د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لە کاتی بەشداریکردنی لە گفتوگۆی گشتی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی دارایی بۆ گەشەپێدان کە لەسیڤیلیای  ئیسپانیا بەڕێوەچوو، بەیاننامەی گروپی 77 و چینی پێشکەش کرد و تێیدا جەختی لەسەر گرنگی بەستنی کۆنفرانس لەم قۆناغە هەستیارەدا کردەوە کە جیهان پێیدا تێدەپەڕێت و ئاماژەی بەوەدا کە گروپی 77 و چین پێشوازی لە پەسەندکردنی بەڵگەنامەی ئەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە دەکەن.

لە بەیاننامەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر پشتیوانی گروپەکە بۆ بەڵگەنامەکە کردەوە وەک چوارچێوەیەکی هاوسەنگ و بنیاتنەر و پێشبینیکەر کە رەنگدانەوەی خواستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی دارایی بێت بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بەتایبەتی بۆ بەرژەوەندی وڵاتانی تازە گەشەسەندوو.

دەقی بەیاننامەی گروپی 77 و چین کە لەلایەن د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراقەوە خوێندرایەوە.

بەڕێز سەرۆک......

خۆشحاڵم کە بەناوی گروپی 77 و چینەوە قسە دەکەم.

سەرەتا دەمەوێت سوپاسی دڵسۆزی خۆم بۆ حکومەت و گەلی شانشینی ئیسپانیا دەرببڕم بۆ میوانداریکردنی ئەم کۆنفرانسە مێژووییە لە سیڤیلیا و ئەو میواندارییەی پێشکەشی وەفدەکانمانیان کرد. 

شەرەفێکی گەورەیە کە لێرە کۆبووینەوە بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوونمان بە فرە لایەنی و هاوبەشی جیهانی، بەتایبەتی لەسەر ئەم بابەتە سەرەکییەی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ پەرەپێدانی بەردەوام.


جەنابی سەرۆک

 ئێمە لە گروپی٧٧ و چین لە ڕێگەی ئێوەوە  سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کۆمیتەی ئامادەکاری و سازکارانی بەڵگەنامەی ئەنجامەکان دەکەین بۆ سەرکردایەتی و دانایی لەم پرۆسە ئاڵۆز و گرنگەدا.

 هەروەها هەوڵەکانیان بەرز دەنرخێنین بۆ دڵنیابوون لەوەی ئەم پرۆسەیە بە تەواوی گشتگیر و شەفاف بمێنێتەوە.
 
بەڕێز سەرۆک 

ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکی گرنگی ئەجێندای گەشەپێدانی جیهانیدا بەڕێوە دەچێت. کەمتر لە پێنج ساڵ ماوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام ، جیهان هێشتا زۆر دوورە لە گەیشتن بەو ئەجێندایەی کە لە ساڵی 2015 داڕێژراوە ،بۆشایی دارایی بەردەوام فراوانتر دەبێت و ئەو تەحەدایانەی ڕووبەڕووی وڵاتانی باشوور دەبنەوە ئاڵۆزتر و بەیەکەوە گرێدراوتر و بەپەلەتر دەبن و پێویستی بە وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی هەماهەنگی و ئیرادەی سیاسی نوێیە.


لەم چوارچێوەیەدا، گروپی ٧٧ و چین پێشوازی لە پەسەندکردنی بەڵگەنامەی ئەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە دەکەن کە ئێمە بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانیین بۆ بوژاندنەوەی هاوبەشی جیهانی بۆ گەشەپێدان. 

ئێمە پشتگیری ئەم بەڵگەنامەیە دەکەین وەک چوارچێوەیەکی هاوسەنگ و بنیاتنەر و سەرپەرشتیکار کە ڕەنگدانەوەی خواستی کۆمەڵەکەمانە بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانمان بۆ کۆکردنەوەی دارایی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام بەتایبەتی بۆ وڵاتانی گەشەسەندوو. 

گرووپەکە ئەم بەڵگەنامەیە بە دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی هاوبەشمان بە فرەلایەنی، هاوسۆزی و هاوکاری دەبینێت. 

ئەم جۆرە بەڵگەنامەیە دەبێت بنەمایەک بێت بۆ چارەسەرکردنی ناهاوسەنگیەکانی پێکهاتەیی لە سیستەمی دارایی و ئابووری جیهانیدا و دڵنیابوون لەوەی کە دەنگی وڵاتانی گەشەسەندوو بە شێوەیەکی کاریگەر دەبیسترێت و پێداویستی و ئەولەویەتەکانیان بە مانای چارەسەر دەکرێت.
 
بەڕێز سەرۆک ..

ئێمە لەگروپی ٧٧ و چین جەخت دەکەینەوە لە سەرخستنی ناوەندێتی لە نیوان باکورو باشور بەو پێیەی بەردی گۆشەی هەماهەنگیە لە هاریکاری گەشەپیدانی نێودەولەتی ، جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکانی پەیوەست بە یارمەتی پەرەپێدانی فەرمی و دابینکردنی دارایی پێویست، پێشبینیکراو، لەکاتی خۆیدا و ئاسانکاری بۆ وڵاتانی گەشەسەندوو دەکەین.

لەهەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان ولاتانی باشور بە شێوەی تەواوکاری نەک ئەلتەرناتیڤ بۆ هاریکاری باکورو باشور .

پابەندین بە هەماهەنگی بنەمای هەماهەنگی و ڕیزگرتنی بەرامبەر دور لە سەپاندنی مەرج .
 
هەروەها تیشک دەخەینە سەر پێویستی بەهێزکردنی بەگەڕخستنی سەرچاوە ناوخۆییەکان کە پێویستە ژینگەیەکی ئابووری نێودەوڵەتی گونجاو و ئامرازی جێبەجێکردنی کاریگەر پاڵپشتی بکرێت.

 سیستەمی باجی جیهانی باشتر بکەین و قەبارەی وەبەرهێنانی راستەوخۆی بیانی لە وڵاتانی گەشەسەندوو زیاد بکەین و تێچووی ناردنی پارە کەم بکەینەوە و سەرچاوە تایبەتەکان ئاراستە بکەین بەرەو گەشەپێدانی بەردەوام چاکسازی بکەین لە پێکهاتەی دارایی جیهانی چاکسازی بکەین و نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی وڵاتانی گەشەسەندوو لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکاندا دەستەبەر بکەین و هەموو ڕێوشوێنەکانی ئابووری و دارایی و بازرگانی یەک لایەنە بەسەر وڵاتانی گەشەسەندوودا نەهێڵرێت و دەستگەیشتن بە سەرچاوە داراییەکان فراوان بکرێت. تەکنەلۆژیا، بنیاتنانی توانا و دارایی درێژخایەن بڕەخسێنرێ .

بەڕێز سەرۆک... 
 
سەرەڕای ئەو کەموکورتییانەی کە لەوانەیە هەبن، ئێمە لەو باوەڕەداین کە ڕێککەوتنی ئیشبیلیا بنەمایەکی زۆر باشە بۆ دابینکردنی جۆریەتی و قەبارەی پارەی پێویست بۆ خێراکردنی گەشەپێدانی بەردەوام.

 پێویستە ئێمە تەرکیز لەسەر ئەوانە بکەین کە لە دواوە ماونەتەوە و پابەند بین بە پابەندبوونمان بە بەجێنەهێشتنی هیچ کەس و وڵاتێک، چونکە شکستی هیچ یەکێک لە ئێمە لە بەدیهێنانی ئەجێندای کارەکە شکستی هەموومانە. 

بۆیە بۆ بەرەوپێشچوون، ئێمە لە قۆناغی داهاتوودا ناچارین دڵنیابین لە جێبەجێکردنی کاریگەری ئەو بەڵێنانەی لەم بەڵگەنامەیەدا جێبەجێمان کردووە. هەروەها دەبێت ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی بەدواداچوون و پێداچوونەوە بەهێز بکەین بۆ ئەوەی دڵنیایی بدەین کە سەرمایەی گەشەپێدان ئەجێندای فرەلایەنی و گشتگیرانە دەمێنێتەوە .
 
بەڕێز سەرۆک....

با ئەم کۆنفرانسە بقۆزینەوە لە نوێکردنەوەی پابەندبوونمان بە فرەلایەنی وەک ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام تا ساڵی 2030 ، ئەو تەحەدایانەی ڕووبەڕووی جیهان دەبنەوە سنووری نیشتیمانی ناناسێنن و هیچ وڵاتێک ناتوانێت گەشەپێدانی بەردەوام بەدەست بهێنێت، بەڵکو پێویستی بە دیدێکی هاوبەش، کاری بەکۆمەڵ و هاوکاری جیهانی هەیە.

با بەڵێنەکان بکەینە کردار و دووپاتی بکەینەوە کە نابێت هیچ وڵاتێک و هیچ کەسێک پشتگوێ بخرێت.

 با پێکەوە کار بکەین بۆ گەشەپێدانی تەلارێکی دارایی جیهانی دادپەروەرانە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەمووان بکات نەک بەشێکی .

گروپی ٧٧ و چین لە ئامادەگی تەواو داین لەگەڵ سەرجەم هابەشەکانمان  بۆ گرەنتی کردنی سەرچاوەی دارایی لەپێناو گەشەپیدان کە ببێتە داینەمۆی راستەقینە بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتن .
سوپاستان دەکەم