوخۆیی و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی لەعێراقدا کرد و جەختی لەپەرۆشی نوێنەرایەتی ناتۆ کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری دووقۆڵی لەبواری مەشق و ڕاوێژکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری بەشێوەیەک کەتوانای هێزە چەکدارەکانی عێراق بەسەرجەم پێکهاتەکانیەوە بەرز بکاتەوە، هاوکات ئاماژەی بەڕۆڵی جەمسەریی گرنگی عێراق کرد لەچەسپاندنی سەقامگیری لەناوچەکەدا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بە نوێكردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستایانی ئاینی  خۆبەخش بۆ ساڵی 2025 و داواكارییەكەیانی بۆ بوون بە گرێبەست قبوڵ نەكرد.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم كە بە دەست كوردسات نیوز كەوتووە، تێیدا هاتووە كە حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر نوێكردنەوەی مینحەی هەزار و 500 مامۆستای ئاینی خۆبەخش وەك پێش نوێژ و وتارخوێن.

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە، ئەو مامۆستا ئاینیە خۆبەخشانە بۆ ماوەی یەك ساڵی تر مانگانە 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت.

لە ماوەی رابردوودا مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش چەندین جار گردبوونەوەیان كرد و داوایان كرد وەك مامۆستایانی وانەبێژ ئەمانیش بكرێن بە گرێبەست، بەڵام حكومەتی هەرێم داواكەی قبوڵ نەكردن و وەك ساڵی رابردوو مینحەی بۆ بڕینەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین رۆژئاوای ژاپۆنی گرتوەتەوە و دوورگەیەكی لە رۆژئاوای وڵاتەكە داپۆشیوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆكان كە بڵاوكراونەتەوە، تەواوی خانوو و ئۆتۆمبێل و كۆڵانەكان لە شاری هۆكایدۆی ژاپۆن داپۆشراون، تیمەكانیش بەردەوامن لە پاككردنەوەی شەقامەكان و كردنەوەی رێگا سەرەكییەكان.

ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كەمترین ئاستی بەفر لە شارەكەدا 120 سانتیمەترە، بەڵام بە گشتی زیاتر لە چوار مەتر بەفر لە شەقام و كۆڵانەكاندا كەڵەكە بووە. پێشبینی ئەوەش كراوە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان لەناو ئۆتۆمبێل و شوێنە داخراوەكاندا گیریان خواردبێت.

دەزگای كەشناسی ژاپۆن پێشبینی كردووە، لە ماوەی 20 سەعاتی داهاتوودا بەفرێكی زیاتر لە دوورگەی هۆكایدۆ و باكووری ڕۆژئاوای ژاپۆن ببارێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و  رێكحستنەوەی میلاكی دامودەزگاكان و رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و خەرجی  تاوتوێ دەكات.

پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و رێكخستنەوەی بارای دارایی و داهات و خەرجییەكان و میلاكات تاوتوێ دەكات، ئەوەش لەبەر رۆشنایی دوایین رێككەوتنی هەرێم و بەغداد. هەروەها ئەنجومەنی وەزیران كاردەكات بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی لیستی مووچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

وتیشی لە تەوەرێكی تردا  پەسەندكردنی میلاكی سەرجەم مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2025 و پەسەندكردنی رێكاری گواستنەوەی خانەنشینانی پێشمەرگە و سەربازی و شایستەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری گفتوگۆی لەبارەە دەكرێت.

لە بڕگەی كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و بەشی وەزارەتەكان لە داهات و ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ بۆ مانگی كانوونی دووەم بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا جارێكی تر دوپاتیدەكاتەوە كە كوردانی سوریا بەشێكی دانەبراون لەو وڵاتە و كاتی ئەوە هاتووە مافەكانیان پێبدرێت، رەتیشیكردەوە بە هیچ شێوەیەك داوایان كردبێت ئیسرائیل دەست لە كاروباری سوریا وەربدات.

ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبییە رایگەیاند، لەم قۆناغەدا سوریا پێویستی بە دیالۆگی نیشتمانی و گشتگیر هەیە و پێویستە پشتگیری لە دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان لایەنە جیاوازەكانی سوریا بكرێت و ئەولەویەت بۆ قۆناغی راگوزەر بێت و میكانیزمی گونجاو بۆ سەركەوتنی ئەو قۆناغە بدۆزرێتەوە .

رەتیشیكردەوە كە بە هیچ شێوەیەك داوایان كردبێت ئیسرائیل دەست لەكاروباری سوریا وەربدات و وتی هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ تەل ئەبیب نییە، بەڵكو هەمیشە جەختیان لەوە كردووەتەوە كە پێویستە رێگە نەدرێت هیچ لایەنێك دەست لە كاروباری سوریا وەربدات.

دەشڵێـت ، كەناڵەكانی پەیوەندییان لەگەڵ حكومەتی نوێی سوریا  كراوەیە بۆ تاوتوێكردنی دۆسیە بنەرەتیەكان لە چوارچیوەی لیژنەی هاوبەشدا. هەروەها جەختیكردۆتەوە لەوەی كوردەكان بەشێكی دانەبراون لە سوریا و قوربانی زۆریان داوە و پێیان وایە كە كاتی ئەوە هاتووە گرەنتی مافی هەموو پێكهاتەكانی سوریا بكرێت بە تایبەت گەلی كورد .

لەبارەی هێرشەكانی توركیاشەوە باسی لەوە كردووە ، هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا خزمەت بە سەقامگیری سوریا ناكات بەڵكو سەروەری دیمەشق بەرتەسك دەكاتەوە  و دەشڵێت ، هێرشكردنە سەر دامەزراوە زیندوەكانی وەك بەنداوی تشرین ، دەبێتە هۆی دروستبونی كارەساتێكی ژینگەیی و مرۆیی و دەبێـت دیمەشق بەرپرسیارێتی لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە هەڵبگرێت.


سەبارەت بە بەردەوامیی سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر سوریاش ئیلهام ئەحمەد دەڵێت ،  بە توندی سزا نێودەوڵەتیەكان بۆ سەر سوریا رەتدەكەنەوە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو سورییەكان هەیە.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ ئیمزای لەسەر بڕیاری رێگریی لە ئێران كرد بۆ ئەوەی ببێت بە خاوەن چەكی ئەتۆمی. 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دوای ئیمزاكردنی بڕیارەكە رایگەیاند، تاران نزیكە لەوەی ببێت بە خاوەن چەكی ئەتۆمی، بۆیە لە رێگەی ئیمزاكردنی ئەو بڕیارەوە رێگریی لێدەكەن. 

هاوكات ترەمپ سزای بەسەر كەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند و رایگەیاند، بە مافی خۆیانی دەزانن رێگری لە فرۆشتنی نەوتی تاران بكەن. 

ساڵی 2018 ئەمریكا لەسەر فەرمانی ترەمپ لە رێككەوتنی ئەتۆمیی كشایەوە و توندترین سزای دژی كەرتی نەوت و سەرچاوەكانی داهاتی ئێران سەپاند و هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی لە دوو ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە بۆ 400 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمكردەوە و داهاتی ساڵانەی نەوتەكەشی لە 113 ملیارد دۆلارە بۆ 13 ملیار دۆلار دابەزاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا و ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا لە ئەنقەرە كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەكانی سوریا و ناوچەكە كرد.

لەدوای كۆبوونەوەكەش، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، ئەردۆغان رایگەیاند، وڵاتەكەی پشتیوانی سوریا دەكات و هاوكار دەبێت بۆ بنیادنانەوەی. 

وتیشی، هەڵوێستی توركیا نەگۆڕە بەرامبەر یەكپارچەیی خاكی سوریا، داواشیكرد، وڵاتانی رۆژئاوا گەمارۆكانیان لەسەر سوریا هەڵگرن.

لەبەرانبەردا، ئەحمەد شەرع هەوڵەكانی توركیای بۆ سەرخستنی قۆناغی راگوزەر لە سوریا بەرز نرخاند و رایگەیاند، پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا لەسەرجەم بوارەكاندا بەرەوپێش دەبەن، بانگهێشتی ئەردۆغانیشی كرد، بۆ دیمەشق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ له شاری مه‌ریوانی روژهه‌لاتی کوردستان، په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری مامۆستا قانع شاعیری ناوداری کورد لادرا.

جێی ئاماژەیەوە لەسەر داوای کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی و رۆشنبیرانی مه‌ریوان په‌یکه‌ره‌ی ئه‌و شاعیره دروستکرا.

قانع ناوی تەواوی محەممەد کوڕی شێخ عەبدولقادر دۆڵاشیە، ساڵی 1898 لە گوندی ریشێنی مەریوان لە دایک بووە و لە حەوتی ئایاری ساڵی1965 بەھۆی نەخۆشی لە گوندی لەنگەدێ پێنجوێن کۆچی دوایی کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی سوید رایگەیاند، كەسێك لە نزیك ستۆكهۆڵمی پایتەخت لە ناوەندێكی پەروەدەیی تەقەی كردووە و 10 كەس كوژراون و پێنج كەسیش برینداربوون. 

پۆلیسی سوید رایگەیاند، سەعات پێنجی ئێوارە لە شاری ئۆریبرۆ نزیك ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید كەسێك لە ناوەندێكی پەروەردەیی تەقەی لە خوێندكارەكانی ئەو ناوەندە كردووە و لە ئەنجامدا 10 كەس كوژراون و پێنجی تریش برینداربوون. 

دەشڵێت، تەقەكەرەكەش كوژراوە و ئەو رووداوە بە كردوەیەكی تیرۆرستی مامەڵەی لەگەڵدا ناكەن و لە هۆكارەكانی ئەو رووداوە دەكۆڵنەوە.

پۆلیس وتیشی، ژمارەی بریندارەكان لە زیادبوندایە و یەكێك لە بریندارەكان تەندروستی ناجێگیرە و چوار لە بریندارەكان نەشتەرگەرییان بۆ دەكرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حكومەتی عیراق و بانكی ناوەندی كار لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی ستانداردی بانكی و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەدەستی هاووڵاتیان.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەت بەهاوكاری بانكی ناوەندی عیراق دەستیكردووە بە دەستپێشخەرییەكی گشتگیر بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ستانداردی بانكیی. 

وتیشی، كاردەكرێت بۆ بەهێزكردنی پەیكەری خاوەندارێتی لە رێگەی بەرزكردنەوەی شەفافیەت، هەروەها باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری لە رێگەی زیادكردنی توانای گەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییەكان بۆ هاووڵاتیان.

راشیگەیاند، هەماهەنگی دەكرێت بۆ روبەڕوبونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر و گرنگە توانای دارایی سەلامەت بێت بۆ پاراستنی پارەی دانراو.

باسی لەوەشكرد، حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لە پەیڕەوكردنی دیدێكی هاوبەشی چاكسازی دەكەنەوە بۆ دامەزراندنی سیستەمێكی بانكی مۆدێرن و شەفاف و گشتگیر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لەناو دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەرێکەوە هێرشکراوەتە سەر پارێزەرێک و بریندارکراوە.

بەختیار حەیدەر سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان سكاڵایەکی ئاڕاستەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کردووە و تێیدا داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بکرێت، هاوکات ئەو کەسانەی هێرشیان کردوەتە سەر ئەو پارێزەرە روبەروی یاسا بکرێنەوە.

راشیگەیاندووە، وەکو سەندیکای پارێزەرانی کوردستان پشتگیری تەواوی ئەو پارێزەرە دەبین و نوێنەری یاساییمان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا و ئامادەبوون لەکاتی لێکۆڵینەوە دەستنیشانکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکی بە رەگەز ئێرانی بەناوی (ٲ. ی. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی دراوی ساختە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکە لە یەکێک لە فرۆشگاکان بە دۆلاری ساختە مۆبایلی کڕیبوو و ویستبووی بڕێک دراوی ساختەی دیکە ساغ بکاتەوە.

راشیگەیاند، داواکارین لە هاووڵاتیان لەکاتی مامەڵەکردندا دڵنیابن لەوەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن ساختە نییە، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی لەو جۆرەش، .پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بکەن بە ژمارە (066104)

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئۆجەلان بانگەوازێكی مێژوویی بۆ چارەسەری هەمیشەیی پرسی كورد بكات و هاوسەرۆكی دەمپارتیش دەڵێت، توركیا بە دانانی قەیوم گورز لە پرۆسەی ئاشتی دەدات.

تونجەر باقرخان، هاوسەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان"دەم پارتی" لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە بانگەوازێكی مێژوویی بكات، بۆ چارەسەری هەمیشەیی پرسی كورد.

ئەوەشی خستەڕو، پێدەچێت بانگەوازە ناوەڕاستی ئەم مانگە یاخود دواتر بێت و تاكو ئێستاش ناوەڕۆكی بانگەوازە نەزانراوە.

هاوكات، تولای حاتەم ئۆغۆلاری هاوسەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان"دەم پارتی"رایگەیاندوە،  ئامادەن درێژە بە پرۆسەی ئاشتی بدەن، ئامادەشن بۆ گفتوگۆ و دانوستان، بەڵام توركیا لەبری هەنگاونان بۆ پرۆسەی ئاشتی، قەیوم لە شارەوانییەكان دادەنێت، بەوەش گورز لە پرۆسەی ئاشتی دەدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تەواوبونی رێکارەکانی گواستنەوەی تەمویلی موچە بۆ بانکەکان، سبەی چوارشەممە، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

دەشێڵێت، لەماوەی چەند ڕۆژێکدا موچەی سەرجەم موچەخۆران دابەش دەکرێت.

 وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند سەعاتی داهاتودا خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم رادەگەیەنرێت.

ئەوەش لەدوای ئەوەدێت، بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 958 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ موچەی مانگی یەكی موچەخۆرانی هەرێم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدڕاڵی، یاساکانی لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی موڵک و ماڵ و باری کەسێتیی راگرت.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەسەر سكاڵای ژمارەیەك پەرلەمانتار، ئەو سێ یاساییەی راگرت کە 21ی کانونی دووەمی ئەمساڵ، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی دا بە پەسەندکردنی یاساکانی باری کەسیی و رەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنەکانیان وهەروەها یاسای لێبوردنی گشتی.

پێشتر لەكاتی پەسەندكردنی پرۆژە یاساكاندا لە ئەنجومەنی نوێنەران ناكۆكی لەنێوان پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەكان دروست بوو.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سەید ئەحمەد غەزالی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری جەزائیر، لە نەخۆشخانەی عەین نادجەی سەربازیی لە پایتەخت، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

غەزالی لەماوەکانی رابردودا، پێش ئەوەی لە حوزەیرانی 1991 تا 8ی تەمموزی 1992، وەک سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکرێت چەندین پۆستی وەزاری هەبووە، گرنگترینیان وەزیری وزە و وەزیری دەرەوە بوون.

رۆژنامەی هەواڵی جەزائیری نووسیویەتی، غەزالی کۆچکردوو، لە ژیانی سیاسی جەزائیردا وەک ناوێکی دیار و دەنگێکی وردی شیکاری، بەتایبەتی لەبواری کەرتی نەوتدا دەمێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...325326327328329...989