بۆ ئەوەی مامۆستایان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان رووبەڕووی روداوی نەخوازراو نەبنەوە چونکە تا ئێستا ٥ حاڵەتی روداوی ھاتوچۆی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە رێگای کەرکوک-چەمچەماڵ تۆمارکراوە.
حکومەتی خۆجێی کەرکوکیش لیژنەیەکی بە بەشداری تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێکھێناوە بۆ روبەڕوبوونەوەی سواڵکردن، بەڵام نەک نەتواندراوە کۆتایی پێبھێندرێت بەڵکو زیاتر بووە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێم رایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن، ماوەی مانگێک لەو وڵاتە دەمێننەوە، بڕی تێچوی گەشتی حەج بۆ ھەرحاجیەک ٤ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار دیاریکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خولێکدا ڕاھێنان بە کارمەندانی مەڵبەندە تەندروستیەکانی سلێمانی دەکات بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داھاتوودا خزمەتگوزاری سەرەتایی تەندروستی واتە سیستمی کوتان و چاودێری دایکی دووگیان و خۆراکی منداڵ و ئەو خزمەتگوزاریانەی لە مەڵبەندەکان پێشکەش دەکرێن، بکرێن بە ئەلیکترۆنی.
ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئامادە کراوە و سلێمانی یەکەم پارێزگای عێراقە کە جێبەجێی دەکات.
ئەندامێکی لیژنەی بەدواداچوونی پڕۆژەکەش دەڵێت، پڕۆژەکە پێویستی بە ٧٠٠ ڕۆژ ھەیە و بە تەواوبوونی کێشەی کەمئاوی بۆ ٢٥ ساڵ چارەسەر دەکات.
بەرپرسی لیژنەی سوتەمەنیش دەڵێت، ئیدارەی زاخۆ لە ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدایە.
کەرکوک تەنھا پارێزگای ناوەڕاست و خوارووی عێراقە کە تێیدا بەنزین بە پسوڵە بە نرخی ٤٥٠ دینار دابەشبکرێت، بەڵام بۆ دەستکەوتنی ئەو بەنزینە شۆفێران کاتێکی زۆریان بەفیڕۆ دەچێت، بەرپرسانی ئیداری پارێزگاکەش ئامادەن لەسەر ئەو گرفتە ڕوونکردنەوە بدەن.