مەڵبەندە تەندروستییەکانی سلێمانی بە ئەلیکترۆنی دەکرێن
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە خولێکدا ڕاھێنان بە کارمەندانی مەڵبەندە تەندروستیەکانی سلێمانی دەکات بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داھاتوودا خزمەتگوزاری سەرەتایی تەندروستی واتە سیستمی کوتان و چاودێری دایکی دووگیان و خۆراکی منداڵ و ئەو خزمەتگوزاریانەی لە مەڵبەندەکان پێشکەش دەکرێن، بکرێن بە ئەلیکترۆنی.
ئەم پڕۆژەیە بە پاڵپشتی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئامادە کراوە و سلێمانی یەکەم پارێزگای عێراقە کە جێبەجێی دەکات.