سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
رەوەز
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و ئاگاداری لە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان دەدات.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە ئەم پێشهاتانە “ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکەن و دەبنە هەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی.”
سەرۆکایەتی هەرێم جەختی لەوە کردووەتەوە کە “روبەروبوونەوە و رێکاری سەربازی، رەوشەکە خراپتر دەکات” و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە “کاردانەوەی خێرا و بەپەلە هەبێت.”
هەروەها لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە “کار بۆ ئەوە بکرێت ئاڵۆزی و پشێوییەکان لەوە زیاتر پەرە نەستێنن و تا زووترە رێ لە تەشەنەسەندنی زیاتری دۆخەکە بگیرێت.”