حکومەت و ئیدارەی قەزاکە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزیتەوە، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی خانەقینیش دەڵێت، پێویستە لەمکاتەدا پڕۆژەی ئاوی سیروان، چەند جارێک پاک بکرێتەوە چونکە بەڕێژەیەکی بەرچاو ئاستی ئاوەکەی دابەزیوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت ئەو ڤایرۆسە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و زیانە مادییەکانیش لە چوار مانگدا ١٧ ملیار دینار بووە، پزیشکێکی ڤێتێرنەریش دەڵێت ئەو ڤایرۆسانە تایبەتن بە پەلەور و ھیچ زیانێکیان بۆ تەندروستی مرۆڤ نییە.
ھاووڵاتیان ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن، جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک و پڕۆژەکانی تری کارەبا کێشەی کەمی کارەبای چارەسەر نەکردووە و نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەشی زیاتر کردووە.
شۆفێرانیش دەڵێن، نەبوونی کارمەندی ھاتووچۆ و کارنەکردنی ترافیک لایتەکان زۆر جار بوونەتە ھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ و مەترسی لەسەر ژیانی ئەو ھاووڵاتیانەش دروست دەبێت کە دەیانەوێت لە شەقامەکان بپەڕنەوە.
داواش دەکەن سەختی بەرھەمھێنان لەبەرچاوبگیرێت و لەکاتی خۆشیدا پارەی گەنمیان بۆ خەرج بکرێت.
دانیشتوانی ئەو گەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا تەنھا یەک سەعات ئاویان پێدەدرێت و بەشی پێداویستییەکانیان ناکات.
عەدنان جەوھەر جوتیارێکی کوردە لە گوندی خەرابەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە بۆ دووەم ساڵ زەویە ٥٥ دۆنمیەکەی سوتا.
جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕانیش دەڵێن، بە دەستێکی سیاسی دەغڵ و دانەکەیان دەسوتێندرێت.
پۆلیسی ھەولێریش دەڵێت، لەسەر سکاڵای کەسوکارەکەی ھاوسەرەکەی دەستگیر کراوە و دواین قسەشیان بۆ دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی ڕاپۆرتی پزیشکییە.